کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داووس و مەسرور بارزانی

Saturday, 20/01/2024, 19:04


نەتەوەیەک لە بواریی ئابووریدا هەژاربێ،ئەتوانێ ژیانی رۆژانەی خۆی دابین بکا.هەژاریی عەب نییە وهۆیەکانیشی جۆراوجۆرن بۆ هەژاریی.لەم سەردەمەدا زۆر وڵات هەن کە ساڵهای سەربەخۆیی خۆیان بە دەست هێناوە ولە ناو هۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکانیشدا خاوەنی بڕیارو کورسی خۆیانن.تەنانەت ئەو وڵاتانە خاوەنی ژێرخانێکی بە هێزی ئابووریشن.بەڵام کاتێک دەسەڵاتی ناوەندیی سەرکوتگەربوو،زیندان وشکەنجە فراوان بوو،ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسکوقەدەغە کرابێ،ئەو خاکە خاوەنی نەفت ویان غازیان بەروبومی کشتوکاڵی یان ئاژەڵداریەکی زۆر بوو،خەڵكەکەی لە ناهۆمێدیدا ژیان تێپەڕ دەکەن.ئەو تایبەتمەندیانەی کە باسم کرد،رێک باشووری کوردستانیش ئەگرێتەوە.دووبنەماڵەی دزوبێویژدان دەستیان بەسەر تانوپۆی ژیانی ئەو خەڵکە هەژارەدا،داگرتووە وبەرەودیاریی نادیاری رادەکێشن.

داووس بۆ پێک هاتووە:

داووس،شوێنێکە بۆ گرد بوونەوەی ڕێبەران وپسپۆڕانی بواری ئابووری بە بەشداریی سەرمایەدارانی ئوڕووپایی.ئەو گرد بوونەوەی ساڵانەی داووس فڕی بە سەر سیاسەتەوە نیە ودوور لە کفتگۆی سیاسیە.رێبەرانی سیاسیی جیهان ورووناکبیرانی هەڵبژاردە وشەریکە مەزنەکانی دونیا وهەواڵ نێرەکانی لێزان،تێیدا کۆدەبنەوە.بەرهەمی ئەو کۆبوونەوانە کۆ کردنەوەی پارەیە لەو وڵاتانە کە مافی ئەندامەتیان پێ دراوە.بێ گومان ئەو سەروەتوسامانەی کە بنەماڵەی بارزانی لە خەڵكیان دزیوە،کەسایەتیەکی بێزراوی وەک مەسرووربە دانی پارەیەکی زەبەلاح بە رێکخرانی داووس،رێگای بۆ خۆی خۆش کردوە کە خۆی بگەیەنێتە ئەو شوێنە وپەیتا ،پەیتا،دەمی پان کاتەوە وخۆی مەزن نیشآن بدا.کۆماڵگای هەژاریی باشووری کوردستانیش وائەزانێ مەسرووری سەردەشت کوژ،دەبێ کەسایەتیەکی سیاسی وخەمخۆری خەڵک بێ.
چوونی مەسروور بارزانی بۆ داووس،لەسەر خواستی خۆی ودانی پارەی ئەندامەتی بووە بە کارگێڕانی داووس.هیچکام لە تایبەتمەندیانەی کە لە کەسانی بەشدار بووی دافووس هەیە،لە کەسایەتی مەسرووبارزانیدا بەدی ناکرێ.ئەو تڕۆریستە نە شارەزای ئابووریە،نە رووناکبیرە،نە بەرپرسێکی هەڵبژێردراوی خەڵكە.بە پێی هیندێك سەرچاوەی باوەڕ پێکراوبۆ ئەوەی تاکە کورسیەک بۆ ئەو جەللادە تەرخان بکرێ میلیونێک دۆلاری بۆ تەرخان کردوە.ئەوە جگە لە مەسرەفی دیکەی ئەو گرد بوونەوە.کە لەسەرحیسابی خەڵکی هەژار خەرجی کردوە.
مەسرووبارزانی کوڕی مەسعود بارزانی ومەسعودیش کوڕی مەلامستەفای باوکیان خاوەنی رابوردوویەکی قێزەونن،کە تێیدا هەزاران کوردیان بە کوشتداوە.مەسرووبارزانی جگە لە لۆمپەنێکی سیاسیی،نە خاوەنی بڕوایە،نە خاوەنی لێزانییەکی ئەوتۆیە لە بواری ئابووریدا.چونی بۆ داووس،هیچ لە بچووکی ئەو کەم ناکاتەوە،بەداخەوە لەسەر حیسابی پارەی دزراوی ئەو خەڵکە جار جارکەشووهەوایەک دەخوڵقێ کە نە ئەخلاق ونە سیاسەت هیچ بەهایەیکیان بۆ نامێنێ.بەشداریی جەللادەکانی سەربە بنەماڵەی بارزانی لە ناو کۆڕوکۆبوونەوەی ئەو شێوەیەدا شەرمێکی دیرۆکیە بۆ دونیای ئازاد.
دەردیی هەری پڕ لە زامی هێش ئەوەیە کە تاقمێک نووسەرورووناکبیروکەسایەتیی سیاسیی وحیزبی دۆڕاووەک رێوی کلکە سووتەیانە لە بەردەم دەرگای ئەو بنەماڵەیە ولێیان دوور ناکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە