کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

Sunday, 10/03/2024, 21:18


بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.

ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.
سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی پێویستە تا بگاتە ئامانجەکانی خۆی.سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپ نییە.ئەقڵی ستڕاتیژیکە،بەرنامە وپڕۆگڕامە بۆ بە جێ گەیاندنی ئەرکە گرینگەکان،بە تایبەت لە کوردستان وبە تایبەتتر لە ئێستای باشووری کوردستان.
ژیانیی هاوبەشی ئەوژنانەی کە هاوسەرەکانیان ژیانی سیاسیی هەڵدەبژێرن دوولایەنەیە.لایەنێک وەک هاوسەروهاوژینە کە بە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرایەتیی درێژە بە ژیان دەدەن.،لایەنێکی دیکەشی بە ناچآریی تووشی ژیانێک دەبن کە هاوسەرەکانیان لەناوسیاسەتدا گلاون.لە باشووری کوردستان بارودۆخەکە تا رادەیەکی بەرچاوجیاوازە،بەو واتایە کاتێک کە باوکی سەرکردەیەکی حیزبیی دەمرێ،کوڕەکانی بە بەستنی کۆنگریەکی ساختە ودوور لە سیاسەت، بەڵام بە ناوی سیاسەت،جێگای باوکیان دەگرنەوە ولەسەر خەڵکی هەژار دەبنەوە کەڵەگاسیاسیی.بۆ نموونە،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.
لەرۆژهەڵاتی کوردستان مژارەکە تا رادەیەک فەرق دەکا.بە دەگمەن بینراوە کە ژنی بەرپرسە حیزبیەکانی ئەو بەشە لە وڵات،بەرپرسایەتیی سیاسیان بدرێتێ.زۆرجاربینراوە کە هاوسەریی بەرپرسی یەکەمی حیزبێک کە باسی ئازادی ودێمۆکڕآسیی دەکارێگابداهاوسەرەکەی ئەرکی حیزبیی بەڕیوەبەرێ.
ڕۆڵی ژنە بەرپرسەکانی حیزبیی دەبێ چۆن بێ؟
زۆربەی ئەوژنانەی کە ژیانی هارسەریان دەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبیی هەڵبژاردوە،لە چین وتوێژیی مامناوەندیی خواروترن.زۆربەیان کچە دەوڵەمەندوکچە سەرمایەدار نەبوون،زۆر باش هەستیان بە نەداری وهەژاریی کردوە.زۆرینەیان باوکیان یان دایکان لە چینی زەحمەتکێش ودڵسۆزیی کۆمەڵگا بون.
پرسی سەرەکی ئەوەیە بۆ چی کاتێک ئەوژنانە ژیانی هاوسەریی دەگەڵ کەسانی باڵای حیزبیی هەڵدەبژێرن،پێگەی چینایەتی خۆیان لە بیر دەکەن؟ژنێک کە هاوسەرەکەی حیزبییە، دەتوانێ نەبێتە ئەندامی ئەوحیزبەی کە هاوسەرەکەی تێیدابەرپرسایەتیی باڵای هەیە ولە بڕیاردانی چارەنووسسازداڕۆڵی نەرێنی دەگێرێ.زۆر جاریش ئەوژنەی کە هاوسەرەکەی بەرپرسیی حیزبییە،بۆ خۆشی شآن بەشآنی هاوسەرەکەی بەرپرسایەتیی هەیە.
لەبەرئەوەی هیچ حیزبێکی سیاسی یان هیچ کۆمەڵگایەک بە بێ ژن هەڵناسووڕێ،دەبوایە ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان بەرپرسایەتیان هەیە لە ناو حیزبەکانیاندا،لە ئاست خەیانەت وخۆفرۆشیی هاوسەرەکانیان بێ دەنگ نەبووبایانە،کاتێک بە فیتی بەرپرسانی حیزبیی شەڕی ناوخۆیی بە قازانجی دووژمن روودەدا،ئەرکێکی نیشتمانی وئەخلاقیش دەکەوێتە سەر شآنی ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان دەبنە هۆی هەڵگیرسانی ئەو شەڕە نیگریسە.
جەوهەریی کەلام:
لە باشووری کوردستان، بەرپرسانی  باڵای هەرحیزبێک خەیانەتی نیشتمانیی کردبێ،شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرساندبێ،سیخوڕیی بۆ دووژمن کردبێ،کەسایەتیی کوردی شکاندبێ،ئازادیخوازیی کوردیی زیندانی کردبێ،خەساری بە ژێر خان وسەرخانی کوردستان بە قازانجی دووژمن کردبێ،هاوسەرەکانیشیان بەرپرس وبەشدارن لە تەواوی ئەو نەهامەتیانەدا.چون بێدەنگیان هەڵبژاردووە و ناڕآستەخۆوراستەوخۆبوونەتە شەریکە جورمی هاوسەرەکانیان.ئەگەرقەرار بێ جەلال تاڵەبانی وکوڕەکانی بە تاوانبارپێناسە بکەین،ئەگەرقەراربێ مەسعودبارزانی وکوڕەکانی تاوانبار بن،کە هەن.دەبێ لێپرسینەوە لە ژنەکانیشیان بکرێ.ژنە بەرپرسەکانی حیزبیی تەنیا شەریکی ژیانی ئەوان نەبون،بەڵکوم شەریک بون لەتەواوی ئەو بێبەختیانەی کە بەسەر کوردیان هێناوەوبەتایبەت لە شەڕی ناوخۆییدازۆربەی ژنە بەرپرسەکان بێ هەڵوێست بون.هەشتی ماڕس رۆژی جیهانیی ژنان لەو ژنانە پیرۆز ناکەم کە هاوسەری ئەو پیاوانە بون کە بەرپرسیی باڵای حیزبیان هەبووە ولە ئاست تەواوی جینایەتەکانی هاوسەرکانیان بەرانبەربە گەلی کوردوشەڕەناوخۆییەکان بێدەنگ بون.
تێبینی: خوێنەریی ڕیزدارئەو گووتارە نەزەریی خۆمە،مەرج نییە بەڕێزیشت هاوفکری من بی.بەڵام کاتێک خەیانەتێکی نیشتمانی لە من روودەدا،حەقوایە خێزانەکەم سەرکۆنەم بکا ولێ پرسینەوەم دەگەڵ ئەنجام بدەن.چون نیشتمان بۆ من لە سەرووی تەواوی بابەتەکانی گرینگیی ژیانمە.مامۆستا هێمنی هەست ناسک لە خۆڕانەیگووتووە:
کوردەواریی ئەی وڵاتە جوانەکەم... رۆڵەکەم باوانەکەم خێزانەکەم.
پەراوێزێکی پێویست:
هیچ گومان لەوەدانییە،لە شەڕی ناوخۆیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا،بەرپرسیی سەرەکی کارگیڕآنی جینایەتکاری ئەو دووحیزبە بون کە هەزاران رۆڵەی کوردیان بە دەستی رۆڵەی کورد بە کوشتداوە.هەزارانیش برینداروکەم ئەندام بون.لەو تڕاژیدیایەدائەو ژنانەی کە هاوسەریی ئەو بەرپرسە جینایەتکارانە بون،بەڕادەی ئەوان لەو شەڕەداتێوەگلاون،چون ئەوکات وتا ئێستاش لە بەر بەرژەوەندیی ژیانی خۆیان بێ دەنگیان هەڵبژاردوە.گووتنێکی بە نرخ هەیە کە دەڵێ:ئەوانەی نەزانن،نازانن،بەڵام ئەوانەی کە دەزانن و بێدەنگیی هەڵدەبژێڕن جینایەتکارن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە