ئه‌نفالی یه‌ک، بۆ دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
Monday, 04/03/2024, 11:55
ئه‌نفالی یه‌ک ، له 21 / 2 / 1988- 18 / 2 / 1988
بۆ دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
ده‌وڵه‌تی عێراق به سوپایه‌کی بێ شوماری پڕله چه‌کی نوێی مۆدرێن ،له سه‌رپیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی عه‌سکه‌ری ، به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌رشیفی مۆزه‌خانه‌ی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق وئه‌زموونی زنجیره هێرشه‌کانی هێزی ئاسمانی وهێزی پیاده‌ی سوپای عێراق.
له 21 / 2/ 1988 تا 18 / 3 / 1988 یه‌که‌م هێرشی به پاڵپشتی تانک وزرێپۆش و تۆپی 17ملم وتۆپی 130ملم و کاتیۆشاو فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێ و کۆپته‌روپیلاتۆزکرده سه‌ر( دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه).
بۆ خاپورکرد نی گونده‌کان وته‌فروتوناکردنی ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندن و ئێزگه‌ی گه‌لی کوردستان له به‌رگه‌ڵو، مه‌ڵبه‌ندی دوو له سه‌رگه‌ڵو، باره‌گای سکرتێری گشتی ی .ن .ک و مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و چاپخانه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر و یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان له گوندی یاخسه‌مه‌ر.
سوپای عێراق به درێژای 70کم ، بازنه‌یه‌کی فراوانی شه‌ڕی به‌ره‌یی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه دیاری کراوانه به‌رپاکرد.
لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی فه‌له‌قی یه‌ک وفه‌یله‌قی پێنج وبیست لیوای فه‌یله‌قه‌کانی (2، 3، 4، 5، 6، 7) و لیواکانی هێزی تایبه‌تی (65،66) –ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزی چه‌کدار،به پاڵپشتی لیوای مغاویر ی فه‌یله‌قی (2 ، 4 ، 6 ) لیوای ( 19 ، 31 . 73 ، 75 ، 116 ، 438 ، 445 )فه‌وجی مغاویری (4 ، 5 ) ، جگه له فه‌وچی مولیدی 1945 و ته‌واوی سریه و فه‌وجی چاشی خه‌فیفه -ی کوردستان و فه‌وجی خاسی هه‌ندێک له‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی کورد .
سوپای عێراق به کاتیۆشاو تۆپی دوور هاوێژ به هۆی ره‌سه‌د ی کۆپته‌ره کانی له قوڵایی ئاسمان به‌فرۆکه جه‌نگییه‌کانی چه‌ندان ته‌ن ژه‌هری کیمیایی تابون وخه‌رده‌ل -ی به‌سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو و .یاخسه‌مه‌روهه‌ڵه‌دن و چۆخماخ و مێوڵاکه و سنگر و مالومه وگویزیله و چاڵاواولاپاڵی سه‌راپا زنجیره چیاکان باراند.
سوپای عێراق به هه‌موو هێزی ته‌کنه‌لۆزیای عه‌سکه‌رییه‌وه ، له‌م قۆڵانه‌وه هێرشیان کرده ئه‌و سنوره‌ی له هه‌موو لایه‌کیه‌وه به هێزپیاده ئابڵۆقه‌ی دابوو.
+له کۆته‌ڵه‌وه بۆ سنووری سورداش ، قه‌ره‌چه‌تان ، کلکه‌ی پیره‌مه‌گرون ، هۆمه‌رقه‌وم ، شه‌ده‌ڵه ، دابان -هه‌لاج ، سه‌رگه‌ڵو ، هه‌ڵه‌دن ، یاخسه‌مه‌ر.
+له قه‌مچۆغه‌وه بۆسارا ، سه‌رمۆر،قه‌ره‌سه‌رد، هازه‌ڵه ، قه‌ڵه‌م پاشا ، قه‌ره‌نگوێ.
+ له هه‌نارانه‌وه بۆ کانی گۆران ، پیرکه ، قزله‌ر، لوتکه‌ی چایه‌ر ، کونه کۆتر.
+ له باڵخه‌وه‌بۆ گاپیڵۆن ،وڵاغلو ، گۆجار، گه‌وره‌دێ ، جه‌جه له‌رزۆک .
+له بنگرده‌وه بۆ کوێره‌کان ، سێده‌ر ، دۆڵه‌بی ، هه‌نجیره ، شارستین ، مه‌رگه،ئاوه‌ژێ ، سێروان ، کانی توو.
+له ئه‌زمڕه‌وه‌به‌ره‌و شاخی دووبرا ، پشتی قه‌یوان .
+له کارێزه‌وه به‌ره‌و گاپیڵۆن ، خه‌جه له‌رزۆک .
له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره 8 هه‌زار سه‌ربازوئه‌فسه‌ری پله جیا جیا کوژران ، دوو کۆپته‌ر خرانه خواره‌وه، زیاتر له 100پێشمه‌رگه شه‌هیدو بریندار کران .
ژن و پیاو منداڵ و پیری ئه‌و گوندانه و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سنووره بۆ خۆده‌ربازکردن
له تۆڕی په‌لاماری سوپای ئه‌نفاڵ ، به چه‌ند کاروانێک له رێگه‌ی شاخی (که‌رکه‌ر)-ه‌وه
خۆیان گه‌یانده گوندی گۆمه‌زه‌ڵ ، به ناو به‌فرو کڕێوه‌دا له کوێستانه سه‌خته‌که‌ی
رێگای هات و نه‌هاتی (دۆڵی شێخ محه‌مه‌د )-ه‌وه گه‌یشتنه گه‌ڵاڵه ..سه‌فره ..شاناخسێ و سه‌ر سنووره‌کان.
هه‌ندێک له خه‌ڵکی گونده‌کان به رێگای جیا جیا ویستبویان به نهێنی خۆیان بگه‌یننه ئۆردگا وشارۆچکه وشاره‌کان ، له‌و رێگا‌و بانانه ده‌سگیرو بێ سه‌رووشوین کران .
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود .ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی یه‌که‌م .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست