کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌بێ خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك صلاوات

Wednesday, 13/03/2024, 19:12


دروست كردنى په‌یكه‌ر بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌كرێت له‌چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى بۆبكرێت بۆنمونه‌ گێڕانه‌وه‌ى مێژوو ، خۆش ویستن ،مانه‌وه‌له‌یاده‌وه‌رى و چه‌ندێن خوێندنه‌وه‌و ته‌فسیرو ته‌ئویلی تر كه‌من نازانم باگراوندى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌ گۆشه‌ نیگاى خۆیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆئه‌م په‌یكه‌ره‌ ده‌كات چیه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى وڵاتان بكه‌ین به‌تایبه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌ى تازه‌ گه‌شه‌ سه‌ندو یان ئه‌وانه‌ى له‌ لوتكه‌ى دیموكراتیدا ده‌بینین هه‌موو مۆنۆمێنت و ڕه‌مزیان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتو شاره‌زاى مێژویان ببن ئه‌وان په‌یكه‌رى هیتله‌رو مۆسۆلۆنى یان له‌مۆزه‌ خانه‌ كانیان داناوه‌ به‌شێوى مۆم كه‌ئه‌مه‌یان به‌شتێكى زۆر پڕۆ فێشناڵى تازه‌گه‌رى كردوه‌ ئێمه‌ گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دژى سه‌دام و دارو ده‌سته‌ خوێن مژه‌كه‌ین بۆناچین له‌دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و جاش و موسته‌ شارو كۆنه‌ به‌عسیانه‌ تۆمار بكه‌ین كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ قه‌تڵو عامى هاو نیشتمانیه‌ كانى ئه‌م كوردستانه‌ ئیسته‌ له‌سێبه‌رى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دا شاهانه‌ ده‌ژین وه‌شازى به‌و ڕابردو قێزه‌ونه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆناچین سكاڵا له‌و هه‌موو دزو جه‌رده‌یه‌ بكه‌ین كه‌ سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى ئه‌م نیشتمانه‌یان تاڵان كردوه‌ بۆناچین سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌تۆماربكه‌ین كه‌ ڕۆژانه‌ به‌هێنانى كاڵاى به‌سه‌رچو خه‌ریكن ئه‌م میله‌ته‌ توشى په‌تاى شێر په‌نجه‌ده‌كه‌ن بۆناچین بۆ بۆ...... هه‌زارو یه‌ك كێشه‌و موشكیله‌ى تر چیمان له‌ په‌یكه‌رێك داوه‌ كه‌ به‌ردێكى بێده‌سه‌ڵاته‌ و ته‌نها هێشتنه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ده‌رخستنى سوكایه‌تى و دڕنده‌ى ئه‌و شخسه‌یه‌ ده‌نا نه‌بۆخۆش ویستنه‌و نه‌بۆ هیچى ترئه‌گه‌ر بچین سه‌یرێكى ئێرانى دراو سێ بكه‌ین ماڵى شا كه‌كراوه‌ته‌ مۆزه‌ خانه‌ تائیسته‌ وه‌ك خۆى پاراستویانه‌ خوزیا ئێمه‌ش ئه‌ونده‌ هوشیار ده‌بوین تاوه‌كو ماڵى سداممان بپاراستایه‌ بمانكردایه‌ته‌ مۆزه‌ خانه‌ سودمان له‌و داهاته‌ وه‌رگرتایه‌ كه‌له‌ بیانیه‌ كان وه‌رمان ده‌گرتله‌كاتى سه‌ردانیان  بۆكه‌س و كارى شهیدان به‌كارمان بهێنایه‌  ئێمه‌ برسیمانه‌ ده‌چین پیاز ده‌خۆین له‌و لاوه‌ ده‌سه‌ڵاتى كوردى ڕۆژانه‌ هه‌زارو یه‌ك سوكایه‌تى به‌كه‌س و كارى شهیدان ده‌كات ئێمه‌ بێده‌نگین تاقانه‌ى ئه‌نفال هه‌یه‌ده‌ڵێت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌ سه‌دام له‌كاتێكدا خزم و كه‌س و كارى هه‌موو به‌ده‌ستى سه‌دام و دارو ده‌سته‌كه‌ى له‌ناوچون كه‌سێك له‌وانه‌ى ئیسته‌ ده‌ڵێن  بائه‌و په‌یكه‌ره‌ لابه‌رن  جومله‌یه‌كیان نیه‌ بۆوتن هه‌ڵبه‌ت من ئه‌م وتاره‌م بۆیه‌ نوسی چونكه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ ڕه‌مزى ناشرینى و ڕه‌مزى خوێن مژى و دڵڕه‌قى ئه‌و جه‌لاده‌ تاوان باره‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌ئێمه‌وه‌ نه‌وه‌ى داهاتوو له‌ناو مۆزه‌ خانه‌ى ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ خۆزگه‌ په‌یكه‌رى هه‌رچى تاوان بارو دزو گه‌نده‌ڵه‌ له‌داهاتودا له‌ته‌نیشت ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى سه‌دام دانرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە