بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


کەلیدەر

Tuesday, 30/04/2024, 21:41


پێناسە وپووختەیەک لە ناوەرۆکی رۆمانی کەلیدەر:

ئەوکورتە ناوەرۆکە دەقەکەی لە کەلیدەر وەرگیراوە:
کەلیدەر رۆمانێکی دە بەرگیە کە بە زمانی فارسی لە لایان نووسەری فارس مەحموود دەوڵەت ئابادی نووسراوە.کەلیدەر یەکێک لە ناسراوترین داستانە درێژەکانی زمانی فارسیە کە بە زمانی ئاڵمانیش وەرگێڕدراوە.
کتێبی کەلیدەر بە باشی ژیانی بنەماڵەیەکی رەوەندی کوردیی خوراسان دەست پێدەکات کە لە سەردەمی دوای شەڕی جیهانیی دووهەمدا دەژین.لە دواییدا ئەم بنەماڵەیە کە بە تایفەی /کەلمیشی/ ناسراون لە گەڵ کۆمەڵێک لە خەڵكدا دژ بە زەویدارودەرەبەگ وئاغاو خانەکانی شآری /سەبزەوار/ شۆڕشێک وسەرهەڵدانێک سازدەکەن.
مەحموود دەوڵەت ئابادی /نووسەری کەلیدەر/ لە رۆمانی کەلیدەردا بە باشی هەژاریی وبێ دەسەڵاتیی خەڵكی ئێرانی ئەو سەردەمە ونەبونی ئازادیی لە نێوان کۆمەڵگادا نیشآن دەدا.گەلێک وتارویادداشت لە لایان لێکۆلەران وخاوەن رایانەوە لە سەر ئەم ڕۆمانە نووسراوە.
کتێبی بیست ساڵ لە گەڵ کەلیدەر کۆمەڵیک لەووتارانەی لە خۆ گرتووە.چیرۆکی ئەم شۆڕشەی کوردانی کەلمیشی کە لە بنەڕەتا راستە وتەنانەت تا ئەو ساڵانەی دوایی چەند کەسێک لە کاراکتەرەکانی ئەم ڕۆمانە لە ژیاندا مابون.بەڵام بە پێی پێویست ونیازدەوڵەت ئابادی،رەنگ وبۆی وێژەیی /زاراوەیی/ پێداوە ولک وپۆپی لێ زیاد کردوە.
گول محەممەد،ئەو سەرهەڵدێرەیە کە پاڵەوانی سەرەکیی رۆمانەکەیە ولە راستیدا شۆڕش هەڵایسێنەکە بووە وکاتی خۆی لە ئاکامدا شەهید دەکرێ وئەمنییەکانی دەوڵەت لە گەڵ تەرمە بێ گیانەکەی ئەو وێنە دەگرن ولە رۆژنامەیەکی ئەو سەردەمدا بڵاو دەبێتەوە.دەوڵەت ئابادی دەلی:کە یەکەمجار ئەو وێنەیەم دیت شڵەژام وهەموو شتێک لە وێوە سەری گرت.
گووتن:
کەلیدەروبەڕێزسیامەند شاسواری:
کەسێک ئاشق بە زمان ونەتەوەکەی نەبێت، دەست ناباتە کارێکی ئاواقورس وگران.کاری وەرگێڕان هەرئاوا سووک وهاسان نییە.هەرچەند خوڵقهێنەریی رۆمانی کەلیدەرمەحموود دەوڵەت ئابادی بە پێنووسێکی بوێرانەو رەنگین ئەو دۆزەی سەر لەنوێ زیندووکردوە وکەلیدەری خوڵقاند،ئاخر ئەو دۆزە پەیوەندیدارە بە بەشێک لە نەتەوەی کورد کە دژی زوڵم وزۆردارەکانی خۆماڵی سەریانهەڵداوجەنگاون وتازیندووبون کۆڵیان نەداوە،ئەگەر چی تا سەرنەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان بەڵام لەو پەڕتووکەدا دەردەکەوێ دیرۆکێک خۆی لە حەشآررزگارکردو وکەوتەوە سەرزاران.
جگە لە خوڵقهێنەریی کەلیدەر،بە باوەڕی من خوڵقاندنی رێگوزەرێکی پڕ لە شەونەخونی وبەزاندنی ماندوویی وهەستکردن بە بەرپرسیارەتی بووە لە ئاست زمانی کوردی ونەتەوەی کورد.لەوئاستەدا رێزدار سیامەند شآسواری وەرگێڕی بە توانای کەلیدەرئیسپاتی کرد کە مرۆڤێکی ئەوینەوانە وبەرپرسیارە.کەسێک کە لە کاتی نووسینەوەی دە جڵد لە کەلیدەربۆ سەر زمانی کوردیی حەفتا دەفتەری سەد لاپەڕەیی بەکار هێنابێ،دەبێ دیواری ترس ودیواری شکستی بە جۆرێک رووخاندبێ کە خۆی وچرکە ساتەکانی تەمەنی خۆی فیدای ئەو شاکارە کردبێ.رەنگە بە دەیان کاتژمێر لە خەووخۆراک دوورکەتبێتەوە تا وەدووی وشەیەک یان رستەیەک کەوتبێ،تا بە بارتەقای ئەورەنجە بێ کە شآنی وەبەرداوە.ئاوایە رێگای ئاشقان.
وەرگێڕانی رۆمانێکی ئاوا بە قووەت دەبێ مرۆڤێکی بە هێز وبە توانای لە پشت بێ.ڕیزدار سیامەند لەو بوارەداسەرکەوتوانە ئەرکی خۆی بە جێ گەیاندووە.وەرگێڕان تەنیا وەرگێڕانەوەی وشە یان رستەیەک نییە بۆ سەر زمانێکی دیکە.شآرەزایی لە زمانی دایک وشارەزایی لەو زمانەی کە وەرگێڕآنی پێدەکەی وێنەی دووانەیەک دەچن کە دەبێ پێکەوە لە دایک بن.بەڕیزسیامەند لە هەردووک بوارداوەستاوشآرەزابووە،دەنا کێ دەوێرێ دەست داتە پەڕتووکێکی وەک کەلیدەرووەریگێرێتە سەر زمانی شیرینی کوردیی.
خۆ مەحموود دەوڵەت ئابادی کورد نییە،سیامەند شاسواری لە دایک بووی شارە جوانەکەی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، فارس نییە.دەوڵەت ئابادی ئەگەر کورد بایە رەنگە نەتوانیبایە ئەو رۆمانە بکاتە فارسی.بەڵام شآسواری کورد کە بە رەگەز کوردە زۆر بوێرانە ونەترسانە توانیویەتی ئەو ڕۆمانە کە بە زمانی فارسی نووسراوە بکاتە کوردیی.بە باوەڕی من هەرکەس ئەو رۆمانە نەخوێندبێتەوە لە وانەیە لە مەبەستەکەی من تێنەگەیشتبێ.جگە لەوانەش بەڕیز سیامەند بەشێک لە مێژووی گەلەکەمانی کە دژ بووە بە زۆردارانی خۆماڵی بۆ نەوەکانی سەردەم لە تەپووتۆزیی بێ رەحمی رۆژگاررزگار کردوە.
با بەڕآشکاوی بڵێم،نووسینی ئەو وتارە لە لای من نابێتە چرکەساتێک لە ژیانی پڕ لە تێکۆشانی شاسواری کورد،ئەو شەوانەی کە بەدەم خەوەوە بیری لە تیڕێژیی هەتاو دەکردوە کە هەمیسان سەرخاتە ،سەر کەلیدەرو وشە ورستەکان وەستایانە لە دووی یەک بدوورێتەوە ورێگوزەرێک بخاتە سەر ژیانی غەریبیی خۆی وپڕ بە دەنگ هاوار بکاوبڵێ:هەر چەند هەزاران کیلۆمیترلە زێدی خۆم دوور بم،دەبێ چۆک بە دوورەلانی دا بدەم وپەڕتووکە دە بڕگەیەکەی کلیدەرڕادەستی نەوەکانی داهاتووبکەم وبڵێـم:کوردیش بلیمەتی هەیە ودەتوانێ سەربەخۆ بژی.
پەراوێزێکی پێویست:

ناوی کتێب: کەلیدەر
نووسینی:مەحموود دەوڵەت ئابادی
وەرگێڕآنەوە لە فارسی بۆ کوردیی: سیامەند شآسواری

بابەت: کلیدەر،چاپی یەکەم،٢٠١٢ سلێمانی،تیڕاژ هەزار دانە،لە زنجیرە کتیبی دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم.
دیزاینی بەرگ:ئارام عەلی
تێبینی:لە نێوئاخنی بابەتەکەدا ناوی شارێک هاتووە بە ناوی سەبزەوار.ئەوشارە سەر بە پارێزگای خوراسانە،ئەو پارێزگایەش بەشێکی دانیشتوانەکەی کوردیی کرمانجن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە