حکومەتی هەرێم بۆ دەبێتە دەڵاڵی بانکی ئەهلی!
Saturday, 06/04/2024, 12:43
هیچ گومانی تێدا نیە ئەو بانکانە پشکی سەرانی حکومەت و خزم و کور و کەس و کاری حکومەتی تێدایە کەلە هەژماری من بەشدارن ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کەپشکی کەسانێکی نزیک لەسەرانی حکومەتی تێدایە یان ئەم پشتگیری کردنەی حکومەتی هەرێم بۆ (هەژماری من) بۆ ئەجیندای خارجی و دەولەتانی تێدایە؟
بەپێی زۆرێک لە ڕاپرسیەکان لەو وڵاتانەی کە مامەڵە هەموو کراوە بە کارد و ژمارە لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی ڕۆژانە تەنها 10% پارەی کاش پێویست دەبێت و مامەڵەکانی تر بە ژمارە ئاڵوگۆر دەکرێت ، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم پارەی کاش لە حکومەتی عێراق وەر دەگرێت و بە ژمارە دەیداتە هاولاتی و فەرمانبەر ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر لە داهاتویەکی نزیک بانکەکانی بەشداربوو (هەژماری من ) لەبازارێکی وەک کوردستان کەمامەڵەکان بەتەواوی نەبووەتە ژمارە مەزندە دەکرێت 60% پارەی موچە خۆڕان بەکاری بهێنن و ئەوی تر بمێنیتەوە لە هەژمارەکەیان و بەشێوەی نەقدی لای بانکەکانی هەژماری من بمێنتەوە کە ئەوانیش لەم حالەتەدا پارەکە دەکەنە دەنێرنە وڵاتانی دڕاوسێ و دواتر دەیکەنە دۆلار و دیسان دەیگەرێننەوە بۆ ناو عێراق 15% قازانج دەکات لە بازاری ڕەشدا ئەمە جگە لەوەی وەبەرهێنانی پێوە دەکەن لە ولاتان بەقەرز دەیدەنە بەلێندەر و وەبەهێنەکانی وڵاتێکی دڕاوسێ.
بۆیە دەبێت هاونیشتیمانی و فەرمانبەر هیچ سیقەیان بەو سیستەمی بانکی ئەهلی نەبێت لە کوردستان و هەرچی پارە هاتە سەر حیسابیان بەکاش ڕایبکێن ئەگینا رۆژێک لە ڕۆژان ئەو بانکانە بەهۆی وەبرهنانەکانیانەوە شکست دەهێنێت و پارەکەشیان ئاوی سیروان دەیبات نە حکومەت خۆی بەخاوەنی دەزانێ نە خاوەن بانکیش کەس دەزانێ لە کوێ دەبێت، هەر وەک پڕۆژەی (دەشتی بەهەشت ) کە چەندین ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و دواتر بەناوی دەستوەڕدانی حیزبیەوە هەڵهات و پرۆژەکە شکستی هێناو چەندین ساڵ پارەی خەڵک کەوتە گۆمێکی قول و لێلەوە.
ئەوە سالێک زیاترە کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت نەوت بفرۆشێت و توانا داڕاییەکانی حیزب لاواز بووە بۆیە نرخی دۆلار بەرەو جێگیر بوون دەچێت سەد دۆلار لەخوار سەدو پەنجا هەزار ڕاوەستاوە بەلام پێشتر بەهۆی بەهێزی هەردوو حیزبەوە کە قاچاخیان بە دۆلارەوە دکرد نرخی دۆلار لە بەرز و نزمبوونەوەی زۆر خێرا بوو ، بۆیە دڵنیابن لەگەڵ جێزەجێکردنی (هەژماری من) پرسی قاچاخیکردن بە دۆلارەوە زیاد دەکات و نرخی دۆلار دیسان دەکەوێتە یاریکردنی خێرا چونکە حیزب لە ژێر ناوی (هەژماری من) دا دەست دەکەن بە قاچاخچیەتی بە پارەی نەقدی حکومەتی عێراقەوە و بەوەش دۆلار مانگانە جارێک یان دوو جار بەرز و نزمبوونەوە بەخۆی دەبینێت.
بۆیە پڕۆژەی (هەژماری من) ئەجیندای دەولەتانی دەورووبەری لەگەڵدایە وەک بۆری نەوت و گڕێبەستە نەوتەکان تا ئێستا روویان نیە بەخەڵکی پیشان بدەن یان بە پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەی پیشان بدەن تەنانەت پەرڵمانتارانی گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ و یەکێتی کە کابینەی پێشو هاو پشکی پارت بوون لەحکومەتدا نەیان بینیووە، ئەمە جگە لەوەی حکومەت لە پرسی پێوەری کارەبا و ئاو کە بریار وابوو ئاو کارەبا دوای پێوەر بکرێتە هەمیشەیی و دڕۆیەکی گەوڕە بوو ، ئیتر حکومەت متمانەی خۆی لەدەستداوە و ناتوانێت ببێتە جێگای متمانەی خەڵک.
ئەمە جگە لە چەندین جۆری فێل کردن چاوەڕوانکراوە لە پڕۆپەی هەژماری من ( وەک فەرمانبەرێک کە خۆی فەرمابنەر لەو بانکانە مانگانە بری پەنجا هەزار لە بیست کەس ببڕێت کە ژمارە و پاسۆردی هەمووی دەزانێت و بیخاتە حیسابی خۆیە ) ئیتر کێ بەرپرسیار دەبێت بەڕانبەر بەو تاوانە حکومەت دەلێت بانکە بانک تاوانبارە ، ئیتر هەر مناڵی بەرپرسێک توڕە بێت مانگا پەنجا شەست هەزارێک لە لە دە یان بیست هەزار مۆزەف دەبرێت لە هەژماڕەکەوە دەیخاتە حسابی خۆیەوە، بۆیە ئەمە سەرەتایی چیڕۆکەیە و کۆتایی کێشەکە قولتڕە و بانکی ئەهڵی و لەکوردستان هیچ جێگەی متمانە نیە لەلای فەرمانبەران، بۆیە ئەگەر پڕۆژەی (هەژماری من) بە زۆر سەپێندڕا بە سەر فەرمانبەراندن باشترین کار ئەوەیە لەگەڵ هاتنی موچەکەت تەواوی موچەکەت بەکاش ڕابکێشیت و بۆ ئەوەی نەیبەن قاچاخی پێوە بکەن و ببرێت بۆ لاتان لە سەفقەیەکدا بیدۆڕێنن یان بکرێت وەبەرهێنان لە ولاتی دڕاوسێ و بکەوێتە دەریاوە و دواتر ڕەنجەڕۆ بیت و لە بڕە پارەیەی چەد سالێک کۆی دەکەیتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست