ئەنجومەنی_سەوزی_چیای_مەریوان
Wednesday, 13/03/2024, 18:33
هەڵمەتی دێتەکانیی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەرەبەری #نەورۆزی_کوردەواری و بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی کوردستان
بۆ پێشوازی لە بەهار و ساڵی نوێ، لەژێر دروشمی:
[شەریفانە و پڕ ئومێد بەرەو ساڵی نوێ]
دەسپێکی هەڵمەتی #دێ_تەکانیی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
کۆمیتەی دێکانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەموو ساڵێک لە دوایین چوارشەممەی ساڵدا، لەژێر ناوی: [دێتەکانی] هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی #کۆڵان و #چەم و #ڕووبارەکانی ناو #ئاواییەکان ڕادەگەینێ .
ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاندووە: ئیمساڵیش بۆ یازدەیەمین ساڵی ئەو هەڵمەتە، هەر وەک ساڵانی پێشوو لەسەر ڕێباز و یادی هاوڕێی شەهیدمان: #ئومێد_حسەینزادە ڕێکخەر و ساماندەری کومیتەی دێکانی چیا و لەپێناو ئەمەگداربوون بە #ژینگەی_نیشتمان، ڕێچکە و ڕێبازی ئەندیشەی سەوز و بایەخدان بە پاک و خاوێنی و ژینگە پارێزی، هەڵمەتی دێتەکانی بەڕێوە ئەچێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست