داعش لەنێو مڵمڵانێ جیهانیەکان!
Wednesday, 27/03/2024, 20:52
یەکێک لە دیمەنە دڕەندەکانی هێرشەکەی ڕوسیا وای لێکردم ئەم وتارە بنوسم کە تێدا پاش کوشتنی ئەو هەموو خەڵکە سڤیلە، دڕندەیەکی داعش پاش کوشتنی پیاوێک چەندین جار چەقۆ بەمڵیدا دەهێنێت، بۆ ئەوەی هەموو لایەک هۆشیاربێت لە کار چالاکی ئەو گڕوپە دڕندانە کە هەندێک وابیر دەکەنەوەلەئێستادا نەماون یان کز بوون. ئێستا جیهان لەچەندین شەری پچڕ پچڕدایە شەر لە ئۆکڕانیا بەردەوامی هەیە، شەری غەزە جار نەجارێک بلێسەی ئاگر و دووکەڵی لێ بەرز دەبێتەوە ڕەنگە جەنگەکە تەشەنە بکات بۆ لبنان ، لە یەمەنیش بە شێوەی پچر پچر هێرش بۆ سەر ئەمەریکا بەردەوامە، ئەمە جگە لە تەنگ پێ هەڵچنین بە سەفارەتی ئەمەریکا لە هەولێر و بەغداد لەلایەن حەشد شەعبیەوە بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی هێزە چەکدار و فرۆکە بێ فرۆکە وانەکانیان لە عێراق ببەنە دەڕەوە. ئەمەش یارمەتیدەربووە بۆ ئەوەی تاوانەکانی داعش لەبیر بچن و نەبێتە هەواڵی جیهانی ئەگینا تیڕۆریستان بەڕدەوامن لە کاری تیرۆریستی و هێرشی بەردەوام تەنها شوێنەکانیان گۆڕیووە، سەڕەڕایی یارمەتی چەکداری و فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمەریکی بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقیانەی داعش تێدا تەشەنەی کردووە بەهۆی بێهێزی خودی سوپاکانیانەوە وا چاوەڕوان دەکرێت لە چەندساڵی داهاتوو ولاتێک یان دوو ولات لە ئەفەریقیا بکەوێتە ژێر دەستی داعش.
ئەمرۆ کە ئەم وتارەی تێدا دەنوسم (24/3/2024) و هەر دوێنێ داعش لە روسیا کردارێکی قێزەونی کۆمەڵکوژی ئەنجامدا بەڕانبەر خەڵکی سڤیل لەو وڵاتە ، لەکاتێکدا هەر رۆژێک پێش ئەوە لە ئەفغانستان داعش هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و نزیکەی سی و دوو چەکداری تالیبان کوژڕان و بڕیندار بوون، ئەمە لە کاتێکدا داعش لە ئەفەریقیا پەلاماری پێنج ولاتی داوە و ڕۆژانە کاری کوشتن و سەر برین لە ئەفەریقیا لە ولاتەکانی (مۆزەمبیق ، نەیجەر، سۆماڵ ، کۆنگۆ ... چەند ولاتێکی تر ) ئەنجام دەدات و تەراتێن دەکەن ، هێرش دەکەنە سەر سەربازی وڵاتان لەو ناوچەیە کە لە لە رۆژی 2/22/ 2024 لە ولاتی نەیجەر نزیکەی بیست چەکداری قاعیدەیان سەڕبریووە.
ئێستا ئاگری شەری تیڕۆریستان لە ئەفەریقا بەرەو لوتکە دەچێت و رۆژانە ماڵی خەڵکی سیڤیلی مەسیحی لەو ولاتانە کەلە قوڕ و دار دڕوستکراون دەسوتێنڕێت و خاوەنەکانیان دەکوژن، داعش دوای رووخانی خەلافەتەکەی گرتەیەکیان بلاو کردەوە بەناوی (الارض اللة وآسعة) واتا دابەش دەبین و دەڕۆین بۆ ئەو شۆینانەی کە بەیعەتیان بە خەڵافەتتی داعش کردووە لەوانە ئەفغانستان و ئەفەریقیا.
ولایەتی خۆڕئاسان لە ئەفغانستان بەهۆی سروشتی ولاتە کە پڕە لە شاخ و گڕد ئەگەر بێت و داعش پێگەی خۆی لەوێ قایم بکات ئیتر ڕووخاندنیان دەبێتە کارێکی نەکردە و لەوێ دەتوانن جەنگاوەر ئاراستەی هەموو جیهان بکان و ڕەنگە بتوانن تەنگ بە پاکستان هەڵبچنن لە کاتێکدا شانە چەکدارییەکانیان لە پاکستانیش چاڵاکی چەکداریان هەیە دژی سوپای پاکستان.
لەئێستادا پاش ئەوەی گەنجێکی زۆر لە وڵاتانەوە روو دەکەنە ولاتانی ئەفەریقی دواتر گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کە داعش تێدایە و چالاکە لە و لەوێ هونەری جەنگەری وپەلاماری سەربازی و شێوەکانی کوشتنی تاکەس و چاودێریکردنی کەسە تایبەتەکان و دروستکردنی بۆمبی چێنڕاو فێر دەکرێن و دواتر دەیانێڕن بۆ وڵاتی خۆیان بەو رێگایەی کە هاتبوو تا کاتێک کە خۆیان پێویسیتیان پێیان دەبێت بۆ دڕوستکردنی شانەی چەکداری و دڕوستکردنی پەلاماری تیڕۆریستی و چەکداری لە وڵاتانی خۆیان. بۆیە لە ئێستادا جەنگی داعش گۆڕاوە بۆ شەرێک کە خۆیان ناویان لێناوە جەنگی (حرب استنزاف) واتا جەنگی خوێن لەبەر رۆیشتنی بەردەوام بەهێواشی لەبەڕانبەرئەمەشدا هەوڵی بلاوکردنەوەی بنەما فیکریەکانی خۆیان دەدەن، هەر ئەوەشبوو دەرکەوت کە لەکوردستان خەریکی دروستکردنی شانەی نهێنی بوو و دەزگا ئەمنیەکان ئاشکرایانکرد. هەمیشە بێ دەنگی تیڕۆریستان بێ دەنگیەکی تڕسناکە و نابێت لەرووی ئەمنی و فکرییەوە بەڕانبەریان دەست شڵ بکەیتەوە و چونکە کارەساتی لەوەی ڕوسیا ئەنجام دەدەن.
داعش پێویستە لە رووی فیکریەوە بەڕەنگاریان ببیتەوە پێش سەربازی لەکاتێکدا ئەم هەنگاوە لە کوردستان نابینم و پێم وانیە هیچ ولاتێک تواتێبێتی لەرێگای ڕوو بە ڕوو بونەوەی فیکریەوە داعشی لاواز کردبێت چونکە هیچ هەولێکی جدی دژی فیکری داعش لە واقیعدا نابینم یان وڵاتان جدی نین لە دژایەتی کردنی ئەم عەقڵە تیرۆریستیە یان هەموو دەسەڵاتداڕان نغڕۆی پارەوسامانن و لە شەری دژی خەڵکن لە سۆشیاڵ میدیا و ئاگاداری ریشە فیکریەکانی داعش نین چەن درێژ بوونەتەوە لە کۆمەڵگادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست