سەربڕانەیەکی پیرۆز و پڕبەرەکەت
Tuesday, 02/04/2024, 0:59
لە بەرەبەری نەورۆزیی کوردەواری، بەهاری دلۆڤان، دوای ٢٥ ساڵ زەحمەت و ماندووبوون و تێکۆشان، شەونخونی و هەوڵ و گەڕان، "فەرهەنگی زارەکی موکریان" بەرهەمی توێژەر و فەرهەنگنووسی ناسراوی کوردستان کاک سەلاح پایانیانی بە چاپ کردنی دواهەمین بەرگیی کۆتایی پێهات و نەک هەر من بەڵکوو هەموو کوردێکی خەڵات کرد. دیارییەک لە چەشنی هەرمان و سەوزایی نیشتمان! کاک سەلاح لە هەڕەتی لاوەتییەوە بە تەنیا قۆڵی هیممەتی هەڵکردوو و کارێکی کردووە کە دەبوو ئەنستیتۆ یان فەرهەنگسەرایەک بە دەیان و سەدان هاوکارەوە بە بودجەیەکی زەبەلاحەوە کردبایان. جیا لەمەش ناوبراو لە فەرهەنگی زارەکی موکریان نەک هەر خزمەتی بە دەوڵەمەند کردنی وشە و پەیڤی کوردی کردووە بەڵکوو لە بوارگەلی ئەدەب و مێژوو، کلتوور و کۆمەڵناسیش مافوورەیەکی لە گوڵ و ئاوریشم نەخشاندووە.
وەک خۆم پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە هەموو کوردێکی ئازا و زانا دەکەم و سپاس و ئەمەگناسیشم هەیە بۆ مامۆستا سەلاح پایانیانیی خۆشەوسیت و ژیر. هیوادارم لەهەر شوێنەک بێ، ساغ و سڵامەت و بێ وەی بی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست