ئاوژەنیی بە پێچەوانەی شەپۆلەکان ئەستەمە
Sunday, 05/05/2024, 5:02
بۆ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مستەفا حەسەنە گەورە:
دەریا ئارام ومەندە تیررێژیی خۆر تاقی ئاسمانی داگرتووە،رۆژێکی وەرزی هاوینە وگەرما دەبارێ.لەوەها رۆژێکدائاوژەنیی / مەلە کردن/ خۆش وپڕەلە حەسانەوەیە.مەلەوان هیچ ترسێکی لە وەنییە کە گرفتی بۆ دروست بێ یان بیر لە خنکان وئازاری جەستەی بکاتەوە.هەرشوێنێکی ئەو دەریایەی پێخۆش بێ خۆی تاقی دەکاتەوە وباسک لێ دەدا.
ئەدی ئەگەر رۆژێکی دەریا بکەوێتە بەر هێرشی رەشەباو تۆفان وشەپۆلە بێ ئارامەکانی دەریا، چی روودەدا.ئەوکاتیش ئاوژەنیی هاسان وخۆشە؟ئاوژەنیی بە پێچەوانەی دەنگ وگرفەی ترسناکی شەپۆلەکان بۆ مەلەوان هاسان دەرباز دەبێ؟بێ گومان نا.
لە سیاسەت وکۆمەڵگای ناهوشیاریشدا هەر بەو جۆرەیە.ئاوژەنیی لەناو سیاسەت ودواکەوتووییدا یەکجار زۆر ئەستەمترە لە ئاوژەنیی لە دەریایەکی پڕ لە شەپۆلدا.لە کۆمەڵگای ناهوشیاردا ساڵی دوازدە مانگ هەورەتریشقە وباوباهۆزە ورەشەبایە.
کوردستانپۆست،ئەو سایتەیە کە بە پێچەوانەی هاتنی شەپۆلەکان خەریکی ئاوژەنییە،بۆ لە قاودانی دەسەڵات چەتەی باشووری کوردستان کە ٣٣ساڵەهیچ نەهامەتیەک نەماوە کە بەسەرخە ڵكی نەهێنن،کۆڵی نەداوە.لەورێگوزەرەشدا تووشی زەحمەتیی هاتووە.رەوانشآد مستەفا حەسەنە گەورەش هاوکارویاوەری بەرپرسیی ئەو سایتە بووە وکاری تێدا کردوە.ئەوەندی من ئاگاداربم لە هیچ تێکۆشآنێک ورەخنە گرتنێک خۆی نەدزیوەتەوە وحەولی داوە تا کۆمەڵگا بەرەورزگاریی وهوشیاریی هان بدا.
کێشەی قوڵ وگران وپڕ هێش لە ناو کۆمەڵگایەکدا کە دووبنەماڵە بەوشێوەیە بەڕیوەی دەبەن،تەنیا دەسەڵات نییە،کێشەی سەرەکی ناهوشیاریی کۆمەڵگاوناهوشیاریی چین وتوێژی رووناکبیرونووسەروزانکۆوشاعیرە،ئەو چین وتوێژە بە قەست یان بە ناقەست هاوتەریبیی دەسەڵاتێکن کە لە ژێر پەردەی ئاڵاونیشتمان وسروودوشەهید خەڵک دەخاپێنن.کێشەیەکی دیکەش ئەو چین وتوێژەن کە لەسەر ناوی پێشمەرگە بوونەتە داردەستی ئەو دووبنەماڵایە کە سەروەتوسامانی خۆیانیان پێ زیاتربکەن.ئەوچین وتوێژە کە شەڕی داعشیشی پێکراوە،بەڵام بەرهەمی ئەو شەڕش تەنیا دەسەڵات خواردوویە نەک بنەماڵەی شەهیدەکان.
لەوەها فەزایکدا،بە پێچەوانەی ڕای گشتیی کۆمەڵگار ناهوشیار،هەڵوێست نواندن کاری حەزرەتی فیلە.ئەوکارەی کە شآدرەوان مستەفا حەسەنە گەورە لە کوردستانپۆستدا کردوویەتی.بەواتایەکی دیکە وەکی زۆر کەسی دی خۆی لە رەنگدانەوەی سیاسەت وپڕنسیبەکانی ئەو سایتە دۆزیوەتەوە وتێکۆشآنی کردوە.
ئەگەرچی من لە چەند بوارێکدا دەگەڵ رەوانشآد مستەفا،هاوبیرنەبووم ولە رێگای کوردستانپۆستەوە ناسیومە،بەڵام بە ئەرکێکی ئەخلاقیی خۆم زانیوە لە رێگای ئەوسایتەوە لە ساڵوەگەڕێی کۆچی دوایی ئەو یادی بکەمەوە.یادی تەواوی ئەو تێکۆشەرانە بەرزوپیرۆز بێ کە خەمیان بۆ نەتەوەکەیان خواردوە ولە ئاست دیکتاتۆڕە خۆماڵییەکان سەریان دانەنەواندوە.هەروەها ماندوونەبونیی لە برای گەورەم رێزدار کەماڵ جەمال موختار دەکەم کە ساڵهایە بە کێشآنی شەونخوونی وزەحمەتێکی زۆرکە لە کوردستانپۆست کێشآویەتی، ئەرکی نەتەوەیی خۆی بەرانبەر بە گەلەکەی بە بێ چاوەڕوانی ئەنجام داوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست