کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و یەکێتی

Tuesday, 16/01/2024, 22:01


لە مێژووی سی و چوار ساڵ حوکمڕانی پارتی و یەکێتی دا ناوە ناوە دووبارە دەبێتەوە، کەسێکی دیار هەرجارەو بەشێوازێک دەکوژرێت و بکوژ دیارنیەو دەسەڵاتیش سیناریۆیەک بۆ فریودان و بەلارێدا بردنی سەرنج و ڕای گشتی خەڵک  بڵاودەکاتەوەو کەیسەکە دیزە بەدەرخۆنە دەکات.
لە دواین کەیسی لەو جۆرە بینیمان لە کۆتایەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو   مامۆستا جیهان تەهایش  تیرۆر کراو وێنەیە سەیارەکەیان بە سوتاوی لە دەرەوەی شاری هەولێر بڵاوکردەوەو وایان دا بەگوێی خەڵکدا گوایە خۆی کوشتووە .
 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاماژەکانی ناڕاستی و درۆی ئەو سیناریۆیە کە گوایە خۆی کوشتووە زیاتر دەردەکەوێت و ڕوون دەبێتەوە ، بنەماڵەکەی چەندین بەڵگەیان خستۆتە ڕوو کە نیشانەی ئەوەن جیهان خۆی نەکوشتوەو تیرۆر کراوە .
بکوژو بەرپرسیاری یەکەمی تیرۆر کردنی مامۆستا پارتی و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێرە تاوەکو بکوژی ڕاستەقینە ئاشکرا دەکەن .
مامۆستا جیهان تەها ژنە چالاکوانێکی بوێری ناڕەزایەتی مامۆستایان بوو لەماوەی کەمتر لە یەک مانگی پێش تیرۆر کردنی نزیکەی سێ جار دەرکەوت و ڕەخنەی توندی بوێرانەی لە دەسەڵات گرت ،  هەر یەک دوو ڕۆژ بەرلە تیرۆر کردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەرگری سەرسەختانەی لە ناڕەزایەتی و مافەکانی مامۆستایان گرت .
هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ودەزگا ئەمنیەکانی هەولێر جیهانیان تیرۆر کردووە .
پێویستە ئێمە چالاکوانان و ئازادیخوازان بەگژ ئەم ستەمەدا بێینەوەو ڕێگریی بکەین لە دووبارە بوونەوەو تیرۆرو سیناریۆ قێزەونەکانی دەسەڵاتی کوردی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە