سەلەفیەکانی کوردستان و تالیبان.
Thursday, 25/04/2024, 11:08
ئیبن روشد دەلێت؛ کاتێک بینیتان مەلایەک یان بانگخوازێک باس لە خۆراگری دەکات لەسەر هەژاری، بەبێ ئەوەی ناوی ئەوکەس و دەسەڵاتە ببات کە بوونەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی هەژاری ئەوا بزانە ئەو بانگخوازە پیاوی دەسەلاتە و لەبەرگی مەلادا.
پێکەوە گرێدانی ڕەوشی کوردستان و تالیبان ڕەنگە دوو شتی جیاواز بن لە رووی جوگرافی و فیکریەوە بەلام تاکە شتێک کە پێکەوە گریان دەدات ئەو خەیاڵانەی لە خەیاڵدانی هەردوو ڕەوتەکە ئیسلامیەکەیە کەلەم دوو ناوچەیە بوونی هەبووە ئەو وێستگە سیاسی و کۆمەلایەتیانەیە کە هەردوو ڕەوتەکە پێدا تێپەریوون و ڕەنگە هەمان چاڕەنوسی ئەفغانستان چاوەرێی کوردستانیش بکات.
تالیبان (طالبان) بەمانای بزوتنەوەی ئەو خوێندکارانە کەلە قوتابخانە ئاینیەکان لە ساڵانی حەفتا لە باکستان دەیانخوێند و بزوتنەوەیەکی چەکداریان دروستکرد بۆ جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی بە سەرکردایەتی( مەلا محمد عمر) و دروستکردنی ئیمارەتێکی ئیسلامی بەشداریکردن لە شەری ئەفغانستان کە لەو کاتەدا حکومەتی ئەفغانستانی دیموکراتی لە ژێر سێبەری یەکێتی سۆڤیەتدا لە شەردا بوو تا ساڵی 1989 ، پاش جێ هێشتنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1989 دا حکومەتی ئەفغانستان بەسەرکردایەتی (محمد نجیب اللە) بەرنگارێکی باشی رەوتە ئیسلامیەکان بوویەوە نەیهێشت بچنە کابل پایتەخت تا ساڵی 1992 بەلام ئەمەریکا و پاکستان چاویان لەوە بوو کە (احمد شاە مسعود) و ( فقلب الدین حکمتیار) دەسەلات لە ئەفغانستان بگرنە دەست بۆیە هەریەک (فقلب الدین حکمتیار ) بوو بەسەرۆکی وڵات و (احمد شاە مسعود ) بوو بە وەزیری بەرگری و دواتر شەر و ئاژاوە کەوتە نێوان هەردوکیان تا ساڵی 1996( مەلا محمد عمر ) و قاعیدە بە هاوبەشی لەگەڵ (ئوسامە بن لادن)پاش خۆ ئامادەکردنێکی چەککدارەکانیان کابول پایتەختیان داگیر کرد و لێرە بەدوا (ملا محمد عمر) بوو بە سەرۆکی ولات و هەمیشە لە قندهار دەمایەوە زۆ بەکەمی روویدەکردە کابل پایتەخت تا ساڵی 2001 کە دوو کاری کرد بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا لە دەسەلات دووی بخاتەوە ئەویش رووخاندنی پەیکەرەکانی بودا و یارمەتیدانی ئوسامە بن لادن بوو بۆ لێدان لە بورجی بازرگانی جیهانی لە ئەمەریکا بوو لە 11 ـی سێپتەمبەر 2001. ئەمانە کورتەی مێژووی مڵملانیەکانی وڵاتی ئەفغانستان بوو، کە دەکرێت مڕۆڤی ڕۆشنبیر پەندی لێ وەبرگرێت و تێ بگات ئێستا ڕەوتە ئیسلامیەکانی کوردستانی پێ هەڵبسەنگێنێت بۆ دۆخی کوردستان کە تاڕادەیەک لەیەکترەوە نزیکن و وا چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا زیاتر وێستگەی لێک چوونەکان دەڕ بکەوێت.
بێ دەنگی ڕۆشنبیران و لە تەوژمە ئیسلامیە توندڕەویەی ناوچەکەی گڕتووەتەوە و خڕاپی باڕی ئابوری خەڵک وایکردووە هەنگاوەکانی توندڕەوی ئاینی گەوڕەتر بن، وڵات لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەستی دوو حیزبی چەکدار کراوە بەهەڵبژادنێکی تەزویر چوار ساڵا جارێ بەرگێکی شەرعی بەبەردا دەکەن و بیڕی توندڕەویش وەک شێڕپەنجە بەجەستەی کۆمەڵگا تەشەنەی کردووە.
کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەترسی گەشەکردنی داعش بوو لە وڵاتە، ئەمەریکا وایکرد داعش و تالیبان بکەونە شەرێکی دڕێژ خایەنەوە و لەئێستادا وردە وردە ئاگڕی شەرەکە تەشەنە دەکات ، ولاتێک کە پرە لەتیرە و عەقیدەی جیاوازی ئاینی و و توندڕەوی ئاینی تێدا گەشەی کردووە ئیتر ژینگەیەکی لەبارە بۆ شەری نێوان داعش و تالیبان و کەس نازانێ ئاڕاستەی جەنگەکە لەو وڵاتە بەڕەو کوێ دەچێت.
جا لە ئێستاشدا کوردستان بەهەمان سینارێوی ئەفغانستان تێدەپەرێت کە هەندێک ڕەوتە ئیسلامیەکان لە رێگای خوێندگا ئاینیەکانەوە هەوڵیان داوە فشاربخەنە سەر دەسەلاتی گەندەڵی کوردایەتی و دەسەلاتیش بۆ لەبیربڕدنەوەی گەندەڵی و ناعەداڵەتی دەستیکردووە بەنەرمی نواندن بۆ پیاوانی ئاینی و وردە وردە پڵانەکانیان جێبەجێ دەکات بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵک و بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاڕدنەکاندا لەکاتێکدا بێ ئاگان لەوەی ئەمانە لە فرسەتێکدا ئەگەری هەیە بتوانن مێزەکە بەسەر دەسەڵاتی کوردی و هەردوو حیزبەکەدا هەڵبگێڕنەوە.
لە ڕاستیدا دەست شڵکردن و نەرمی نواندن بۆ سەڵەفیەکان ڕەنگە ڕاسپاردەی ئەمەریکا بێت بۆ ئەوەی کورد بخاتە نێو مڵملانێ نێو دەولەتیەکان لە لایەک لە رێگای سەلەفیەکانەوە ئەو خواستەی خەڵک بۆ پەیڕەوکردنی شەرع لەلاین سەڵەفیەکانەوە بەرگێکی شەرعی موزەیەف بکەنە بەرگی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش زۆر کاریگەرە بۆ دژایەتی فیکری داعش و شیعەکان لە عێراق و دەبێتە دیوارێکیش بەرووی پەڵکێشانی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچەکە و بەم شێوەیەش ڕەنگە حوکم ڕادەستی سەلەفیەکان بکرێت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کورد لە جەنگ و مڵملانێیەکی ناوچەیی بگلێنرێت وەک چۆن تالیبانیان لەو شەرە گڵاندووە و لە هەردوو لاوە سنوری ئێران بە موسڵمانی سونەی توندڕەو هەڵبچنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست