کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوا شێعری شێرکۆ بێکەس بۆ نیشتمانەکەی!

Wednesday, 07/02/2024, 19:49


لە باشووری کوردستان خاوەنیی ژێرخان وسەرخانێکی مەزنیی نەتەویین.بەڵام چاولە بارودۆخیی سیاسی وئابووری ئەو بەشە لە وڵات دەکەین هۆڵ هۆڵ گریانمان دێ.ئاڵۆزیی سیاسیی وئابووری وکۆمەڵایەتیی هەروڵاتێک گرێدراوی دەیان بابەتی گرینگە کە پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەوداهاتوومان.کۆمەڵگای ناهوشیاریی کورد لە دانانی نازناولە پێداهەڵاگووتن بە سەرکردەوشاعیرونووسەرو...ئازایە.بە بێ ئەوەی ڕەچاوی دواڕۆژ بکا،کەسایەتیەکان بەرچآوی کورد وەها بەرەو ئاسمان رادەکێشێ کە مرۆڤی رەخنەگردەستوزمانی دەشکێ وناوێرێ رەخنە لە کەس بگرێ ،چون زۆر زوو دەکەوێتە بەر شاڵاوی تۆمەت وجنێووسووکایەتی وجار جاریش ترۆروکوشتنی کەسی رەخنە گر.
نیشتمان ئاوە هەوایە، شێعرە،رۆمانە،ئەوینە،دایکە،باوکە،خێزانە،هەزاران پەڕتووکی نەنووسراوە،خودی خۆشەویستیە،ئەگەرنیشتمان نەبێ،کوادەستی مرۆڤ پێنووس ولێنووس دەگرێ.زۆرن ئەو شآعیرانەی کە لەسای نیشتمان دەستیان داوەتە پێنووس وبون بە شاعیرونووسەر،بون بە حیزب وسەرکردەی حیزبیی.
شێرکۆبێکەسی شاعیر،یەکێکە لەوکەسەناسراوانەی کە بە ئیمپڕاتۆڕیی شێعرناسراوە ولەورێگایەشداحەولێکی زۆری داوە.ئەوشاعیرە بۆ ماوەیەک لە نێوان بەرداشیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیداسەرگەردان،سەرگەردان،دەخولایەوە.ئەگەر هەڵە نەبم لە کۆتاییداسێبەریی ژێرچەتری جەلال تاڵەبانی هەڵبژاردودەستی دۆستایەتیی بۆ درێژ کردن.بەڵام ئەو رۆژگارە درێژەی نەکێشاوهەستوسۆزوئاواتەکانی بۆ نیشتمان هێدی هێدی کەمرەنگتر دەبون.تائەوئاستەی کە خۆشەویستیی نیشتمانی لە لای خۆی خستە ژێرپرسیاروگووتی:ئیترمن واز لەو نیشتمانە دێنم،ئەوەی بۆشم نووسیوە دەیخمە ژێرپرسیار.
هەڵەی ئیمپڕاتۆڕیی شێعرلە چیدا بووە کە بە ئاشکرالە دوایین هۆنراوەیدانیشتمانی لە بەرچاودەکەوێ وبە جێی دێڵێ.بۆیە زۆر راشکاوانە دەڵێ:ببیت بە ئەسپی قاچاخچی وباری تلیاک وهێڕۆین بێنی وبەری،خۆشم بوێیت؟
شێرکۆ بێکەس،زۆر باش دەیزانی نیشتمان هەڵە ناکا،ئەوەی نیشتمانی تووشی هەڵە دەکرد سەرکردەوبنکردەی حیزبیی وئەو دووبنەماڵەیە بون کە ئەو رۆژگارە تاڵەیان بۆ نیشتمان ودانیشتوانی سەر ئەو خاکە دروست کردوە.نیشتمان قاچاخچی نییە،ئەوە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بون،کە قاچاخچیەتیان لەسەر خاکی کوردستان پەرەپێدەدا.
شێرکۆبێکەس،تا لە ژیاندا مابوو،ئاگای لە زۆر شت بووکە دەسەڵات دەیکا،بەڵام کەمی لێی لە قاودان وبێدەنگیی هەڵبژارد.ئەگەرنیشتمانی باش ناسیبایە تۆمەتباریی نەدەکردونەیدەکرد قاچاغچی.ئەگەر ئەو دووبنەماڵەیەی باش ناسیبایە،شان بە شآنی جەلال تاڵابانی لە رانەدەوەستاتا مێدیاکانی سەربەدەسەڵات وێنەی لێ بگرن.لە کۆتاییدا نەخۆشیی بەربینگی پێگرت وکۆچیی دوایی کرد،پاشی لەدەستدانی ژیانیشی کەم کەس ئیزن بە خۆیان دەدەن رەخنەی لێ بگرن!هیوادارم جێگای بەهەشت بێ.
نیشتمان ئەوشوێنەیە کە تامردن لە ئامێزت دەگرێ وبە بێ دەنگیی مەزنت دەکاوپەروەردەت دەکا.مرۆڤ بۆی هەیە لە دایکوباوکوژن ومنداڵودۆستوخاووخێزانی بتۆرێ.بەڵام مرۆڤی هوشیارهیچکات لە نیشتمان زوێر نابێ ولێی ناتۆرێ.شێرکۆ بێکەس بۆ لە نیشتمان تۆرابوو؟بۆ سەری خۆی هەڵگرت؟جوابی ئەو پرسیارانە دەکەوێتە سەرئەستۆی کۆمەڵگای هوشیار.

تێبینی:

ئەوبەشە لە هۆنراوەی شێرکۆبێکەس،لە فەیسبوکی ڕێزدارسامان عەلی وەرگیراوە کە بەڕێزیان بە دواشێعری شێرکۆبێکەس ناوی هێناوە.
جەعفەرکەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە