کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن کۆتایی هات!

Tuesday, 02/04/2024, 12:24


لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەکان ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن، ئیتر زانیم هەڵبژاردن لەکوردستان ناکرێت و شتێک بەناوی یاری مشک و پشیلە کە یاری بەعەقڵی خەڵک دەکرا و بۆ چەواشەکردنی نێودەولەتی بوو ، ئێتر ئەو یارییە کۆتایهات و چیتر هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت و پارتی قبوڵ ناکات پێکهاتەکان کورسیەکانیان کە موڵکی پارتیە لاببڕێت، کێشە پێکهاتەکان نیە و بەلکو ئەو کورسیەکانە موڵکی پارتی بوون لەکاتە هەستیارەکان یاری پێیان دەکرد لەبەرژەوەندی خۆی ئەگینا ئێستاش ئاسانە لە کورسیەکانی هەولێرکە (34) کورسیە  (5) کورسی بدرێتە پێکهاتەکان و لە لە دهۆکیش کە (25 ) کورسیە (2)کورسی و لەسلێمانی کە(38) کورسیە (4) کورسیان پێ بدرێت ئەوا هاوکێشە هیچ کێشەی نامێنیت  بەڵکو پارتی دەیەوێت لەسەر سنوری سلێمانی بەبێ کەمکردنەوەی کورسیەکانی خۆی (11) کورسی دابڕێت بۆ کاتە هەستیارەکان یاری پێ بکات لە بەڕژەوەندی تایبەتی خۆی! پارتی هەر بەوەش ڕازی نابێت (11) کورسی پێکهاتەکان  داگیربکات بەناوی پێکهاتەکانەوە و موڵکی ئەو بن بەڵکو دەیەوێت (10 ـ15) کورسی تر بەهۆی یەک بازنەیی و تەزویر و دەنگی سوری و ئێرانی و عەرەب ئاوارەکان بە دەست بێنت و دواتر یاری راستەقینەی هەڵبژاردن بکات، بەکورتی پارتی دەیەوێت پێش هەڵبژاردنەکە (25) کورسی بۆ دابنرێت لە پەرڵەمان ئەنجا ئامادەیە بەشداری هەڵبژاردن بکات.
یەکێتی لەپارتی باشتر نیە بیرمانە لە ساڵی 2013کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا یەکێتی (17 ) کورسی بەدەستهێنابوو بەو پێیە بووایە کەمترین وەزارەتی بەر دەکەوت بەلام یەکێتی  لەژێر دڕوشمی (ناکرێت مێژووی خەبات و تێکۆشانی یەکێتی  ڕەچاو نەکرێت) توانی  پڵە پۆست و وەزارەتی زیاتر لە حەجمی خۆی لەهەڵبژاردندا بەدەست بخات ئەمەش مانای بێ ئەرزشبوونی هەڵبژاردن بوو.

پارتی و یەکێتی هەمیشە هەڵبژاردنیان تا ئەو کاتە قبوڵ بووە کە خۆیان ببڕ و بکوژ بن و بەئاڕەزیووی خۆیان یاری بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکەن و هیچ یاسا و رێسایەک نەتوانێ پابەندیان بکات بەئەخلاقیاتی هەڵبژاردنەوە.
ئەگینا لە حالەتێکی لەو جۆڕەی ئێستادا  کە کۆمسیۆنێکی بێگەرد چاودێڕیان بکات بەهیچ جۆرێک ناتوانن هەڵبژاڕدن بکەن و سەنگی خۆیان لەنێو خەڵکدا تاقی بکەنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەکاتی هەڵبژاردنەکان هەرچی  بەڵتەچیە دەخەنە ئینزارەوە بۆ چاو سورکردنەوە لە هێزە چەکدارەکانیان و بندیوارەکان کە  هەرەشەی نان بڕین و تۆلەسەندنەوەیان لێ دەکەن بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی چەتەگەری بدەن.
بۆیە لە کوردستان شتێک نەبووە بەناوی دیموکراسی و هەڵبژاردن تەنها دەستی دەستی و درێژکردنەوەی باڕو و دۆخ و چەواشەکردنی ولاتان بووە لە رێگەی کۆمسیۆنێکی حیزبی ئاڕاستە کراو کە جگە لەوەی یارییەکە وک دەلێن (یازدە بە سفر)  دەستی پێکردووە بۆ پارتی ، ئیتر ئەم شانۆیە کۆتایی هات و ئەم دەستە کەشف بوو  ، ئیتر پارتی ناتوانێت ببێتە ببڕ و بکوژی ساحەی سیاسی کوردستان لەپێشتردا بە خێر و سەدەقە وەزارەتی دەبەخشیە حیزبەکانی و ئەکینا خۆی پێکهاتەکان توانای دڕوستکرنی حکومەتیان هەبوو، لێرەوە لایەنەکانی تر دەبنە بڕا بەشی پارتی و دەبێت حیسابیان بۆ بکرێت و دەنگ و ڕەنگ و سەنگیان بدرێتێ و ئەمەش پارتی تا دوا ئەندازە نیگەڕان کردووە و دەزانن ئەگەر نەدۆڕێن ئەوا هەرگیزاو هەرگیز ئەو ڕەوشەی پێشو بەخۆیان نابینن بۆیە یان تێکدان یان بەم موزایەدە کردنە دەیانەوێت برێک کورسی تەزویر  بپچڕن و دیسان ڕۆڵی جاڕان بگرێنرن یان شتێک کەمتر،  لێڕەوە کوردستان هەنگاو بەڕەو هەڵدێر و تاریکی دەنێت و حکومەت و دەسەلاتی کوردی کە بەرهەمی چەند ساڵ تێکۆشان و خەباتی کوردبوو دەکرێتە قۆچی قوڕبانی بەڕژەوەندییەکانی بنەماڵە و شتک نامێنیت بە ناوی دەسەلاتی کوردی.
پێم وایە لە ساتێکی ئاوادا یەکێتی پەنا بباتەوە بەر بەغداد و شکستی یەکجارەکی بە ( هەژماری من) من بهێنێت و بانکە عێراقیەکان بهێنێتە سلێمانی کۆتایی بەتاکڕەویی سیاسی بهێنت دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی و هەوڵ بدات بۆ دەستنیشانکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگان و حوکمی دیموکراسی بگرێنێتەوە باشترین کارە کە یەکێتی بتوانێت لەئێستا بیکات هەرچەندە ئەم کارە لەیەکێتی ناوەشێتەوە یەکێتی هەمیشە ئامادەیە بۆ پاشکۆیەتی پارتی چونکە تەنها لە گۆمە لێلەکەی پارتیدا یەکێتی دەتوانێت ڕاو بکات و شتێکی دەست بکەوێت.
بەدرێژایی (33) ڕابڕدوو پارتی یەکێتی بە زەبری چەکو هێز و ئاگڕ و ئاسن حوکمی کوردستانیان کردووە و هەرگیز بڕوایان بەهەڵبژاردن نەبووە ، کاتێک کە بێهێز بوون لەژێر فشاری نێو دەوڵەتیدا هەڵبژاردنیان ئەنجام دەدا بۆ چاو بەست و بە شەرعیکردنی ئەو سیستەمە مافیا و چەتەگەرییە بوو کە پەیڕەویان دەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە