ئێران بۆ موشەکباڕانی دەسەلاتدارە زەنگینەکان هەرێم دەکات؟
Monday, 05/02/2024, 22:04
ئەگەر لەپاساوەکانی ئێران بۆ موشەکبارانکردنی ناوچە ستراتیژیەکانی هەولێر بکۆلینەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر بووەتە جێگای تەراتێنی دەزگا ئیستخباراتیەکان! لەکاتێکدا دەکرێت ئەمە پاساوێکی ڕووکەشی بابەتەکە بێت و چەندین بەڵگە و بابەتی تر هەن وادەکەن کە وا ئێران پەڵکێش بکەن بۆناو هەرێم دەستوەڕدان بکات.پرسیاڕەکە ئەوەیە ئایا تەنها لە هەرێمی کودستان بنکە و باڕەگای دەزگا سیخوریەکان هەیە؟ یان قەتەر و ئیمارات و بەحرین جێگای سەرەکی دزەگا سیخوریەکانی دژ بەئێرانن، بەلام ئێران لەوەتێگەیشتووە کە موشەکبارانکردنی هەرێمی کوردستان نابێتە کاردانەوەیکی گەورەی جیهانی و حکومەتی عێراق بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هێندە شاڕەزاو بلیمەت نین بتوانن سیاسەتی عێراقی بەجورێک بسورێنن کە ئەو بۆڕدومانانە بکاتە ڕۆژەڤی جیهانی، سیاسیەکانی کورد بە ئەنجامدانی ریفڕاندۆم هەرچی کارتی بەهێز هەیەلە دەستی کوردا بوو سوتاندیان، ئێستا ئێران و تورکیا بۆیان دەرکەوتووە کەدەسەلاتداڕانی هەرێم تەنها ئەوەندەیان پێ دەکرێت ریفڕاندۆم بکەن و کردیان چەرخی سیاسی نێو دەولەتیان پێ ناسورێت و هیچ دەولەتێک پشتگیریان ناکات بۆیە بێ منەتن لە سیاسیەکانی کورد، سەرکردایەتی سیاسی هەردوو حیزب ئەگەر توزێک لۆژیکانە بجوڵانەایەوە بە گوێی ئەو مفتەخۆرانەی دەوڕوبەریان نەکردایە دەیانتوانی بەئەنجامنەدانی ریفڕاندۆم لەکاتەکانی کۆتاییدا گڕەوی پەیمانەکانی ئەمەریکا ببەنەوە کە نوێنەری ترامپ لە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکوردی دابوو و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانیش بەئیمزای حاجی قاسمی سلێمانی کە سەنەدێکی گەورەبوو ببەنەوە و لەئێستاشدا دەیانتوانی وەک کارتێک بەڕانبەر ئێران بەکاریبهێنن.
کاتێک کەلێن دەکەوێتە نیوان دەسەلات و خەڵک ، کاتێک دەسەلات دەست دەکاتە تەخشان و پەخشانی ماڵ و موڵکی خەڵک و نیشتیمان و باج زیاد دەکات لێرەوە کەلێنی گەوڕە لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دڕوست دەبێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بەدرێژای چڵ و پێنج ساڵی شۆرشی ئیسلامی ئێران کەبانگەشەی گواستنەوەی شۆرشەکە دەکەن بۆ ناوچەکانی دەووروبەر هەرگیز دەستی وەرناداوەتە ولاتێک یان هەرێمێک ئەگەر نفوزی نەبووبێت لەو ناوچەیە، واتا ئەم دەست وەڕدانەی ئێران لە ئەنجامی ئەوە دێت کە کەلێنی گەورە لەنێوان خەڵک و دەسەلاتی سیاسی و میڵلەتی کوردا هەیە لەهەرێمی کوردستان و ئێران دەسەلاتی کوردی دەخاتە نێوان دوو بەرداش و دوو هەڵبژاڕدەوە یان تەسلیم بوون بەسیاسەتی ئێران لەناوچەکە و ڕازیبوون بە دەسەلاتی مەزهەبگەرایی و جێەجێکردنی پیرۆزە ئاینیەکانی شیعە لەکوردستان یان وردە وردە بە نەرمی سەرکوتان دەکەم و واتان لێ دەکەم کە بەخۆحەشاڕدان ڕاناگەن و لە کون بێنە دەڕەوە هەناسەیک هەڵمژن ودیسان بچنە کونەوە و بەمەش دڵی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەست دەهێنیت کە دژایەتی ئەو دەسەڵاتاتە فاسدەی هەرێمی کڕدووە.
واتا ئێران لەم شەڕەدا جگە لەوەی بڕاوەی دڵی عەرەبە شۆڤێنیەکانە و دڵی ئیسلامی و شیعەکانی عێراق خۆشتر دەکات ، هەوڵ دەدات یان دڵی خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنیت یان سازش بەپارتی و یەکێتی بکات بۆ مەرامی مەزهەبی، لەبەر ئەوەی سیاسیەکانی ئێمە دەست دڕێژ و دەمدڕێژی ناو ماڵی کوردی بوون بۆیە لە کرداردا بەڕانبەر دەرەوە دەست کورت و مڵشۆرن...هتد. لێرەدا ئێران بە سود وەرگڕتن لە تەکنەلۆجیای دڕۆن هەوڵ دەدات شکۆی دەسەلاتی کوردی بشکێنێت و سازشی گەوڕەیان پێ بکات لە ئاست هەیمەنە و دەسەلاتی خۆیدا. ئێران زۆر باش لەوە دەگات ڕەنگە دڕەنگ بێت یان زوو تەکنەلۆجیای دڕۆن دەکەوێتە دەست هەموو کەس بۆیە پێش ئەوەی بەکورد بگات گوڕزی خۆی دەوەشێنت و هەوڵی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست