ئارام ی سەرکردە ...(1)
Tuesday, 30/01/2024, 20:53
ئارام ی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده، بە ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنوور، بە بیری نوێ و کرداری نوێ و هه‌ڵوێستی نوێ و تێڕاونینی نوێ، بوو بە هێما.
دوای هەرەس و مۆتەکەی ترس و گومان وتێک شکان وپەرتەوازە بوون، ئارام بە ئیرادەو ورەیەکی پۆڵاین، هەنگاوی نوێ ی نا، بۆ شوڕش، دوور له رۆحی خۆپەرستی سه‌رکرده کلاسیکیه کانی، ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد .
دوور له مه‌زاجی هه‌ڵپه‌ی (عەقڵی خێڵەکی و میکیاڤیلی )، سەرکردە دۆگماکان ، بە درۆ و فێڵی ره‌نگاو ره‌نگ ، خوینی گەنجانی ئەم نیشتمانەیان، بۆ سیناریۆ ی ، دەسەڵاتی تاک رەوانەی ، خۆیان وخانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان، ئاراستەی چارەنووسێکی نادیار کردەوە .
( کۆمه‌ڵه ی مارکسیزم -لینی نیزیم )، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، بە ره‌وتی بیر‌و باوه‌ڕی مارکسیزم – لینینزم سەری هەڵدا .
له‌و سهردهمهنە دا رێرەوکە یان، بە کاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به (مارکس ولینین ) دادەنا .
ئارام -ی سه‌رکرده ، به خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز، یه‌که‌م سیاسەتمەدار بوو، به جورئه‌ته‌وه، ئه‌و تێڕوانینه‌کانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خسته روو :
(ماوتسی تۆنگ )، نه دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ی تیوری مارکسیزمه، نه داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم .
ئارام ی رووناک بیر، به ستراتیژێکی نوێ ، بە بەرنامەی زانستی سیاسیی نوێ، دەیویست، ره‌وتی خەباتی ( کۆمەڵەی مارکسیزم ) ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، له هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده کانی پێش سەردەمەکەی دوور بخاته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی ، بە ناوی پێشمەرگایەتی و شۆڕش، (کۆمەڵە ) نه‌بێت، به پاشکۆی به‌شێک، له داگیرکه‌رانی (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) و زلهیزەکانی دنیا .
ئارام سنوورێکی بۆ ئه‌و زنجیره هه‌ڵه مێژوویانه ی سەکردەکانی شۆڕش دانا، بۆ ئەوەی، وەک ئەمیری ئەمارەتەکان، نه‌بن به پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلامگه‌ری دەوڵەتی عوسمانی، سونی تورک )، نەبن بە پاشكۆی دەسەڵاتی (ئیسلامگەری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ، شێعەی فارس ).
بە بڕیاری عەقڵی داخراو ومەزاجیان، جاریکی تر، کورد، کورد، نەکوژێ .
ئارام ده‌یویست، ئاراسته ئهوپاشکۆیهتیه ی (باڵی بارزانی ) بۆ (شای ئیران )و (باڵی مەکتەبی سیاسیی )، بۆ (دەوڵەتی عیراق )، دوای هەرەس، دووبارە نه‌بێتەوە.
گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی (رق و توند‌و تیژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سیناریۆی یەکتر سڕینەوە و کورد کوشتن) ی١٩٦٤ ی ، (جەلالی )و (مەلایی)، سەرهەڵ نەداتەوە.
لەمە زیاتر ، کورد، لە ناو هاوکێشە سیاسییەکان دا، سێبەری داگیر کەرنەبێ و هه‌ڵه‌ی سیاسیی گه‌وره نەکەن، بۆ مایە پوچی و تێک شکان و هه‌ره‌س .
کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان، دوور بێت، له گرێ ی سایکۆلۆجی مه‌لایی و جه‌لالی، بە سترانیژی بیری نوێ ی جارێکی تر، پێشمەرگایەتی و شۆڕش، بەعهقڵی خێڵه‌کی و ئاینیی، ئاراستە نەکرێت .
گەر لاپەرەکانی مێژوو هەڵ بدەینەوە، کورد باجی ، ململانێ ی ناڕەوای نێوان سەرکردە نەرجسییەکانی داوە .
گرێ ی ئاڵۆزی مەلایی و جەلالی لە ۱۹٦٤تا ١٩٧٠، پڕ بوو، له ناکۆکۆکی شه‌خسی سەرکردەکان.
پڕ بوو لە رق و توند‌و تیژی وهیستریای شەڕی براکوژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی.
لاوازی کەسایەتی سەرکردەکان ، بە جۆرێک بوو، هیچ سەرکردەیەک، سەرکردەکەی تری قبوڵ نە بووە، شانازیان بە پاشکۆیەتی داگیر کەرانی نیشتمانەکەیانەوە کردووە، بۆ دژایەتی یەکتریی.
سەنگەریان لە یەکتریی گرتوووە، وده‌رفه‌تیان داوە، به داگیرکەرانی نیشتمان ، جاش و خائین و جاسوس دروست بکەن.
دوای راپەڕین و نەمانی سەدام، سەرکردەکانی کورد، بوون بە پاشکۆی، بۆ داگیرکەرانی نیشتمان.
پاشکۆ یا یەتی داگیرکەرانیان کرد، بەکلتوری مۆدیلی دەسەڵاتیان، بە جۆرێک شکۆی مێژوویان کاڵ کردەوە، جیاوازیان، لە نیوان پێشمەرگەو شەهید، جاش و خائین و جاسوس دا نەهێشت.
ئارام ی سەرکردە ، دوای تێک شکان و هەرەس ، بە رۆحێکی خاکیانە، له ناو شارەکان و له ناو شاخ و گوندەکان، ره‌وتی شۆڕ‌شیان به رەو سترا تیژێکی نوێ ، بۆ ئەزمونێکی نوێ، ئاراسته کرد.
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر، بە سیناریۆی داگیرکەران و سەرکردە کلاسیکییەکان و سه‌ره‌ک خێڵ وپێشه‌وا ئاینییه‌کان، کورد کۆمەڵ کوژ نه کرێتەوه،
خەباتی رزگاری خوازی کورد ، خاوه‌نی وتاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئەمنی قەومی بێ، گه‌نجه‌کان به پەروەردەی بیری نوێ ، رۆڵی دیار یان هەبێ، بە توانای خۆیان، گۆڕانکاری بکەن.
به عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد، رۆڵی خۆی ببینێ.
پەڵەی شەرمەزارییە، بۆ سەرۆکەکان، ئارامی سەرکردەی خاکی و بێ پشت و په نا، له ناو ته‌م و مژی ئەو سیناریۆیانەدا، بە دەست رێژیی گولەی سەرەک جاشێکی مێشك پوچەڵ، جەستەی دابێژن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست