گرتنی رۆژنامەوانێکی کورد لە شاری جوانڕۆ
Wednesday, 10/04/2024, 12:24
ئیرەج موحەممەدزادە رۆژنامەوانە کە خەڵکی شآری جوانڕۆیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەر بە پارێزگار شاری کرمانشان.بە پێی گوزاریشی گەیشتوو بە ئاژانسی خەبەریی موکریان،رۆژی یەکشەممە١٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی/٢٠٢٤/ ئیرەج موحەممەدزادە کە تەمەنی ٤٥ ساڵە ودانیشتووی شاری جوانڕۆیە،دوای بانگ کردنی بۆ دادگای ئەو شارە بە دەستوروحوکمی دادوەری جوانڕۆ قۆڵبەست کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی جێ متمانە و باوەڕ پێکراو ئیرەج موحەممەدزادە رۆژنامەوانو چآلاکی چاپەمەنی وبەرپرسی کاناڵی تێلگڕامی /سەردێرعەڕەبی/ وهەروەها خوێندکاریی دوکتوڕای زانستە سیاسیەکان لە یەکێک لە زانکۆکانی شآری تارانە کە ئەو کاتوساتە هیچ خەبەرێک یان هەوالێک لەسەرچارە نووسی ئەو رۆژنامەوانە دەدەستدا نییە وبێ سەروشوێنە.
سەرچاوە: ئاژانسی خەبەری موکریان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست