کەسی هۆشمەند نیگەران نابێت بۆ بەهەشت و دۆزەخ

Thursday, 11/04/2024, 17:28

8296 بینراوە


جێگەی بەرماڵێک ٦٥٠ دۆلارە، ئەمە دوایین دیاری مانگی ڕەمەزانە.
ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە، گەنجێک لەسەر کۆمێنتێک وون دەکات.
مامۆستا لەسەر شەقامەکان دەداتە بەرشەق.
سوکایەتی بەهەموو بەهاکان دەکات.
 نیشتیمان بەخەڵکەکەیەوە دەفرۆشێت و سوپای داگیرکەر دەهێنێت.
لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەدا هەرچی شکۆ و بەها پیرۆزەکانی مرۆڤبوون و نیشتیمانە نەیان هێشتووە، دەیان سەربازگەیان بۆ داگیرکەران کردۆتەوە. میت و ئیتڵاعات و دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتانیان هێناوە لەو هەرێمەدا تەراتێن دەکەن. نیشتمان لە بۆردێلێکی شەقامێکی سەرەکی دەچێت، تژیە لە مرۆڤی تێکشکاو و چاوچنۆکی جیهان. جگە لەوەی سەدان جێگەیان کردۆتە مزگەوت و مەلاکان سوکایەتی بە نەورۆز، خاک، نیشتمان، مێژوو، شەهید و شۆڕش دەکەن، کاتێک دەیوسێک دێت مزگەوتێک هەراج دەکات و خۆی لێ بۆتە خاوەن ئوتێلی خوا، کەچی ئەم دەسەڵاتە بێدەسەڵاتە هیچ ناڵێ و هیچ ناکات.
ئا لێرەوە کۆتایی تونێلەکەیە دەبینین، کە نەتەوەیەک بەرەوە هەرەس و لەناوچوون دەبەن. ئەمە لوتکەی هەرەسی هەموو بەهاکانە.
 ئەوەی راستیشە ئەوەشیانە، کە هەرچەندە خەڵکی چاویان هەیە، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە.... نابیستن، چونکە ئێمە لەدوای ئەنفالەوە جگە لەوەی چاو و گوێمان هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ وایان لێکردین، کە چاومان بۆ بینین کار نەکات، گوێمان بۆ بیستن کەڕ ببێت، هەرلەبەر ئەمەشە مەلایەکی ڕیشداری بەدڕەوشتی خۆفرۆش جگە لەوەی هەر خەریکی شەوجێیە و ١٤ کوڕ و دەیان کچی دروستکردووە، ناوی عەرەبیشی لە تاک بەتاکیان ناوە، دەسەڵاتی کوردیش جێگە و ڕێگەی بۆ کردۆتەوە و ئۆتۆمبیلی گوللەنەبڕ و سوپایەک لە چڵمنیشی بۆ دامەزراندووە، تا ئاسودانە بە مێژوومان و هونەرو ئەدەب و شۆڕشدا بڕشێتەوە.
 ببینن کە چۆن زۆربەی ئەو مزگەوتانەی دروستکراون توانیویانە خۆیان بەم جۆرە بیرکردنەوانە سەرقاڵ و دڵخۆش بکەن، پەردەیەک لە وەهم و خەیاڵەکانی دەور و بەری مرۆڤ بکێشن، زۆرترین کارێک، کە لە مزگەوتەکاندا ئەنجام ئەدرێت ئەوەیە مرۆڤەکان بڕوایەکی ساختە و ڕووکەشیان بۆ دروست ببێت، دوای ئەم هەموو سەردانکەرانەی مزگەوتەکان، زیاتر خەڵکی بێکەسایەتی کردووە، بەڵام خۆشبەختانە بەم بیرو هزرە توانای ئەوەیان نییە تەواوی کۆمەڵگا ڕام بکەن، بۆیە مەلا دەیووسەکان دەکەونە هێرش کردنە سەر بەهاکان و مێژوو خاک و نەتەوە و گاڵتەیان بەشۆڕش و گۆرانکاری دێت، بۆیان بکرێت خەتێکی ڕاست و چەپ بەسەر ڕووداوە تراژیدیاکانی مێژووماندا دەهێنن، بەردەوام سوکایەتی بە ژن دەکەن، کەچی هەر مەلایەک بۆ خۆی، چوار پێنج مەلاژنی هەیە، لە خۆیان زیادە و دەر و دراوسێ لەبەریان حەساونەتەوە.
 مەلایەکی دەیووس چۆن بەئاشکرا ماڵی خوا هەراج دەکات و دەسەلات و خەڵکیش لێی دەکڕن،  دەشیکات بەمنەت بەسەریانەوە، کە ئەمە ڕیاکاری نییە تەنها خۆت دەیبینی جێگەکەت و لە ماڵپەڕەکەدا ژمارە و جێگەکەت دیاری دەکرێت. هەر ئەوە ماوە، بڵێت: من بە ئیمەیلێک یان نامەیەک خوا ئاگادار دەکەمەوە، کە تۆ جێگەی بەرماڵەکەت کڕیوە. وەک ئۆتۆمۆبێلەکەت چۆن رادەگریت و ژمارەکەی دەزانی، بەرماڵەکەشت ژمارەی هەیە بۆ رۆژی قیامەت، خوا ئەو ژمارەیەی لە بەرکردووە، کە دەیدەیت بەو مەلا دەیوسە، ئەمەش بە خێر بۆت دەنوسرێتەوە، ئەو پارەیەی دەیدەیت بەم مەلا ساختەچییەش، گوایە خوا لای خۆی تۆماری دەکات.
 ئەگەر هزر فڕێ بدەیت ئەوە بێگومان بێ" دین" دەبیت واتە شێت دەبیت، بەبێ هزر یەک پیشە هەیە بیکەیت ئەویش مەلایەتییە لە مزگەوتەکاندا و سیاسەتکردنە لە حیزبە داماوەکاندا. 
 تاکی کورد هەوڵ دەدات خودا فریو بدات، بەوەی کە هاتووچۆی مزگەوتەکان دەکات.
کورد لەدوای ئەنفال هۆشی لەدەست داوە، بۆیە کەسی هۆشمەند نیگەرانی بەهەشت و دۆزەخ نییە، نیگەرانی ژیانی دوایی مردن نییە، لە بارەی ڕازی کردنی خوداشەوە هیچ نیگەران نییە، مرۆڤی هۆشمەند خودا و بەهەشت و ژیان و ڕۆح و خۆشەویستی بەشێوەیەکی سروشتی لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.
خەڵکانی ناوشیار و ترسنۆک تەنها لاسایی دەکەنەوە، سەردەمێک مارکسییەت باوی هەبوو مرۆڤی وا باسی ئەنتەرناسیونالی دەکرد، کە جوگرافیایی گوندەکەی خۆشی نەدەزانی. ئێستا مۆدێلی ئاینە، کابرا لە ووڵاتێکی وەک ئینگلستان دانیشتووە، لەوەتەی لەوێ یە هەر پارەی سۆسیال وەردەگرێ و بەڕەش ئیشی ناشرین دەکات، دوو عەمرەی کردووە و پارە دەدات بەمزگەوت تا دەمەو بەیان سەیری فلیمی پۆڕن و رووت دەکات و رۆژانی هەینیش بۆ دەچیتە مزگەوت و گوێگرتن لە ووتارو چیرۆکی سەردەمی قوڕەیش. ئەمە ئاینێکە پڕێتی لەگومان. مەلاکان تەنها باسی ئافرەت دەکەن وسوکایەتی بەئافرەت دەکەن وەک ئەوەی خۆیان لە پاشەڵی پیاوێکی ڕیشنەوە بەدنیا هاتبن!
 کاتێک تۆ لە دۆزەخ دەترسی، ئەوە دێیت و بۆ مەلایەکی دەیووس کڕنوش دەبەیت، وادەزانی ئەو مەلایە نمایندەی خوایە و دەتوانێت بەرەو کەنارەکانی بەهەشتت بەرێت، بێ ئەوەی بزانی بەهەشت کەوتۆتە کوێی ئەم گەردوونەوە؟
 من سەیرم لێدێت خەڵکی دەچن نوێژ لە پشتی مەلایەکەوە دەکەن کە ژنێکی منداڵی هەڵگەڕانۆتەوە و دەشیەوێت کۆمەڵگا بەرەو کەنارەکانی بەختەوەری بەرێت. 
ژیان ڕازێکی وەهایە کەس ناتوانێت لێی تێبگات، ئەوکەسەی پێی وایە لێی تێدەگات ئەوە بەڕاستی نەزانە. جێگەی مزگەوتی بەهەشت جێگەیەکە کە لەساڵی ١٩٨٣دا لەئێوارەیەکی شاردا ١٧ پێشمەرگە لەناو تراکتۆرێکد ولە لایەن ئەو خۆفرۆشانەی، کە ئەگەر مابن خەڵتانی خوێن کران،  ئەو خۆفرۆشانەی کە دڵنیایم، ئەمڕۆ لەگەڵ پێشمەرگە قەدیمەکاندا، خانشین کراون. ئەو شوێنە دەبوو بکرێتە جێگەیەک وەک مۆنمێنت بۆ شەهیدەکانی قڕگە، نەک مزگەوتی مەلا سەلەفییە درۆزن و ساختەچییەکان، ئەو شوێنە ئەوسا دەرەوەی شار بوو. کەچی دراوەتە  سەلەفیەک کە خەریکی تەعریب کردنی نیشتمانە.
ئەوەی بەعس لە سلێمانی بۆی نەکرا، دەسەڵاتی کوردی، کە بەقەدەر بنێشتی کوردی ڕۆڵیان نییە لەگۆڕانکارییەکاندا و لەڕێگەی مەلاکانەوە خەونی عروبەی عێراق دەهێنە دی و کوردستان بەعەرەب دەکەن.  سبەینێ کۆمەڵێ عەرەبی ئەنفالچی وەک جاشە ئەنفالچییەکان دێن و چەند جێگەیەک وەکو بەرماڵ لە خاکەکەمان دەکڕن.  ئەمەش ترسناکترین نمایشی تەعریب و سوکایەتیەکی گەورەیە بەخوا و ئاین و کورد و نیشتمان، ئەوەی دەشی کڕێت پارەکەی لە بۆردێلدا بەدەست هێناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە