ئەم شەڕە شەڕی کورد نیە
Wednesday, 17/01/2024, 15:58
هۆ فەوجە ڕۆشنبیر و قەڵەمە خەفیفەکان!
خەڵکینە مەخەڵەتێن!
هەرێمی کوردستان لە سایەی دەسەڵاتی مناڵەکانی بەرزانی و تاڵەبانیدا بووە بە مەیانی تەراتێنی موخابەراتی وڵاتانی ناوچەکە. ساحێبەکانی ئەم قەوارەیە سی و سێ ساڵە ئەوەندە خۆفرۆشی و خیانەت و جاشایەتییان بۆ وڵاتان کردووە، هیچ قیمەت و بەهایەکیان بۆ خەڵک و خاک و ئاو هەواکەیشی نەهێشتۆتەوە.
بەداخەوە دیسان میدیا و میدیاکار و ڕۆشنبیر و فەیسبوکەوانە گێل و گەمژە و سوودمەندەکانی ئەم قەوارەیە، کەوتوونەتە هەڵڕشتنی فرمێسکی تمساحانە و کەرانە و دەیانەوێت وا لە خەڵکی بگەیەنن دیسان کورد قڕانە و کورد کوشتنە و بێکەسی کورد و بێدەوڵەتی و و و و ئەم شتە قۆڕانە..
لە ڕاستیدا، ئێستا زیاتر لە هەموو کات پێویستترە خەڵک هۆشیاری ئەوەی هەبێت کە ئەم تەقوتۆق و فەوزایە کارتی قوماری نێوان هێزە ئیقلیمیەکانە لەیەکتری دەگرن لە جوگرافیا بێحورموتەکەی ئێمە ! کە بەدەست پارتی و یەکێتیەوە بووە بە قەحپەخانە و هیچ نرخ و سەروەرییەکی نەماوە.
گرنگە خەڵکی ئێمە هۆشیاری ئەوەیان هەبێت ئەوەی ڕوو دەدات پەیوەندی بەوەوە نیە تۆ کوردیت یان دەوڵەتی کوردیت نیە یان بێکەس و بێپشتوپەنایت. گرنگە خەڵک بەو هەراو کەفوکوڵ و ژەهر و تریاکەی دەسەڵات و میدیا و ڕۆشنبیرە سوکەکانیان دەفع نەبن گێلانە نەکەونە پاقلەی ئەجیندا هەرێمایەتیەکانەوە.
گرنگە خوێندەوار و دەنگە ئازا و ئازادەکان بێدەنگ نەبن لە ڕوونکردنەوەی سیناریۆکان و دژ بەو لەشکرە قەڵەم پیس و فەوجە ڕۆشنبیرە خەفیفەیەی دەیانەوێت کۆمەڵگا لەم یاریە موخابەراتیانە بئاڵێنن، دەنگ هەڵبڕن و بە جورئەتەوە بەرەوڕوویان ببنەوە .
ئەم شەڕە شەڕی کورد نیە لەگەڵ هیچ کەس.. ئەمە قومارە قومار .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست