کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێمنانە خۆت بناسە

Friday, 19/04/2024, 19:20


خۆت بناسە:

لە نووسینی هێمـن موکریانی.
سەرچآوە:کتێبی هەواری خاڵی.

خۆشەویستەکەم،خۆت بناسە بزانم تۆ کێی؟مێژووبخوێنەوە وتێبگە لە کام رەگەزی؟ئەگەر بڕوات بە مێژوونووسەکانی خۆمان ناکەی،ئەگەر وەکوجۆلاکە بەسەردڕی خۆت رازی نی،بڕوا بە بێگانەکان ورۆژهەڵاتناسەکان بکە،بزانە ئەوان دەربارەی تۆ،باب وباپیری تۆ،خاک ونیشتمانی تۆ چی دەڵێن وچی دەنووسن.
ئازیزەکەم،تۆ کوردی،تۆ لە نەتەوەیەکی خاوێنی،تۆرەگەزێکی پاکی،باپیرانی پێشووی تۆ هەر لەم خاکەدا،کە کوردستانی پێ دەڵێن وئێستا تۆی تیا دەژی وداخەکەم هەر لەتەی دەدەست کەسێکەوەیە،ژیاوین،بەڵام چۆن ژیانێک؟ وەک تۆ دیل وژێردەستی دراوسێکان بوون؟نە ئەوان سەربەست وسەربەخۆبوون وئازاد ژیاون.
گیانەکەم،کوردەگیان بە قسەی خۆت بکە،لە خەوی نەفامی هەڵسە و تۆزێ لە حاڵێ خۆت وردبەوە وهۆشت بێنەوە بەرخۆت.قۆلت هەڵماڵە بە هەموو هێزی خۆت بقێژێنە وبڵێ: ئەمنیش ئادەمیزادم،حەقی ژیانم هەیە ئەمهەوێ وەکوخەڵک ئازاد وسەربەست بژیم وسەربەخۆییم دەوێت وحەقی مەشڕوعی / رەوا/ خۆم داوادەکەم.لە دیلیی وژێر دەستی دراوسێکان جاڕس بووم وئەمهەوێت رزگار ببم.
سەرچاوە: کتێبی هەواری خاڵی لە نووسینی هێـمن،لاپەڕەی ٢٨٥.
کاتی نووسینی ئەو کورتە وتارە:گۆڤاری نیشتمان.ژمارە /٢ / خەزەڵوەری ١٣٢٢ی هەتاوی /١٩٤٣/.
دوای گووتار:
ئەگەر من هەڵە نەبم.ئەو کورتەوتارەی پاکڕەوان مامۆستا هێمن ساڵێک دوای دامەزراندن وراگەیاندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژێ،کاف/ نووسراوە.چون ئەو کۆمەڵەیە لە ٢٥ گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ /١٩٤٢/ خۆی راگەیاندوە.لە پاش رووخانی بنەماڵەی پەهلەوی،کۆماری ئیسلامی جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە.زۆریی نەخایاند قین لە دڵەکان وبەرپرسانی باڵای ح،د،ک،ئێران بە هۆی جیاوازیی هزروڕآمان دەگەڵ هێمن هەرچی ناڕەوایی بوووقسەی زبرو دوور ئەخلاق بووپێیان گووت ولەو حیزبە نادێمۆکڕاتە دەریان کرد!
لەوسەردەمە ئاڵؤزەی ئەو کاتدا کە کۆماری مهابادیش هەر ناوی نەبووە ،هێمنی نیشتمان پەروەربە کورد دەڵێ:خۆت بناسە،وەکی گەلانی دیکە بژی،سەربەست وسەربەخۆبە.هەشتاویەک ساڵ لە دیرۆکە تێپەڕێوە،مرۆڤ ئەگەرسەرنج بداتە وشەورستەی ئەو وتارە باش دەزانێ هێمنی وریا باس لە چی دەکاو چی دەوێ.
هەشتاویەک ساڵ لە سەربیرۆکەی سەربەخۆیی هێمن تێدەپەڕێ.لەو کاتەدا زۆر گرینگ بووە کە مرۆڤی کورد بەو شێوەیە باسی سەربەخۆیی بکا.دوای ئەو گشتە ساڵانە ولە سەردەمی ئیستاماندا،قاسملوو وشەڕەفکەندی لە ژیاندا نەماون/ ومستەفاهیجریش دێنە سەرشاشەی مێدیاکان وبەڕآشکاوی دەڵێن؛ئیزن بە کەس نادەین خۆی لە ئێمە بە ئێرانیتر بزانێ.
ئەورۆژەی کە هێمن کۆچی دوایی کرد:
چم بە چآوی خۆم دیت:
خەبەرگەیشتە شاری مهاباد،١٥ی نیسانی ساڵی ١٩٨٦ بوو، کە هێمنی شاعیرکۆچی دوایی کرد وتەرمەکەی تا چەند کاتژمێری دیکە بەرەوگۆڕستانی بوداق سوڵتان لە مهاباد وەڕێ دەکەوێ.تەرمی پیرۆزی هێمنی کورد پەروەرگەیشتە چوار ڕێیانی شارکە چی لە پڕ تاقمێک لۆمپەن بە درووشمی بژی قاسملوو،بژی حیزبی دێمۆکڕات هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی کە دارمەیتی هێمنیان لە سەرشانان بەرەو گۆڕستان دەبرد.ئاخر بستە خاکێکیان لە سەر خاکی نیشتمان بە هێمن ڕەوا نەدەدیت!چون دەیانگووت:هێمن جاشە ونابێ لە گۆڕستانی شاردا بنێژرێ.
هێرشی لۆمپەناکان وبەرپەرچدانەوی خەڵک گەیشتە ئاستێک کە تەرمی هێمنی کوردپەروەرکەوتە سەرشەقامی چوارڕێیانی ئازادی ودەمەوڕووجەنازەکەی کەوتە سەرعەرزورووخساری بێ دەنگیی هێمن لە دارمەیتەکە هاتە دەرێ!خەڵکی وەزاڵە هاتووش سەبریان لێ بڕاولۆمپەنەکانیان راونا ودووریان خستنەوە.رۆژێکی تاڵ وگران بوو،ئەوە چآرەنووسی شاعیری میللی؟هەرچۆنێک بێ بە بەشداریی جەماوەر توانیمان بە خاکی بسپێرین وماڵئاوایی لێ بکەین.هێمن یەکێکە لەو شاعیرونووسەرانەی کە هیچکات ناوی لە مێژووی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد ناسڕێتەوە.یادی هەرمانبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە