شآپەرەست وساواکیەکی ناوریزەکانی حیزبی دێمۆکڕآتی کوردستانی ئێران بناسە

Wednesday, 08/05/2024, 19:38

1516 بینراوە


دەستپێک:

رەوانییە مێژوورەحم بە سێ چین وتوێژ بکا.چین وتوێژیی یەکەم ئەو کەسانەن کە لە ژیاندا نەماوەن ودەڵێن دەبێ بڵێن دوای مردوووان رەحمەت باشە.چین وتوێژیی دوەهەم ئەو کەسانەن کە لە ژیاندا ماون وبەرپرسیی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانن و لە زەڕ زیار هیچ قازانجێکیان بۆ کورد نەبووە.چین وتوێژیی سێهەم کەسانێکن کە قەرارە لە داهاتوودا بەرپرسایەتی وەربگرن ودەگیان کورد بەربن.
پشت گوێ خستنی ئەو سێ چین وتوێژەی کە ناوم هێناون،پڕە لە نەهامەتیی بۆ نەوەکانی داهاتوومان.ئەوان ئەبێ رابوردووی راستەقینەی دۆزی کورد وحیزبە کوردیەکان بە باشی بناسن تا وێنەی نەسلی ئێمە نە سووتێن.هیچ سەرکردەیەک وهیچ حیزبێکی کوردیی لە نەتەوەکەمان مەزنتر نییە.سەرهەڵدانی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای رووخانی بنە ماڵەی پەهلەوی،هیچ خێڕوبێرێکی بۆ ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان نەبووە جگە لە بێبەختی وتڕاژیدیا.
گەڕآنەوەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ ناو خۆی وڵات ودەستکردنەوە بە خەبات،زۆریی نەخایاند کە ئەو حیزبە بوو بە هێلانەی کۆنە ساواکیی هەڵاتوو وکۆنە نیزامییەکانی هەڵاتوو لە ئێران.ئەوانە ریزەکانی هەستیاریی ئەو حیزبەیان بۆ خۆیان تەخان کرد،کاریان راکردن لە شەڕودەستوردان بە کوڕە هەژار بوو تا بۆیان بە کوشت بچێ.وایان ئەزانی مەلاکانی تاران بە شەڕی چەکداریی حیزبی دێمۆکڕات ئەڕوخێ ودووبارە هەرئەوانن دەبنە ئاغاودەرەبەگ وفەرمانداربە سەر خەڵكی هەژاردا.یەکێک لە وکەسانەی کە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتدا خۆی وەک دڵسۆزیی دۆزی رەوای کورد نیشان ئەدا کەسێکە بە ناوی عەبدولڕەحمان رەحیمی بەناوی خوازراوی / چەکۆ / کە پێی دەگووترا سەروان چەکۆ.ئەو کەسە یەکێک لە سەرکوتگەرانی خۆنیشآندانەکانی شاری /قوم/ بووە لە ئێران.هەم ئەڕتەشی وشآپەرەست بووهەمیش ساواکی.
کاتیك لە ترسی سزای خەڵكی شاری قوم رایکردەوە شآری مهاباد وخۆی خزاندە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران.چون لە لە بوردووشدا هەر لە لەو شآرە لە دایک بووە وخەڵكی ئەو شآرە بووە.ئەو بابەتەی خواروودەقی بەڵگەیەکە کە لە فارسیەوە کراوەتە سەر زمانی کوردیی، بەشێکە لە ژیاننامەی ئەو کەسە کە بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە لە سەرووی هەموویان قاسملوو وەک کەسی یەکەمی ئەو حیزبە باوەڕی پێ هێنابوووبەرپرسایەتیی باڵای پێدابوو.

لۆمپەنێکی فێڵباز:

عەبدولڕەحمان رەحمی / ناسراو بە سەروان چەکۆ/ کوڕی یەکێکە لە فێڵبازەکانی دەستفرۆشیی شآری مهاباد کە دوای تەواوکردنی خوێندنی مامناوەندیی لە ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی /١٩٧٢/ خۆی خزاندە زانکۆی ئەفسەریی لە ئێران ولە ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی /١٩٧٥/ بە دەرەجەی ستوان دووهەمی کەوتە خزمەتکردن بە ئەڕتەشی شآی ئێران.بە هۆی زمانلووسی وخۆشخزمەتیی لە ساڵی ١٩٧٨ هاوکات دەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران راگوێز کرا بۆ ناو سازمانی ئەمنیەتی /ساواک/ ئێران وناردیانە شاری /قوم/ تا ئەرکی سەرکوت وساواکی بونی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێ.
خەڵكی شآری قوم /شارێکی گرینگی ئایینییە وسەر بە ئایینی شیعەیە/ وسازمانە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەم جینایەتەکانی سەروان چەکۆیان قەت لە بیر ناچێ.بۆیە چەکۆ ناچارما لەو شارە هەڵێ وڕابکاوبەرەوبەرەو کوردستان بگەڕێتەوە،دەنا ئەگیراولە دار ئەدرا.
سەروان چەکۆ،کاتێک ئەگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مهاباد یەکڕاست دەبێتە ئەندامی کومیتە ناوەندبی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وبە ناوی خوازراوی سەروان چەکۆ،وەک کومونیستێکی تووند ئاژۆوئاورین دەست دەکا بە چالاکیی سیاسی ونیزامی لە ناو ئەو حیزبەدا.
لە ساڵی ١٩٨٢ لە سەردەم وهەڕەتی ناکۆکیەکان وشەڕی براکوژیی لە نێوان حیزبی دێمۆکڕات وپاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق/قیادەمووەقەت/ وەکو بەرپرسی هێزەکانی سمکۆ رەوانەی ناوچەی شاری شنۆ دەکرێن.دوای چەند حەوتوو شەش کەس لە ناو بارزانییەکان کە بە دیل گیرابون بە بێ ئاگاداریی دەفتەری سیاسی و بە بێ دادگایی کردن خۆ سەرانە ئێعدام دەکرێن.ئەو خەبەرە گەیشتە دەفتەری سیاسی وچەکۆش لەسەر ئەو بابەتە بانگ کراولە ئەو کارە وەلانرا وبابەتەکەش فەرامۆش کرا.
پاشآن چەکۆ،وەکو راهێنەریی فێرگەی نیزامی بە هاوکاریی حوسێن مدەنی /ئەندامی کومیتە ناوەندی/ وپاشآنیش بە هاوکاریی سەرگورد عەلیار /نیزامییەکی سەردەمی شآی ئێران/ لە دەفتەری سیاسیدا هاوکاربون.
لە سەردەمی کۆنگرەی حیزب کە بە کۆنگرەی/کورتەباس/ ناوی دەرکردبوو،هەرچەند چەکۆ بەشدارنەبووە لەو کۆنگریەدا وەکومارکسیست،لێنینیست پشتیوانی لە دژبەران لە کورتە باس دەکرد.بەڵام دوای چەند مانگ پاش کۆنگرە رێبازوفکری خۆی گۆڕی وڕۆڵی فاڵانژێکی بینی لە بەرانبەر بە دژبەرانی کورتە باس/ بەواتایەکی دیکە هاتە بەرەی قاسملوو/.ئێستیش بەرپرسی کومیتەی ئەمنییەتە وئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دێمۆکڕتی کوردستانی ئێرانە ویەکێکە لە لایەنگرانی دۆستایەتیی شاپەرەستەکانە دەگەڵ ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران.

سەرەنج:

سەروان چەکۆ،بە پێی راگەیاندنی حیزبی دێمۆکڕات هۆی مردنەکەی حاڵەتێکی لە ناوکاوو بە کێشەی دڵ مردووە لە تاریخی ١١/٥/٢٠١٦ کە چی ئەو حیزبە وەک شەهید ناوی هێناوە!جگە لەوانەش وێنەی قارەمانێک باسی لێوە ئەکەن.دونیایەکی سەیرە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە