فاروق ڕەفیق لە380ی مێری ستریتەوە بۆ (دار الحیکمە)
Monday, 06/05/2024, 8:48
یەکێک لە تایبەتمەندیی و خەسڵەتەکانی راگەیاندنی کوردی، ئەوەیە، کە هەندێک جار بە ڕۆحێکی شارچێتییەوە خەڵکانی زۆر بچوك و بێ مۆراڵ و بێ ناو و ناوەڕۆك، هەروەها بەتاڵ لە فکرو هزر، دەکەنە دکتۆر و ڕۆشنببیر و ئەدیب و نووسەر و سیاسەتمەدار و هەروەها هونەرمەند و زانا و دانا ...، بە بێ ئەوەی لەنزیکەوە بیان ناسن . زۆر جوان، عبدولوەهاب ئەلمسێری ڕۆشنبیر، لە بارەی رووناکبیرەوە دەڵێت: (المثقف الذی لایترجم فکرە الی فعل، لایستحق لقب المثقف.) واتا : ڕۆشنبیر ئەگەر فکرەکەی نەکات بەکردار، شایستەی ئەوە نیە پێی بگوترێ ڕۆشنبیر .
فاروق ڕەفیق لەکەنەدا، لەم شارەی من دا بوو، هەر بەگەیشتنم بەکەنەدا ساڵی١٩٩٦ لە ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا، نیشتەجێی بووم، هەر لە سەرەتای ئەو بوارەدا، لە ئۆتاوا، باس باسی فاروق ڕەفیق بوو، لە ناو کۆمەنەتی کوردی - یا، کوردانی ئۆتاوا زۆر بەخراپی باسی فاروقیان دەکرد . لەو کاتەدا بەندە زۆر جار لە بەر خۆمەوە دەمگوت، دەبێ ئەم، فاروق ناوە چی کرد بێ، بە بەد کار و بەدناو ناوی دەکردوە، بۆ ئەبێت ئەم هەموو کوردەی ئۆتاوا بەخراپی لێی بخوێنن؟، ئیدی ساڵ هات و ساڵ ڕۆیشت، هێندێ خەڵکم ناسی، بەهۆی ناسینی کۆمەنەتی کوردیەوە لەئۆتاوا، ئاگاداری ئاهەنگ و چالاکیەکانی کۆمەنەتی کوردی بووم لەئۆتاوای پایتەختی کەنەدا.
عارەب وتەیەکی هەیە و دەبێژێت (الطيور على اشكالها تقع).... کوردیش هەمان پەندی هەی، کە دەڵێت: مەنجەڵ بە دوای سەرقاپی خۆیدا دەگەڕێت) ئەویش فاروق ڕفیق و حەمەڕەشید هەرەس بوو .
ڕۆژێکیان یەکێک لە کۆمەنەتی کوردییەوە، تەلەفونی بۆ کردم، ووتی کابرایەکی شانۆ کار بەناوی حەمەڕەشید هەرەس، شانۆگەرییەکی ئامەدە کردوە لە کچنەرەوەی ئۆنتارێۆە، دەیەوێت بێت بۆ ئۆتاوا، لەوێندەرێ دەیەوێت شانۆگەریەکەی بۆ ڕەوەندی کوردی پێشکەش بکات . بەڕاستی بەو هەواڵەی ئەو کاتە، گەشامەوە، کە لە هەرێمی ئۆنتاریۆدا، کەسانێک هەن کاری هونەری دەکەن چی دی بێ هاوڕێ و هاوپیشەنابین . ئەوەبوو حەمەڕەشید هەرەس، گاڵتەبازاڕێکی ئامادەکردبوو بەحسابی مۆنۆدراما، لە نووسین و دەرهێنان و نواندی خۆی بوو، لەم مۆنۆدرامایی دا، حەمە هەرەس کەسایەتی جەلال تاڵەبانی کردبووە تارگێت و نیشانەی ڕمەژەنگاوییەکانی دەدا . بەکەیفی دڵی پارتیانەی خۆی و بەگیانێکی کۆنە دەروێشانەی بنەماڵەیی بارزانیەوە، کەسایەتی تاڵەبانی دەکوتا، حەمە رەشید هەرەس بێ ئەوەی حساب بۆ نواندن و دایڵۆگە جۆراو جۆرەکانی ناو مۆنۆدراما بکات، کە پێویستە لە شانۆی مۆنۆدرامادا هەبێت، تەنها تەرکیز ی کردبووە کردبووە سەرچۆنێتی جۆرەکانی جنێودان و توهمەتی پارتییانەی بازاڕیانە. هەرچەندە ئەم بەڕێزە و مۆنۆدرامایان نەگوتووە، نە ئەکتەرێکی بەتوانا و نە دەرهێنەریشه، هەتا وەکوو، بتوانێت خۆی لەقەرەی شانۆگەری مۆنۆدراما بدا، خۆ هەرەس، نەنوسەرێکی وایشە، کە بتوانێت شانۆنامەی مۆنۆدراما و شانۆگەری مۆنۆدرام بنوسێتەوە و سینارێۆی بۆ دانێ . هەتا ماوە ئەبێت هەر مەمنونی لانەوازن بیت، کە ناوی چووە نێو ناوانەوە، دەنا ئێستا کەس لەکولەکەی تەڕیشدا باسی نەدەکرد . ئەوەبوو شانۆگەریەکەی حەمە رەشید هەرەس، هۆڵی شانۆ چۆڵ و هۆڵ بوو، دیار بوو کۆمەنەتی کوردی بەوەیان زانیبوو، کە فاروق ڕەفیق لەو شانۆگەرییه، هاوکاری حەمە رەشید هەرەس دەکات، چونکە فاروقیش لەوێدا ئامادە بوو، ئەو بوو ١٠بۆ ١٢کەس هاتن بۆ تەماشای شانۆگەریەکەی حەمەهەرەس .
ئەوەی کە زیاتر لەنیمایشی شانۆگەریەکەی حەمە رەشید هەرەس، سەرنجڕاکێش بوو، ئەوەشیان بوو، کە جێگای کەشوهەوایەکی وای بە خۆیەوە بینی، هەرچەندە کەسەکان وەک وتم کەم بوون، بەڵام پڕکرابوو لە گاڵتەجاڕی و شەڕ و بگرە و بەردە و جوێنبازی و پەلاماری یەکتردان، بەتایبەتی شەڕەکەی نێوان فاروق و برادەرێک، لە کاتی تێبینی و دەردەشەکردن لەسەر فکر و ناوەڕۆکی شانۆگەریەکە، هاتو هەرا دروست بوو، هەر چەندە، فاروق و ئەو برادەرەی لەگەڵ فاروق دا بوو بە شەڕ و بەزمیان، هیچ کامێکیان فڕڕیان بەڕەخنەکاریەوە نەبوو، لەفکر و ناوەرۆکی شانۆگەریەکە، ئەوان هیچ قسەیەکیان نەبوو لەسەر چۆنێتی نواندن و دەرهێنان و سینارێۆی شانۆگەریەکە، تەنها مەسەلەی خۆ دەرخستن و خۆ بەشت زانینی هەردوو لایان بوو . لەو شەڕ و فەرتەنەی فاروق ڕەفیق و ئەو برادەرە سەیرتر ئەوە بوو برادەرێک لەو شەڕەدا، خۆی گیڤ و قیتکردەوە، ویستی پەلاماری ئەو برادەر بدا، کە لەگەڵ فاروق دا بەشەر دەهات، ئەو برادەرە لەشارێکی ترەوە خۆی و خانمەکەی هاتبوون بۆ ئۆتاوا دۆستی فاروق بوون، لای فاروق دابەزیبوون، ئەوە بوو کە هاتنە ئۆتاوا برادەرێکم لە تۆرنتۆوە، تکلیفی لێی کردم یارمەتیان بدەم بۆ خانوو گرتن، چەند جارێ دەڕۆیشتم بەدوایاندا، لە380 ی مێری ستریت، لە ماڵی فاروق هەڵیانم دەگرد، دەچووین و دەگەڕاین بەدوای خانوودا.
فاروق رەفیق لە کەنەدا دەیویست خۆی بکوژێت
ئەوانەی کە لە ئۆتاوادا. کاتی خۆی ڕەفیق و دۆستی فاروق ڕەفیق بوون، زۆریان دەناسم و قسە و باسم لەگەڵیاندا هەیە، دەرباری فاروق گەلێک پرسیارم لێیان کردوە، زۆر بەلامەوە سەیرە، هەر هەموو ئەوانەی کە هاوڕێ کۆنی فاروق بوونە، ئێستا نەفرەت لەو ڕۆژەدەکەن کەفاروقیان لێناسیوە، دوو هەفتەپێش، تەلەفونم کرد بۆ برادەرێکی کۆنی فاروق، بەسەرهاتێکی زۆر کۆمیدیانەی بۆ باس کردم دەرباری خۆکوژی فاروق، ووتی ڕۆژێکیان برادەرێکمان لەگاز ستەیشنێکدا کاری دەکرد، تەلەفۆنی بۆ کردم زۆر شپرزەبوو، ووتی من ناگەم پێدا زۆر دوورم، زووکە بگە بەفریایی فارووق دا، هەوڵی داوە خۆی بکوژێت، برادەرەکەگووتی نەمزانی چۆن گەیشتمە لای فاروق ئەوەندە بەپەلە چووم بەفریایەوە، ووتی کاتێ گەیشتمەلای فاروق تەماشا دەکەم چەقۆیەکی لەدەستی خۆ داوە بە ئەستەم دەتوانی شوێنی برینی چەقۆکە ببینێت لەسەر دەستی فاروق، کەمێ خوێن بەدەستیەوە بوو، ووتم باشەکاک فاروق، هۆکار چییە بۆ دەتەوێت خۆت بکوژیت؟ لە وڵامدا فاروق ووتی : کاکە ئەم دونیایە ئەوە ناهێنێت تێیدا بژێ .
لەگێرانەوە ئەو برادەرەدا کە ئێستا لەناو کۆمەنەتی کوردی دا لە ئۆتاوایە و کەسێکی زۆر ناسراو و ئاکتیڤە، خۆش بەختانە هەموو ئەو برادەرانە، کەڕەفیقی فاروق ڕەفیق بوون، زۆر بەیان لەئۆتاوادان ئێستا.
فاروق ڕەفیق لە380 ی مێری ستیرتەوە بۆ ( الدار الحکمە) !
گێرانەوەی چیرۆکی هەوڵدانی خۆکوژی فاروق ڕەفیق، لەلایەن ئەو هەڤاڵەوە، زۆر شتی پرسیار و وەڵامی شاراوەی پشت نهێنی بۆ ئاشکرا کردم، بۆچی ئەبێت فاروق ڕەفیق لەو 380 یەی مێری ستیرت دا نیشتەجێی کراوە ؟. ئاشکرایە، کە ئەو شوێنە لە ئۆتاوادا زۆر بەی دانیشتوانی ئالودەی مادەبێی هۆشبەرن لەگەڵ ئەوانەی باری دەروونیان ناجێگرە و لەژێر چاودێریدان . دیارە ئەو هەوڵی خۆکوژییەی فاروق، هۆکار بووە بۆ پێدانی (ئۆتاوا هاواسین) لەو ئەدرێسەی 380ی مێرستریتەدا .
بۆیە نابێت لامان سەیر بێت، لەو کۆمەڵگایی ئێمەدا، بەدەیان وەک، فاروق ڕەفیق و فەرهاد پیرباڵەکان هەن، بوونەتە ڕێگا نیشاندەر و خاوەن داری حیکمە و معریفە و فەیلەسوف و کۆمەڵناس، سەرەڕای باری دەروونی سایکۆڵۆژیان، کە ناجێگرە و ناساغن. بەداخەوە لە مڕۆی کوردستاندا، بەدەیان و سەدان کەسی گێژ و نەفام و گەمژە، تۆبە لەسەر دەستی فاروق ڕەفیقەکانی 380ی مێرستریت دەکەن و دەبن بە دەورێشی تەریقەتی فاروقی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست