Tuesday, 16/01/2024, 17:05
شەوی رابوردوو،شەوێکی ناخۆش وپڕ لە دڵەڕآوکێی بووە بۆ خەڵكی شاری هەولێرودەورووبەریی.ئەوەی کە لەماوەی ٣٢ ساڵە لە باشووری کوردستان تێدەپەڕێ تەنیا دەسەڵاداریەتیی تاقمێک چەتەی سیاسییە کە ئەوبەشە لە نیشتمانیان بە هێزوپارەی دزیەتیی داگیرکردوە.خەڵک لەبیریی ناچێ کە سەردەمی خۆیداکە دامودەزگاکانی سەرکوتگەریی بەعس لە باشووری کوردستان دەردەکران،بنەماڵەی بارزانی هێشتا لە شاری کەرەج دەژیان وقەت باوەڕیان نەدەکرد کە سەددام ئیترئەو توانایە نەماوە کە بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بەسەرکورددابسەپێنێ.بنەماڵەی بارزانی دوای سەرکەوتنی جەماوەرروویان کردوە باشووری کوردستان وبە سەر حازرییداکەوتن، بە بێ ئەوەی چووکترین ڕۆلێان هەبێ لە دەرکردنی بەعس لەو بەشە لە نیشتمانی کورد.
سەددامی عەڕەب نەما، بەڵام لە جیاتی سەدامێک سەدان سەددامی کورد جێگایان گرتەوە. لە ماوەی ئەو دەسەڵاتداریەتی ئەودووبنەماڵەیە هەرچی سەددام نەیکرد سەددامە کوردەکان کردیان.نۆکەرایەتی وپێش خزمەتیان بۆ داگیرکاریی فارس وتورک،وەک سیاسەت چاولێکرد.لەسەر ئەو ڕێکارەشدا تەنیا ئامانج مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان وئەو راووڕووتە بووە کە لەو ماوەیەدا کردوویانە.
من هیچ بەڵگەیەکم لە دەست دانییە کە سازمانی مووساد،سەر بە دەوڵەتی ئیسرآییل لە بەشی ژێر دەستی بنەمآلەی بارزانیدا بنکەو بارەگای هەبێ.بەڵام بە درێژایی ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی لەسەردەمی مەلامستەفای باوکیان تا سەردەمی مەسعودی کوڕی،یەکێک لە سیاسەتە گڵاوەکانیان سیخوڕی بووە بۆ بیانی.مەلای باوکیان لە کاتی خۆیدا راستەوخۆ یان ناڕآستەوخۆ،دیداریی دەگەڵ بەرپرسانی مووساد،سەربە ئیسڕآییل هەبووە.جگە لەوانەش کۆماری ئیسلامی حەوجێی بە بەڵگە نییە کە ئیسپاتی بکا بنکەو بارەگای مووسادی بە مووشەک وێران کردوە.ئەومووشەکبارانە، پاداشی بون بە قیادەمووەوقەت بووکە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان پێ خەساند.
ئەوڕۆ،مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردوە لە ئاست ئەو مووشەک بارانەی کۆماری ئیسلامی لە بەشێک لەو پەیامەدا کوشتنی ژن ومنداڵی بێتاوانی سەرکۆنەکرد!کەس هەیە پێی بڵێ،ئاخربێویژدان،خۆتو بنەماڵەکەت لەوەتی هەن ژنو ومنداڵی کوردتان بەکوشتداوە بۆ مانەوەی خۆتان!ئێستێ بۆ ژن ومنداڵی بێ تاوانی کورد فرمێسکی تیمساح دەڕێژی؟
لە بەشیک لەو پەیامەدا،هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کردوە ودەڵێ:سەبری ئێمەش سنوڕێکی هەیە وتەواو دەبێ.با چآوەڕوان بین بزانین ئەو سەبرەی بنەماڵەی بارزانی کەی تەواودەبێ.پرسی سەرەکیش ئەوەیە کە بۆ کۆماری ئیسلامی سەبرتان تەواودەبێ،بەڵام بۆ نەکەرایەتیی کردنی ئەردۆغآن هیچ سنوورێک ناناسن.
خاڵێکی سەرەنجڕاکێشی ئەو کارەساتە لەوەدا بوو،کە بنەماڵەی بارزانی خەڵکیان هانداتا بچنە بەردەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان تا سکاڵای خۆیان لە ئاست ئەو مووشەکبارانە رابگەیەنن.لە بنەماڵەی بارزانی خوێڕیترنییە،دەبوایە جەماوەری دانیشتووی شآری هەولێرهان بدەن کە بە تێگڕا روو لە کۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامی بکەن.بۆ ئەو کارەیان نەکرد؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست