ڕەخنەێی بەڵام بە قورسایی چیاکانی شاهۆ و کۆساڵان
Saturday, 20/01/2024, 13:59
سەرنج و کورتە ڕەخنەێی بەڵام بە قورسایی چیاکانی شاهۆ و کۆساڵان و تەختی سانی بۆسەرشانەی داتەپیو و مەوداکورتی هەست و رۆحی ناکوردانە و نانیشتیمانی و بیرۆکەی حیزبایەتی و ناوچەگەری،
بەرێز *حەسەن ڕەستگار،
کە لە کتێبەکەیدا ئیدی نازانم جۆکنامەیە یان خەسارناسی شەڕی کورد کوژی یان دەسنیشان کردنی پرۆژەی پەروەردەی رۆحی نەتەوەیی یان دۆزینەوەی ڕێگاچارەی تەبایی و یەکێتیە بۆ رێزلێنان لەهەموو زوان و زاراوە وبنزاراوەکانی فەرهەنگی کورد لە هەرچواربەشی لێکدابڕاو و بندەست !
من نازانم کاتێ کەئەم کەسایەتیانە کەخۆیان بە دڵسۆز و خەمخۆری گەل و ونیشتیمان دەزانن چۆن چاوی بەسیرەتی گشت بینیان بە هۆی بەرتەسکی بیرۆکەی حیزبی وناوچەگەری لەهەمبەر رۆڵی زانایی و دانایی و پێشینەی فەرهەنگی بەشەکانی دیکەی کوردستان تەنگ و تروسک وکوێرە ؟
پێویستە لەم ئاغا دیپلۆماتکارە بپرسین ئەگەر کورد بە نەتەوەیەکی خاوەن ماڤ و خاوەن مێژوو ئەژماربکرێت ئەندامانی ئەم نەتەوە لە کێی و لە کام مێژوو و جغرافیا و فەرهەنگ و زوانێ پێکهاتوە ؟
ناخۆازم درێژە بە فەزێحەتگۆیی ئاغای
؛ حسن رستگار ؛بدەم
ئەوەی کە کەسە قسەیەکی بەسە !
زۆربەی هەورامیە خاوەن ئەندێشە و پێنووس بەدەستەکان لەئاستی ئەو بێ رێزیەی بە میللەتی هەورامان وەڵامیان دایەوە و من پێمخۆش نییە دووبارە بڕۆمە نێو قوڵایی قسەبێ واتا و سۆغرا و کۆبراکانی ئەو شەکرەی کە شکاندویە !
بەس دەڵێم حەیفە کەسێ کەخۆی بەکوردبزانی و بەم شێوە لە ئاستی فەرهەنگ و مێژووی گەلی هەورامان کویرکوێرانە قەزاوەت بکات و بڕیاردەربێت کە حەتا دۆژمنانی نەتەوەی کورد لە، عرب ،فارس ، تورک ، تائیستا بەم چەشنە نائاگاهانە و ناوشیارانە و ناسیاسیانە بێ رێزیان بە میللەتی هەورامان نەکردوە !
ئەمەیە بەرهەمی پەروەردەی نەتەوەیی و دەسکەوتی شۆڕشی نیشتیمانیتان ؟
بەم کۆڵەبارە فەرهەنگیە و تۆشە زانستیە دەخۆازن یەکیەتی نەتەوەیی بپارێزن و بەرەو ئاسۆی رزگاری گەل و نیشتیمان هەنگاوهەڵگرن ؟
هیچ ئەقڵ و ئاوەز و شۆناسەی فەرهەنگی میللی خۆت خستوەتە ژێرپرسیاری مێژوویی و مەنتیقی کۆمەڵناسی کە ڕێکخراوی جیهانی
٭ یونسکۆ ٭ بە چ پێوەر و محەکێ زمان و فەرهەنگ و مێژوو مەدەنییەتی میللەتی هەورامانی لە هەموو بوارەکاندا خستە
لیستی 26هەمین وڵاتانی دێرینەی جیهان ؟
بێگۆمان ویسعەت و بەربڵاوی فەرهەنگ و زوان ومێژووی هەورامان قەت بە پشتوێنەی بەرتەسکی بەرهەڵبێنەی خان حەڵاوەی ئاغای حسن رستگار ئەژمار و پێوانەناکرێت
کە بە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی هەورامی زوانی وتوە :
ئە تۆ وەک هەورامی بەپێ
زانستی کۆمەڵایەتی ئەگەر گەشەبکەن دەبنە کورد !
ئەگەر لە قۆناغی کوردبوون تێپەڕتان کرد دەبن بە دیمۆکرات ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست