جیاوازی نامەکەی تێلرەیسن بۆکورد بەڵێنی بلفۆڕی جوەکان
Wednesday, 08/05/2024, 19:53
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو لەساڵی ١٩١٧دا ئەمریکا بەڵێنێک دەدات بەجوەکان بۆدامەزرامدنی دەوڵەتێک لەخاکی فەڵەستین وە سەرەڕای دەیان هەوڵ و تێکۆشانو دیدارو کۆبونەوە وبەرگری عەرەبە کان بەڵام ئەمریکا سەر ئەنجام دەوڵەتەکەی دروست کردو جوەکانی کردە خاوەن کیانو دەوڵەتی خۆیان بەڵام کاتێک هەر ئەو ئەمریکایە لەسەرو بەندی ڕیفراندۆم دا نامەیەک بۆ کورد ی باشور دەنێرێت تیایدا پاڵپشتی خۆی بۆدروست کردنی دەوڵەتی کوردی و کیانێکی سیاسی سەربەخۆ بۆکوردستان بەیان دەکات بەو مەر جەی کورد دور بکەوێتەوە لەمەسئەلەی ڕیفراندۆم ونەیکات بەڵام سەرانی کوردبەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی و هاو ئاوازە کانیان بونە عەڕابی ڕیفڕانۆم و
بەهەمو هێزەکانەوە جگە لەنەوەی نوێ کەوتنە ژێرکاریگەری سەرۆکی پ د ک و دەنگیان خستە پاڵ دەنگی ئەو سەر ئەنجام ڕیفڕاندۆمیان ئەنجام دا ئەمەریکاو دەوڵەتانی ڕۆژئاواو زلهێزەکانیش پشتیان لەم بێمێشکە سیاسیانەی کورد هەڵکردو دەرئەنجام ١٦ ئۆکتۆبەر ڕویداو کوردنیوەی خاکی کوردستانی لەدەست دا بەهۆی نەزانی و ساویلکەیی و نەخوێندەواری سەرانی باشورەوە کورد ئەم دەرفەتە زێڕینەشی لەدەست دا قەوارەیەکی بچوک و بێکاریگەریان بۆ مایەوە وە ئیستەش باجی ئەو بێهۆشی و بێ گوێییە دەدەین کە پ د ک و بنەماڵەی بەرزانی ئیدعاکەرو عەڕابی بون بۆیە زۆربەی شارەزایانی مێژوو پێیان وایە ئەو دەرفەتە زێڕینەی کورد لەتەک بەڵێنی بلفۆڕی جوەکان زۆری فەرق نیەو گەر ئێمە سەرۆکێکی شارەزاو سیاسی مان هەبوایە ئەوا ئیستە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان بوین لەدوای پەنی ڕیفراندۆم سەرۆکی پارتی بە لوت شکاوی و سەری نەوی کراوەوە لەدوای چەند ڕۆژێک لەتیڤیە کانەوە دەرکەوت وتی هیوا دارین بەغداد دەرگای گفتو گۆ مان لێ دانەخات وە حکومەتەکانی دەوڵەتانی دراوسێ سنورە کانمان لێ دانەخەن وەتائیستەش ئیمەی میلەتی کورد باجی ئەو ڕوداوە گێلانەیە ئەدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست