گه نج له نێوان تاڵانی ئابوریی و ده سه ڵاتی گه نده ڵ
Wednesday, 10/04/2024, 12:43
هەرێمی کوردستانی عێراق لەدوای ساڵی (١٩٩١) وە و دوای درووست بوونی پەڕلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردایەتی هەردوو حزبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی قوڵی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بووەتەوە، ئەم دوو حزبە تێریان نەخوارد، لە هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی و بەکوشتندانی هەزاران گەنج لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەکانیان و درووستکردنی دوو ئیدارەیی، ئێستاش هاتوون وەک دووکۆمپانیای بازرگانی سیاسی و گرووپی مافیایی دەستیان خستووەتە بینەقاقای گەنجی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، کە بازاڕ، هەلی کار، کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لەلایەن ئەم دووحیزبی دەسەڵاتەوە بەشێوازێک دەستی بەسەرداگیراوە، ئەگەر سەیری سیستەمەسیاسیەکەی بکەین لەهیچ فۆڕمێکی سیاسی دونیادا بوونی نیە، ئەو فۆڕمە سیاسییەی ئەوان پەیڕەوی دەکەن، پێمان دەڵێت سیاسەتی هەرێمی کوردستان، بەندەلەسەر بنەمای کەسی بنەماڵەی فەرمان ڕەوا، بە جۆرێک کە چارەنوسی کۆمەڵگە دەکرێتە قوربانی بڕیارێکی هەڵەی سیاسی، دواتر لاڕێگەی میدیا حزبی و سێبەرەکانیانەوە پێمان دەڵێن، گەنجانی وڵات ئامادەبن بۆبەرگریکردن لەنیشتیمان بەسکی خاڵی، گیرفانی بەتاڵ، دڵ و مێشکی پڕەوە، بەنمونە ئەنجامدانی ڕیفرادۆمی ساڵی ٢٠١٧، ئەمەش پێمان دەڵێت تاوەکو سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان لەدەست خۆیان و نەوەکانیان بمێنێتەوە چارەنووسی هەرێمی کوردستان لەئێستا خراپتر دەبێت.
ئەوان بەو هەموو تاوانکارییەی کردیان تێریان نەخواردووە، هاتوون لە ژێر ناوی کۆمپانیا و کەرتی تایبەتە بە پارە و سامانی دزراوی میللەت، دەستیان گرتووە بەسەر تەواوی بازا و هەلی کاری هەرێمی کوردستاندا، گەنجانی وڵاتیان توشی لەباربردنی تواناکانیان کردووە، بەشێوازێک کە لە کەرتی گشتی دامەزراندن بوونی نەماوە و کەرتی تایبەتیش لەلایەن خۆیانەوە بەتەواوی قۆرخ کراوە.
ساڵانە بەهەزاران گەنج لەزانکۆ وپەیمانگاحکومی و ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان خوێندن تەواو دەکەن کەچی زۆرینەی زۆریان بێکارن.
لەلایەکی تریشەوە لەڕوی ئابووری و بازاڕەوە کۆمپانیاکانی سەربە دەسەڵات کۆنتڕۆڵی هەموو شتەکیان کردووە و شتیک نیە بەناوی کەرتی تایبەتەوە هەموویان کەرتی حیزبین و لەناوحیزبیشدا بنەماڵەی فەرمان ڕەوا.
لەسایەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی گەنجانی وڵات دەرفەتیان پێ نەدراوە تاوەکو توناکانی خۆیان دەربخەن، بتوانن بەئازادی و بەپێی یاسا کار بکان و مافی کارکردناکانیان وەربگرن.
سەرباری ئەم گۆرستانەی، کە بۆ گەنج دروستیان کردووە کەرتی خوێندنیشیان دابەشکردوە بەسەر کەرتی خوێندنی گشتی و تایبەتدا (حیزب)ی بەشێوازێک ئەو گەنجەی خوێندنی حیزبی و لەناویشیاندا زانکۆکانی خۆیان تەواو نەکات لەبازاڕی کاردا هیچ هەلێکی کاری گونجاوی دەست ناکەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست