ئەرە وەڵا نرخی هێلکە دابەزی
Sunday, 28/04/2024, 11:45
ئەو کاتەی مووچە چووبەوە قاتی و حکومەتی مەسروور و قوباد نووقرچیان لێ ئەگرت و هەندێکیان بەناوی ئێوە گیرفانتان وەکو ئێمە فراوان و قووڵ نیەو بۆتانی پاشەکەوت ئەکەین،،ئەو کاتەی مووچە وەك جگەرەی لێهاتبوو کە حکومەتی هەرێم خەریك بوو تەرکی بکا..نرخی هێلکە تەنها ٥ دانەی بە هەزار دینار بوو. کە زۆرجار لەو ٥ دانەیە زەردێنەکەی وەك ئاڵا پیسەکەی پارتی بۆگەنی ئەکرد و ئەبوایە فڕی بدرایە.
وا ئێستا بەهیمەتی شێخ و مشایەخ و پیاو چاکان وڕیش سپی حکومەتەکەی سودانی کە دەستیان کرد بە دابەشکردنی مووچە و ئاهێکیان کردەوە بەدڵ و دەروونی ئەو خەڵکە |ڕەشۆکیە بێ مووچەسزانە. بۆ ئەمەش وەك ئەڵێن کوڕە شێتەکەی تاڵەبانی کە خۆی پێی ئەووت کوڕێك و کەرێكم هەیە ، لای خەڵکی ئاسایی ئەڵێ گەر من نەبوومایە ئەو مووچانەتان نەئەبینی و لچتان لێ نەئەیا..باش بزانن ئەوە منم فشارم لە سودانی کرد تا هیچ نەبێ پێش جەژنی ڕەمەزان نەختێ پارەی ووشکەتان بۆ بنێرن و چیتر ئەوەندە سکی خۆتان هەڵنەگڵۆفن.بۆیە ئەبێ ئێوەش لە هەڵبژاردنەکان وەك من چۆن مووچەکانتانم لە قوڕکی شێر هێنایە دەرەوە، ئەبێ ئێوەش نمەك حەرام نەبن و دەنگی خۆتانمان ، پێ بدەن.
ئەوەتا لەسایەی هەوڵ و تەقەلاو شەونو خونی منەوە نەك هەر نرخی گۆشتی سوور وەك عەددادی بەنزین هاتە خوارە، ئەوەتا ئەمڕۆ بە چاودێری (شوان حەسەن) چاودێری ژووری بارزگانی قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی هێلکەمان دابەزاند و لە جیاتی ٥ هێلکە ئەوەتا ئێستا ٧ هیلکە ئەکڕی بە ١٠٠٠ دینار. خۆ ئەگەر بە تەبەق و کارتۆنیش بیکڕی ئەوە پیاو نەبم نرخەکەی لە خوار ٤٠ هەزارەوەیە. هەر بۆمەعلوماتتان ئەم هێلکانە خۆماڵین و وەك دەرپێ سەرخەرمانەکەی فواد مەعسوم سپیە و هی ئێران نین. دەی ئیتر ئێوەش ئەوەندە ناشکوور مەبن و نانێك بکەن بە خێر بۆ گۆڕی باوکی مەرحومم کە لەبەر خاتری ئێوە دەوڵەتی کوردی کردە خەونی شاعیران و سەرۆکی عێراقی کردە ئەمری واقیع.
هەر بژی باوکم ، هەر بژی مەسعودی مامم .
---------------------------------------------------
نرخی
هێلكە دابەزی
2024-04-19 131 0
نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی
سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.
شوان حەسەن نوێنەری چاودێری بازرگانی لە
قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند، لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەرهەمی هێلكە
كەمدەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەیە نرخەكەی دادەبەزێت و لە ئێستادا یەك
كارتۆن هێلكە بە نزیكەی 40 هەزار بۆ 42 هەزار دینارە كە سەرجەم ئەو هێلكەیەی لە
بازاڕدایە بەرهەمی ناوخۆیە.
راشیگەیاند، لە دوكانەكاندا 7 هێلكە بە هەزار
دینار دەفرۆشێت و لە ماوەی رابردوودا 5 هێلكە بە هەزار دیناربووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست