سلێمانی و سەرای ئازادیەکەی
Thursday, 29/02/2024, 21:37
(سەرای ئازادی ) و مێژووی دروست بوونی دەگەرێتەوە بۆ بنیات نانی سلێمانی لەلایەن (سلێمان پاشا)وە ناوەکەشئ لە ناوی خۆیەوە وەرگرتوە سلێمان پاشای بابان
دروست بوونی ئەو میرنشینە یاخود ئەو پاشایە لە سلێمانی لەلایەن (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەوە) بووە لە ناو چەی پشدەر.........
سروشتی ناوچەکە بەجۆرێکە بوەتە لانکە شاعیران و نو سەر و رۆشنبیر و مامۆستا و سیاسی و پیاوی دوبارەوە نەبوو... هەئەوەش وای لەدەسەڵاتدارانی شارەکەکردوە شانازی بەخۆیانەوە بکەن بۆ فەرمانرەوایەتیەکەیان لەناوچەکەدا تاوەکو ناویان لەمێژووەکەیدا تۆماربکەن بۆ نمونە ئەگەر فەقێحمەدی دارەشمانە میرنشین و بناغەی شارێکی بنیات نابێت ئەوە میری بابان شارکەی دامەزراندوە.....یاخود شێخ مەحمود مێژوویەکی پر جوانمێری و خۆراگری و بەرخودانی بۆ خۆی و شارەکە تۆمارکردوە ...بەدەیان میرنشین و میر لەدەڤەرەکەدا ڕۆلی جوان و جوانمێریان نوادوە لەپێناوی ناوچەکەو نەتەوەکەیان ئەمڕۆش بونەتە بەشێک لەمێژووی سلێمانی ...
ئەوەی دەمەوێت جەختی لێبکەمەوە ئەو دەسەڵات و بەناو سیاسیەی ئەمڕۆن لەو ناوچەیەدا هەملە ناوەڕۆک و هەم لەسيمای شاری سلێمانیان شێواندوە بەجۆرێک ئازادی و جوانمێری لەوشرەدا بەکۆتادەگات ، ئەگەر لەسەرەتای دروستبونەوە سلێمانی((سەرای ئازادی ))بووبێت مەیدانی جۆشدانی کوردایەتی و بەگژداجونەوەی گەندڵەکاران ئەمڕۆ ئەوسەرایە نەک بونی نەماوە و باسی ناکرێت بەڵک و مێژووەکەشی بزردەکەن بەهۆی چاوجنۆکی و قورغ ی دەسەڵات، ئەر لەهەشتاکانی ڕابردوو سەرای ئازادی مەیدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بووبێت دژ بەدەسەڵات داران ئەوا راستەوخۆ دەسەڵادرارانی لە بەغداو مەرکەزی ئیداری و وڵات بەجۆکدادەهێنا وجەیش و جاش و سوپای وڵاتی دەخستە ئامادە باشیەوە.....
سلێمانی بەودەسەڵاتە بێباکەی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە خۆجێیەی ناوخۆی ئەو ئیرادەیەی لێزەوتکرا بەجۆرێک ئەگەر تاوەکو خۆپیشسندانەکانی ١٧ی شوببات سەری ڕەش و مەرکەزی ئیداری گشی بخستبایە قەلەقیەوە هێزی بۆ سەرای ئازادی جوڵابا ،ئەمرۆ لەسایەی دەسەڵاتی ئێستا ی ئەو هیوایەی لێسەندراوە رۆژانەخۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان کارناکاتە سەر قرتێلە بڕینێکی پارێزگارەکەی ئیستای شاری سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست