کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردۆغان شەرمەزارە

Wednesday, 24/04/2024, 18:37


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌   مێشک داخراوه‌ تورک  په‌رسته‌ کانی تورکیا ،  دوای ئەزمونی ١٠٠ساڵی کۆماری تورکیا ، بە هەمان کۆکتێلی ( سیکۆلاریزم وئیسلامی سیاسیی  )ی مستەفا کەمال ، کۆمەڵکوژی کورد دەکات و بە کورد دەڵێت :(تێرۆریست )
 ئەردۆغان  بە زمانێکی ژەهراویی و بە دەرووێکی  سایکۆپا ت ەوە ، لەباره‌ی کورده‌وه‌ دەڵیت :
کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له‌ به‌رده‌مدایه‌ :
 ١-یا ده‌بێت کورد ببن به‌ تورک .
٢-یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به‌ جێ بهێڵن بۆ تورک . 
٣-یا  ئێمە سه‌ری کورد   پان ده‌که‌ینه‌وه.
80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک  له‌  هێزی پیاده‌ ی سوپا و هێزی ئاسمانی تورکیا
 ، به‌ نوێترین چه‌کی  کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه‌ ، له‌  چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی روسیاو   ، لە نێو سیناریۆ کانی  ترامپ –ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وپۆتینی سه‌رۆکی روسیا ، په‌لاماری  رۆژئاوای کوردستانیان دا 
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به‌ جۆرێک رووبه‌ ڕوویان بوونه‌وه‌ ،له‌ هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه‌ ، ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان  تێک شکاند ، خه‌ونی توانەوەی کورد  به‌‌ تورکی ئه‌ردوغانیان هه‌ڵبزرکاند وتوشی هیستر یا یان  کرد . 
 فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی و تۆپه‌ قورسه‌کانی  ئەردۆغان ، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان وهاوڵاتیانی   گوند و شاره‌کانیان  کرد  ، بۆمبی هێشووی  فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کان دا باراند .
جەستەی  محه‌مه‌د له‌  سه‌رێ کانی  ،به‌   هێشوی فسفۆر‌ ی  ئەردۆغان  بێژرا ،  جه‌سته‌ی وەک پشکۆداگیرسا ،  ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پرۆتۆکۆڵە نیو نەتەوەییەکانی شه‌رمه‌زار کرد .
  جەستەی سوتاوی محەمەد ،   جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و  هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی نیو ده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخرووی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانی  به‌تاڵ کرده‌وه‌ ،
ئەوەی خستە روو:
 -که‌س دۆستی  کود نی یه‌ .
ده‌سه‌ڵاتدارانی  کوردی باشوور  ، پاشکۆی عەقڵی ئەردۆگانن ، له‌ به‌رده‌م تراژیدیا ی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یان دا . بێ ده‌سه‌ڵات و لاوزو بێ هه‌ڵوێستن .
سەرکردەکانی کورد خاوەنی ناسنامەی . شه‌ڕی کورد بە کورد   کوشت دانن، ، بتێکی بێ دەسەڵات و بێ ده‌نگ ،هیچ له‌ بارا نه‌بوون .
تورکیا له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی  یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌‌ژه‌ ،به‌ سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ،  ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئەردۆغان یان   تێک شکا ن  .
ئەردۆغان  به‌ هاوکاری وپاڵپشتی  روسیا و  بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ترامپ ، له‌ سیناریۆیه‌ک دا ،ئاراسته‌ی جه‌نگی   گۆڕی به‌ دیالۆگ و رێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ .
عوسمان بایده‌میر لە بارەی ده روونی نه‌خۆشی  سایکۆلۆجی  ئه‌ردغان دەڵیت :
-ئه‌گه‌ر خوا له‌ هه‌ساره‌یه‌کی تر ، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات ، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات ، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .
مه‌زلوم کۆبانی له‌ دیدارێک دا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ نوسی به‌ناوبانگ ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کر د :
-ئه‌و زنجیرە هێرشانەی  ئەردۆغان ،  له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ،گه‌وره‌ترین  ئۆپراسیۆنی  سه‌ربازی تورکیا بوو ، بە به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزەکانی دنیا  ،بۆ له‌ ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی  کورد .
له‌ 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا ، به‌ F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ ،
به‌ هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی  سیناریوکانی ترامپ ، تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات .
ئه‌م داستانی  به‌رگری و ئەفسانەیەی  هه‌سه‌ده‌ به‌رامبه‌ربه‌  ده‌وڵه‌تی تورکیا  ،له‌ کام  وڵات ؟، له‌ کام مێژووی دوورو نزیکی دنیا دا  روی داوه‌ ؟ . 
شه‌رڤانان به‌ ئیراده‌ی پۆڵاین و به‌  خوێنی  یه‌په‌گه‌ و  یه‌په‌ژه‌ ئه‌فسانه‌ی میژوویی  نوێ یان بۆ کوردو مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد .
ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌ ،له‌ جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی  سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو و  روسیا  .
بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی  کۆمه‌ڵگای ‌ نێوده‌وڵه‌تی ، دووفاقی زلهێزەکانی دنیا  ،ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیان    شه‌رمه‌زار  کرد.
 بەو زنجیرە  جینۆسایدانەی کورد   ، هەموو پرۆتۆکۆڵە نیو دەوڵەتیەکانیان   رسوا کرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە