ئەشرەف غەنی: دوای هەلهاتنم زانیم چ هەڵەیەكی مێژوویمان كردووە؟!
Sunday, 14/04/2024, 20:04
ئەشرەف غەنی سەرۆكی پیشووی ئەفغانستان، لە پاش هەلهاتنی بۆ ئیمارات ورووخاندنی حكومەتەكەی و، رادەست كردنی كابول بە تالیبان، نهێنی یەكی ئاشكرا كردبوو، كە یەكیك لە هۆكارەكانی رووخاندنی حكومەتەكەی گەندەلی بوو، كە سەركردەو بەرپرسەكان ، لەلایەك وەزیرو پەرلەمانتاربوون و، لەلاكەی تریش بازرگان و قاچاخچی و داگیر كاری زەوی و زار بوون و، هۆكارێكی تریش لە جیاتی بایەخدان بە كەسانی وەتەنی و دلسۆز. بایەخی زۆر بە جاش و خائین و سیخورەكانی پیشووتر درابوو..
لە دوا وتەیەدا رایگەیاندبوو، ئەمریكی یەكان پیان گووت بوو: ئیمە 5 ساڵە چاودیری ئیوە دەكەین و هاوكاریتان دەكەین، بەڵام ئیوە بە دەستی خۆتان مالی خۆتان كاول كرد، ئەوكاتە ئیوە رووخابوون، لە جیاتی ئەوەی خزمەتی میللەتەكەتان بكەن، سامان و داهاتی ئەفغانستاندان بۆ ئەمەریكا و ئیمارات و ولاتانی تر دەبرد و، وولاتەكەی خۆتان تاڵان كردبوو، زانیمان ئیوە تاقمیكی تالانچی و دزو مافیان و كۆتایتان خەتمی بووە....
ئەمەریكا لیستی 400 سەركردەو بەرپرسی ئەفغانی خستبووە لیستی رەشوەو، سامان و داهاتەكانیان لە بانكە جیهانی یەكان بلۆك كرا و دەستی بەسەرا گیراو، ئیستا بریارە تاڵیبان گەر پەیوەندیەكانی كەمیك باشتر بكات لەگەل ئەمەریكا، تەواوی ئەو پارە بلۆكراوانە بۆ ئەفغانستان بگریتەوەو، بە پێ سەرچاوەیەكیش تالیبان داوای لیستی ئەو تاوانبارانەی كردووە رادەستی دادگای باڵای ئەفغانیان بكەن، تا بە پیی یاسا لەسەر دزی و تالانی و گەندەلی سزایان بدەن...
برێت ماكگۆرگ نوینەری ئەمەریكا بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست، لەكاتی دیداری ئەشرەف غەنی لە كەنداو، گووت بووی: هەمان كیشەمان لە هەرێمی كوردستانی عیراق هەیە، حكومرانیەكەی فاسد و گەندەڵەو، مەترسی روخاندنیان زۆر زۆر نزیكە...
نوسخەی طبق الاصلی ئێستای كوردستانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست