پیاوی ٢٢ کۆپتەرەکە قسەی هەیە
Friday, 05/04/2024, 16:55
مەعاشەکەو جوانە ..... مەبەستم لە موچەکەی خۆت نییە ! بەڵکو لەوەی کە دەیدەن بە میللەت.
دیارە بە لای ئێوەی چەتە و داوێنپیسی شاخە، رزگارکردنی گوندێک گرنگە، وەک لە رزگارکردنی هزر و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا. ئێوە ئەگەر گوندێکتان رزگارکردبێت، بەڵام دەستدرێژیتان کردۆتە سەر شەرەف و ناموسی دانیشتووانی ئەو گوندە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەشیانە لە دوای راپەڕینەوە کە هاتنەوە ناوشارەکان، دەستدرێژیتان کردە سەر ژن و کچی شاریش و بەدڕەوشتییتان بڵاوکردەوە، کەرامەتی خەڵکتان شکاند، کەسایەتیی کوردتان بێ نرخ کرد. ئێوە دوور لە رزگارکردنی عەقڵ و هزر و وشیارکرندەوەی کۆمەڵگا، تەنیا ئەوە بەلاتانەوە گرنگ بووە، بەڵام ئەوان لە ساڵی 1984ـەوە تا ئێستا هزری زیاتر لە 40 ملیۆن کوردیان ئازادکردووە.. ئێوەش کەرامەتی پێنج ملیۆن کوردتان لە باشوور شکاند، قووتی خەڵکتان دزی و دەستدرێژی نەما لە خەڵکی نەکەن.
ئێوە میللەتێکتان وا لێکرد، کە کۆیلایەتیی پێ باشتر بێت لە ئازادیی. ئازادییەک کە رووی لە بەڕەڵایی کردووە.
ئێوە لە ساڵی 84 ـەوە، لە ساڵانی 40ـەکانەوە خەریکن و نەتانتوانیوە هزری دوو مرۆڤ ڕزگار بکەن. ئێوە جەڵەبێک سیاسی بێنامووس و چاو برسی و مشەخۆر و بەدڕەوشتن. ئەگەر یەک تۆز ئابڕووتان هەبوایە، ئا لەم کاتەدا کە میللەتێکتان سوک و ڕیسواکردووە، باسی ڕزگارییتان نەدەکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست