بانگه‌وازێك له‌ده‌سته‌ی دڵسۆزانی شاری سلێمانی
Monday, 22/01/2024, 21:21
به‌ڕێزان:
- ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری شه‌فافییه‌ت و به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی
- پارله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆك و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی
- خه‌مخۆران و دڵسۆزان
له شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سلێمانی، دووساڵه به‌ئه‌ندازه‌ی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو، موڵكی گشتی له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همی حیزبی داگیركراوه و تائێستا‌یش به‌رده‌وامه، هه‌مولایه‌ك ئه‌خه‌ینه به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تێكی مێژوویی گرنگ بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م داگیركاریه چونكه به‌های ئه‌م زه‌وییانه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاره و به‌به‌لاش دراون به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ئه‌م موڵكه گشتیانه داگیركراون:
1-داگیركردنی شوێنی پاسی مه‌سڵه‌حه بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی دڵی شار.
2-شوێنی سایلۆی سلێمانی و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی گراند بوڵیڤارد.
3-شوێنی باخی به‌ختیاری.
4-سوتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی ڕێگای راپه‌رین بۆ پرۆژه‌ی پێشانگای سه‌یاره.
5-داگیركردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌وروبه‌ری پاركی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌كانی مایۆركا سیتی، رۆڤارسیتی، شاسیتی، ئێم جه‌ی تاوه‌رز... كه هه‌مویان هی كۆمپانیای مه‌ریوانی حاجی جه‌مالن.
6-داگیركردنی گه‌راجی به‌غدا بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی ده‌روازه‌سیتی نوێ.
7-داگیركردنی به‌شێ له‌ناو پاركی گه‌وره‌ی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌ی كۆنكرێتی به‌هادین.
8-داگیركردنی شوێنی مه‌عه‌سكه‌ر سارداو كه قه‌رار بوو بكرێته باخ بۆ شوقه‌كانی سیتی تاوه‌رز.
9-داگیركردنی باخه‌كانی دۆڵه‌ڕوت و تێكدانیان بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی قه‌یوان.
10-داگیركردنی شوێنی باخی شه‌هیدانی داعش بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی كه‌ڵینان تاوه‌رز.
& داواكارین له جه‌ماوه‌ری به‌هه‌ڵوێست و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌چالاكی جۆراوجۆر هاوهه‌ڵوێست بین دژی داگیركردنی سه‌دان دۆنم زه‌ویی گرانبه‌ها كه هی ئێمه و نه‌وه‌كانمانن.
& داواكارین له‌هه‌ردوو ستافی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانی دژ به‌م داگیركه‌رییه هه‌ڵوێست بنوێنن چونكه بێ ده‌نگی ئه‌وان ئه‌چێته خانه‌ی پاڵپشتی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه.
سوپاسی هه‌ڵوێستی كوردستانپۆستیش ئه‌كه‌ین كه دڵسۆزانه به‌ده‌نگمانه‌وه هات.
-ده‌سته‌یه‌ك له دڵسۆزانی شاری سلێمانی-
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست