کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆڵه‌كانى ناوبزوتنه‌وه‌ى گۆڕان

Monday, 05/02/2024, 22:01


زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو به‌پردێك بۆیان تاخۆیان پێگه‌یاندوو ده‌ستیان گه‌یشت به‌پاره‌و كورسی و مه‌نسه‌بی چاك بونه‌پارله‌مان تار بونه‌ ڕاوێژكارو بونه‌ پیاوى جنتڵمانى ته‌زویرو وه‌ك لیبۆكى سیاسیان لێهات به‌ده‌ست حیزبه‌ نه‌یاره‌كانه‌وه‌ ئه‌م ته‌راتێنه‌ى نێوان حیزبه‌ كان بۆكۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكى هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندى خواز بۆته‌ جۆرێك له‌ بزنزكه‌ خۆیانى پێ پێده‌گه‌یه‌نن زۆرجار له‌ناو خه‌ڵكى عه‌وام وڕه‌شۆكیدا دور له‌ ئه‌لف بێی سیاسی  تایتڵى عاقڵ به‌مانه‌ ده‌به‌خشن كه‌له‌ حه‌قیقه‌ت دا ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ بێ مۆڕاڵ ترین مرۆڤن چونكه‌ هه‌موو شتده‌كه‌ن تا به‌ئامانجه‌گڵاوه‌كانیان بگه‌ن له‌ناو توێژى سیاسی كوردیدا گه‌لێك له‌م مرۆڤانه‌ بونیان هه‌بوه‌ به‌درێژایی مێژوو ،له‌سه‌رده‌مى شاخ كه‌م نین ئه‌وانه‌ى په‌نایان بردوه‌ته‌ به‌رده‌رمان خوارد كردنى ڕه‌مزه‌ كانى شۆڕش وجاسوسی كردن له‌سه‌ر هاوڕێكانیان وه‌له‌ ئیسته‌شدا ئه‌م مرۆڤانه‌ بونیان زۆره‌ له‌ناو توێژى سیاسی وگۆڕه‌پانى سیاسیدا ڕۆژانێك هه‌بوو یه‌كێك له‌سیاسیه‌ كان كه‌ئیسته‌ فه‌وتى كردوه‌ ده‌یگوت هه‌ركه‌ستان ویست بزانن چى له‌هه‌گبه‌دایه‌ ئافره‌ت وپاره‌و پۆستى بخه‌نه‌به‌رده‌ست به‌دڵنیایه‌وه‌ گه‌ر كه‌سێكى خۆفرۆش و خائین بێت ناتوانێت خۆى بگرێت له‌به‌رانبه‌ردا وه‌گه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن مۆڕاڵ و شۆِرَش گیچڕ  بێت ئه‌وا ئه‌وشتانه‌ ناتوانن كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن و هه‌ڵوێستى خۆى به‌نه‌گۆڕى ده‌هێلێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بو ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌بینیت گه‌ر ماوه‌یه‌كیش خۆى بگرێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌داله‌كۆتایداهه‌رخۆى ده‌رده‌خات  بۆیه‌ ئه‌وانه‌ى به‌سه‌رجه‌سته‌ى بریندارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا تێپه‌ڕین سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه‌له‌ناوئه‌ده‌بیاتى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ده‌بێت نازناوى زۆڵه‌ گۆڕانیان پێ ببه‌خشرێت  چونكه‌ خیانه‌تیان كردوه‌و له‌پرنسیپ و ئه‌خلاقه‌ شوڕش گێڕیه‌ لایان داوه‌ بونه‌ته‌ بوكه‌ڵه‌ى حه‌زه‌ كانیان و هه‌رده‌قه‌یه‌ك بته‌وێت ده‌توانیت وه‌ریان بگێڕیت له‌بیرو باوه‌ڕیان وه‌ بیانكڕیت و چیت حه‌زلێ بوو پێان بكه‌یت واته‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیابوكه‌ڵه‌ى حه‌زه‌ گڵاوه‌ پیسه‌ نه‌گریسه‌ كانیانن جێگه‌ى متمانه‌ نین بۆئه‌و هێزه‌ى كه‌سه‌نگه‌رى بۆده‌گوازنه‌وه‌ ڕۆژێك دێت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ خرابترین وێستگه‌دا خۆیان ده‌فرۆشن چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌و كاره‌ نیه‌ كه‌ده‌یكه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان گیرفان پڕكردنه‌و هیچى تر وه‌له‌ناوئه‌وهێزه‌شدا كه‌بۆی ده‌چن هێنده‌ بێ متمانه‌ن گه‌ر شتێك ڕوبدات یه‌كه‌م كه‌س گومان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ى متمانه‌ نین له‌لاى ئه‌و هێزه‌ى كه‌سه‌نگه‌رى بۆده‌گوازنه‌وه‌ گه‌رچى به‌ڕوكه‌ش ده‌بنه‌ جێگه‌ى متمانه‌له‌لاى ئه‌و هێزه‌ پێشینان ده‌مێكه‌ گوتو یانه‌ ئه‌وه‌ى نهێنى منى هێنا بۆلاى تۆ وباسی كرد دڵنیابه‌زۆر به‌ئاسانى نهێنى تۆش ده‌بات بۆلاى خه‌ڵكى تر بۆیه‌ قه‌ت متمانه‌به‌كه‌سی دوو ڕوومه‌كه‌ن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە