بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


وشەی قەوارەی هەرێمان پێ مەفرۆشنەوە تکایە

Friday, 03/05/2024, 20:10


قەوارەی هەرێم ئەو وشەیە کە زۆر دەمێکە بوونی هەیە و ئێستا سیاسیەکانی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە زەبەلاح و تەمویلکراو بە پارەی دزراوی میلەت بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە !
لەدوای ڕاگەیاندنەکەی دادگای فیدراڵی بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، بەناو چاودێری سیاسی و ڕێکخراوی بەرسێبەری حیزب و دەزگای ڕاگەیاندنی بێ خاوەن ئەم وشەیە ئەدەنەوە بە گوێی ئەو میلەتە خێر لە خۆ نەدیوەی کە ماوەی ٣٠ ساڵ زیاترە لە چوارچێوەی قەوارەیەکدا دەژی بەبێ ئەوەی هەست بە نیمچە سەربەخۆیەکیش بکات هەمیشە لەلایەن دەست ناوخۆ و دەرەکییەوە داپڵۆسێنراوە ، قەوارەیەک کە سنوورەکەی بەپێی خواستی بەرپرسەکانی دەگڕێت و لە خیانەتێک نیشتیمانی بۆ یەکلاکردنەوەی سەنگی ڕووبەڕوونەوە دەستی گەورەترین دوژمنی نەیار دەهێنەوە ناو قەوارەکە و لە جەنگێکی تری دروستکراوی سیاسیدا بە ناوی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر خاکێکی زۆری ئەو قەوارەیە بەجێ دەهێڵن . پێم ناڵێن ترستان لە چ قەوارەیەک هەیە کە بە دەست سیاسییە نەزانەکانەوە ڕۆژێک قەبارەکەی دەکشێت و ڕۆژی دواتر دەچێتەوە شوێنی خۆی !
لە نامە گۆڕینەوەیکمدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات ، ئاماژە بەوە دەکات کە قەوارەی هەرێم پارێزراوە لە چوارچێوەی عێراق یەکگرتوودا هەروەها پاڵپشتی گواستنەوە و پێدانی ڕاستەوخۆی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن لە ڕێگەی حکومەتی عێراقییەوە ، چونکە هەموو موچە خۆرێکە شایەنی ئەوەی لە کۆتای مانگدا موچە وەربگرێت نەوەک دوابخرێت و پاشەکەوت و لێ بڕینی بۆ بکرێت . ئەمەش ئەو ڕاستییە دەر دەخات پاراستنی قەوارەی هەرێم لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوەیە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ١٩٩١ هاوکاری کوردیان کرد لە دژی حکومەتی بەعس و قەوارەیەکیان بۆ کورد دیاریکرد نەوەک کۆمەڵێک نەشارەزای نە خوێندەوار خۆیان بکەنە خاوەن و پارێزەری ئەو قەوارەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە