پڕیشکی نەورۆزەکەم

Wednesday, 20/03/2024, 20:53


گەرماوبڵێسەی هەمووخۆری ئاسمانی
وڵاتانی ئەم جیهانەم
بۆ کۆ کەنەوە
بیبەنە بەردەرگای نیشتمانەکەم
بە پڕیشکێک لە گەرماوبڵێسەی
نەورۆزی کوردەواریی
نا گۆڕمەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە