ئارام ی سەرکردە ...(2)
Thursday, 01/02/2024, 17:25
ئارام ی سەرکردە ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی نمونەیی بوو ، لە هەرشوێنێک ببوایە، مایەی سەرنج و تێڕامان ی هاوڕێکانی و دەوروبەرەکەی بوو.
خاوەنی هزری وردی زانستی سیاسیی قوڵ و بیروبۆچوون و تێڕوانینی لۆجیکانە بوو.
له کاتی گفتۆگۆو لێدوان دا ، به هێمنی ده‌دوا و گوێ ی له ڕاوبۆچونی جیاوازی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌گرت ، رێزی هەموو بیر و بۆچونێکی جیا جیای ده‌گرت .
لەکاتی گفتوگۆدا ، به به‌ڵگه‌وه قسه‌ی ده‌کرد ، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ، بەهای مرۆڤانەی ئارام ئەوەبوو ، بە شێوه‌ی دەدوا ، قه‌ناعه‌ت لۆژیکانه‌ی بە به‌رامبه‌ره‌که‌ی دەکرد .
رۆژنامه نوسێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نووسه‌رێکی بە توانا‌و ورد و به‌سه‌لیقه بوو ، به راشکاوانه ، بێ سڵ کردنه‌وه ، ڕاو بۆچونه زانستیەکانی خۆی ، به جورئه‌ته‌وه ده‌خسته روو .
ئارام له نوسینی ستونی (رۆژنامه‌وانی و وتاری سیاسی ) دا ، بێ سنوور، بەتوانابوو ، به ته‌کنیکێکی هونەری رۆژانه‌مه‌وانی نوێ ، له هەموو بواره جیاجیاکان دەدوا .
سەرەتای حەفتاکان ،ده‌یان وتاری به پێزی، لە رۆژنامەی (هاوکاری )دا بڵاو کردوه‌ته‌وه ، وتارەکانی ئەوەندە بەپێزو جوان بوون ، پڕ بوون لە زانیاری ورد ، ناخ و هەست ونەستی خوێنەری دەهەژاند .
نووسینەکانی ئەوەندە سەرنج راکێشەرو جوان بوون ، تێکەڵ بە ناخی خوێنەرەکانی دەبوو ، بە جۆرێک کاریگەری لا یان دروست دەکردن ، بە بەردەوامی ، هەموو نوسینەکانییان ، بە تاسەوە ، دەخوێندەوە.
وتارەکانی دەبوونە ، مایه‌ی مشت و مڕ ولێدوانی جیا جیا ی ، سیاسه‌تمه‌داران و چین و توێژەجیا جیاکان و خوێنه‌ری ئاسایی .
ناونیشانی وتار‌و ستون و نوسینه‌کانی ، لە بیرویادی خوێنەران دا ،کاڵ نەدەبونەوە ، ئەمەش یه‌کێکه له نیشانه پڕ لە شکۆکانی ، سه‌رکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئارام ،.
به پێچه‌وانه‌ی ، ئه‌و بە ناو رۆژنامە نووس و نووسەرانەی ،لاپەڕەی رۆژنامەکان ، بە ئینشا ی ساردوسرەکانیان پڕ دەکەنەوە ، خوێنەران بە نوسینەکانیان ، بێزار دەکەن ، کەس وتارەکانیان نایخوێنێتەوە .
ئەو رۆژنامە نووسە دەربارانەی ، هه‌موو رۆژێ ، لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان داگیر ده‌که‌ن ، هەموو نوسینه‌کانیان ،رستەی ساردوسڕی مردوون ، رۆژنامەکەش ، بەونوسینە ساردوسڕانە دەبن بە بڵاوکراوەیەکی کرچ وکاڵ ، ئەو رۆژنامانە دەکرین بە سفرەی ماڵان .
شاسوار جه لال سه‌عید غه‌نی ناسراو به( ئارام ) ، له مانگی تشرینی دووه‌می 1947 له گه‌ره‌کی حاجی حان له سلێمانی له‌دایک بووه .
ئاستی بژێوی خانه‌واده‌که‌یان ، مام ناوه‌ند بوو، بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر شێخانی به‌رزنجه .
شاسوار و وه‌زیره خانی خوشکی ، هه‌ر له منداڵییه‌وه ، له باوه‌شی خێزانێکدا په‌روه‌رده‌بوون ، وه‌ک دوو هاوڕێ هۆگری یه‌ک بوون ، پێکه‌وه یاری یان کر دوه وکاته‌کانی ژیانیان به‌ڕێ کردوه.
له 20/9 / 1953 شاسوارجه‌لال ، له پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی غازی سه‌ره‌تایی کوڕان لە سلێمانی به‌رده‌وام بوو، له‌سه‌ر خوێندن .
له ساڵی خوێندنی 1955-1956مه‌لیحه‌خانی خوشکی شاسوار ده‌کرێت به مامۆستا له ماوه‌ت . شاسوار-یش له پۆلی سێیه‌م له قوتابخانه‌ی غازی یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له ماوه‌ت ، له گه‌ڵ مه‌لیحه‌خانی خوشکی دا پێکه‌وه ده‌ژیان .
له‌ساڵی 1958 شاسوارجه‌لال ، ده‌بێت به‌هاوڕێ ی ئاوات عه‌بدول غه‌فور، تایبه‌تمه‌ندی هێمنی و زیره‌کی ، له راده‌به‌ده‌ری شاسوار، له ناو قوتابیانی قوتابخانه‌ی ماوه‌ت ، ببووە مایه‌ی تێڕامانی قوتابیان ومامۆستاکانی .
وه‌زیره خانی خوشکی دووساڵ ، له شاسوار گه‌وره‌تر بوو ، له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی عێراقیه ی کچان بوو.
گواستنه‌وه ی شاشوار ، له سلێمانی یه‌وه بۆ ماوه‌ت ، ، دوورکەوتنەو دابڕانی ،براو هاوڕێکەی وەزیرەخان ،بە جۆرێک ناخ و ده‌رونی داگیر کرد ، هەمیشە هه‌ستی بە نامۆیی دەکرد ، به‌شێک له‌ڕۆحی ون کردووه.
دوای مامۆستا مه‌لیحه ، له قوتابخانه‌ی ماوه‌تی سه‌ره‌تایی یه‌وه گوێزرایەوە بۆ قوتابخانه‌ی چوارتای سه‌ره‌تایی ،شاسوار-یش گوێزرایە وه بۆ قوتابخانه‌ی چوارتا،
شاسوار له‌ساڵی خوێندنی 1958-1959، له گه‌ڵ فازیل –ی مه‌لامه‌حمود . له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ، ده‌بن به‌هاوڕێ ، زۆربه‌ی کاته‌کانیان له قوتابخانه له چوارتا پێکه‌وه بوو.
شاسوار پۆلی شه‌شه‌می له چوارتای ته‌واو کردوه ،له ساڵی 1959مه‌لیحه‌خانی خوشکی له دارلمعلمین وه‌رده‌گیرێت ، شاسواریش له گه‌ڵی دا گه‌ڕایەوەربۆ سلێمانی
له‌ساڵی خوێندنی 1959-1960له‌پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی له ئاماده‌یی سلێمانی ده‌خوێنێت ، له به‌ر توانا‌و ئاستی ژیریی ، له پله‌یه‌کی باڵا دا بوو، هه‌مووساڵێک به نمره‌ی نایاب و به‌رز ، قۆناغه‌کانی خوێندنی ته‌واو کردووه.
ساڵی 1963-1964قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی به نمره‌ی نایاب ته‌واوکردووه.
سه‌رچاوه :
دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان جه‌لال ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی.آ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست