کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاکسازی.. ئەو بەڵێنەی کە کابینەی نۆیەم نەیتوانی بیباتەسەر

Wednesday, 24/01/2024, 20:46


کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە کاری لەسەر یاسای چاکسازی نەکرد و لەمەشدا چاکسازی لە پرسی (مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی) نەکرد، هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنرا لەم ڕاپۆرتەی خۆمدا هەموو ئەو بەڵێنانە بەبیر هەمووان دێنمەوە کە لە لایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیەوە نوسراوەتەوە و بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە بەداخەوە.
یەکەم/ ڕێکنەخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی، کە ئەمەیش وەزارەتی کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشێکن لە بەجێ نەگایاندنی.
دووەم/ جێبەجێ نەکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی، و پاکنەکردنەوە و هەڵنەوەشاندنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سوودمەند بوون و لە بنەڕەتیشدا نە خاوەن شەهیدن و نە خاوەنی ئەنفالن.
سێیەم/ پاکنەکردنەوە و هەڵنەوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە بە ناوی زیندانی و گیراوی سیاسی سوودمەند بوون و هیچکات بۆ خولەکێکیش نە زیندانی کراون و نە گیراویشن.
چوارەم/ ڕێکنەخستنەوە و لە ئەستۆنەگرتنی ئەرکی حکوومەت بۆ خەرجی چارەسەری تەندروستی و خوێندنی کچ و کوڕ و هاوسەری شەهید، کە هاوسەرگیری نەکردۆتەوە و لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆی حکوومی و ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان.
پێنجەم/ هەڵنەوەشاندنەوەی گشت بەڕێوبەرایەتیە خانەنشینیەکان و گواستنەوەیان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هەڵنەوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکان کە هیچ کات خزمەتیان لە هیچ وەزارەتێک نەکردووە و بەڵام بە پلەیەکی بەرزتر لە خانەنشینێکی ئاسایی خانەنشین کراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە