لە چاوەڕوانی نەوەی چوارەمی بنەماڵەی بارزانی
Saturday, 13/01/2024, 12:34
هەولێر(بیری ئازاد)…
بەرکوڵێکی خێریای لە مێژووی درۆینەی کوردبوون و بازرگانی کردن بە کێشەی کورد و کوردایەتییەکەی بنەماڵەی بارزانیی شەست ساڵی ڕابردووی باشوری کوردستان، کەهەزاران قوربانی لێکەوتەوە بێ ئەوەی ئەنجامێکی لێ بێتە دی.
ئینجا، لەچاوەڕێی پێڕاگەیشتنی نەوەی چوارەمی بارزانیەکان و قەڵۆش بوونی تەواوی خەڵک و ڕوودانی کارەساتی گەورەی ماڵوێرانی نەبونی و برسیێتین.
١- قۆناغی یەکەم، مەلا مستەفا بارزانی و کوڕەکانی ساڵی١٩٦١ هەتا ساڵی١٩٧٠… بەدەر لەو بەندو بالۆرەی قوتابخانەو ڕێبازی بارزانی کەشێست ساڵ زیاترە دەخرێتە گوێی خەڵک، بەتایبەت لەو سی و سێ ساڵەی دوای نەوەدو یەک. کەکۆمەڵێک رێ و شوێنی پیرۆزکردنی گلکۆ داروبەردەکەی بەناو مەزاری نەمران بەزۆر بەسەر خەڵک سەپێنران. بەشێوەیەک یەک سەردانی سەرقەبرانیان بەتایبەت لەدەمی بوون و مردنی بارزانی کردە مەرجی پاک بوونەوەو خۆ ڕەپێش کردن و بڕواو متمانە نوێکردنەوەی داهێنانی کۆیلایەتی بوون لەمێژووی دوورو درێژی کوردایەتی. دەبینین وەک لەخەڵک بیستراوە لەدەمی پێش گەڕانەوەی بارزانی لەمەنفای لەساڵی١٩٥٨ کوردستان بەعێراقەوە شامی شەریفی بوو. لەگەر دەستپێکردنی بەناو شۆڕشی ئەیلول لەسەر دەستی بارزانی و کوڕەکانی لەهەڕەمی دەسەڵات بەهەماهەنگی شای ئێران و ئاغەواتەکانی پشدەرێ لەدژی چاکسازەیەکەی عەبدولکەریم قاسم لەدابەشینەوەی زەوەی زاری کشتوکاڵی بەسەر جۆتیار و سەپان و ڕێنجبەری کورد. ئەوبەشەی کوردستان کە لەبن دەسەڵاتی خودی بارزانی بوو، بەتەواوی کەتنە سەرساجی عەلی وەک ئەوەی لەباڵەکایەتی و بێتواتە بینرا لەڕفاندنی هەر کچ و ژنێکی زەریف و بێکاری کردن و سەرانەو مەڕانە وەرگرتنی بن دەسەڵاتی عەلی شەعبانی لەبێتواتەی. ئیدی شەڕێکی بێئامان لەبەینی مەلایی و جەلالی ڕووی دا کە چار ساڵی خایەند بەتایبەت دوو ساڵی دوایی ١٩٦٨و١٩٦٩ کەقورسایی شەڕی براکوژی کەتە ناو شارەکان و هەزاران کەسی کردە قوربانی و سەدان خێزانی کورد کۆر بۆوەو سەدان ژن بێوەژن بوو هەزاران منداڵیش هەتیو بوون. هەتا کورد مایە دەبێ نەفرەت لەبۆ برایم ئەحمەدو جەلال تاڵەبانی و مەلا مستەفای بارزانی بنێرن، لەپارچە بوونی عەقڵی کورد لەو بەشەی باشوری کوردستان، کە گەورەتەین دەرفەتی مێژووی چوونە سەرپێی باشوری لێکەوتەوە لەناو شوان غاڤڵکەی ئۆتۆنۆمی و عێراقی فیدراڵ. لێرەش لەبەردەم قەڵمڕەوی بارزانی باوک، تەواوی عەشیرەتەکان بن دەسەڵاتیان لەبەر زەبرو زەنگی بارزانیەکان بوونە فورسان و جاش پۆلیس و سەنگەری حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانیان هەڵبژارد.
٢- قۆناغی دووەم، مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی لەقیادە مۆقەتەو جود لەساڵی١٩٧٧ هەتا ساڵی ١٩٨٨… ئەو قۆناغە جەولەی دووەمی شەڕی براکوژی لەشاخ لێ هاتە ئاراو کارەساتی پڕ مەرگەساتی گەورەی وەک هەکاری شەڕە لابەلایەکانی وەک قڕناقەو پشتئاشانی بەرەی جودی لێ کەوتەوە بەتایبەت ئەودەمی یەکێتی. کەهێزی پێشمەرگەی کوردستانیان بۆ دە ساڵی ڕەبەق بەگژ یەک وەنا هەتا لەساڵی١٩٨٧ بەرەی کوردستانی شاخ لەنيوان هەر هەشت حیزب پێکهات. دیارە ئەودەمیش، دیسان لەزوڵم و زۆری بێ پەروای کوڕەکانی مەلا موستەفای بارزانی تەواوی بادینان بەهەر هەموو عاشیرەتەکان پاڵیان نا بەحکوومەت و بوونە جاش و فەوجی خەفیفەو موستەشاریان لێ بەرهەم هات. لەدەرەنجامی چوونە بن پاڵی پاسدارو هێرش کردنی شان بەشانی سوپای پاسداران و ئیتلاعات، تەواوی جینۆسایدی بارزانیەکانی بەخودی هەر سێ برایەکانی شێخ عوبەیدوڵاو لوقمان و شێخ سابیرو خورشیدیشی لێدەرنەچوو. لەو زنجیرە شەڕە نيوەخۆییەی شاخ لەجەولەی دووەم هەزاران کوردی خێر لەخۆنەدیوی چەک بەشانی کوردایەتی دیسان لێ بۆوە قوربانی.
٣- قۆناغی سێیەم، لەساڵی١٩٩٤ هەتاکو ساڵی ١٩٩٧ و دەست بەسەر داگرتنی شاری هەولێر بەهاوکاری دەبابەکانی بەعس لەهاوینی ساڵی١٩٩٦ و پاییزی ساڵی١٩٩٧ بەتانکەکانی دەوڵەتی تورک هەتا ساڵی٢٠٠٣ی ڕوخانی بەعس… کە لەوێوە، نەوەی سێیەمی بارزانیەکان لەنێچیر بارزانی و سیروان بارزانی بەهاوکاری برایەکانی مەسعود بارزانی لێ هاتە ئارا هەر یەک لەسیداد بارزانی و نیهاد بارزانی و سیهاد بارزانی و وەجیه بارزانی و دڵشاد بارزانیش لەدەرەوە. لێرەش تەواوی ئیحتیکاری گومرگی برایم خەلیل و حاجی ئۆمەران و حکوومەتی هەولێرێیان لەزۆنی زەرد خستە ژێر ڕکێڤی خۆیان. نێچیرڤان وەک کارەکتەريکی عەڕابی پارە دەست بەسەرداگرتن هاتە مەیدان، هەتا دەرهینانی نەفت و ئیتر لێرە دەوڵەتداری و بەهای خوێنی شەهیدان و ئەنفال و کیمیاباران کردن و زیندانی سیاسی و گوم بووەکانی کوردایەتی بووە لەخۆ بایی بوون و خۆبردنە پێش لەتورکیاو لەپيناو پاراستنی بەرژەوەندە زل و زۆرەکانیان و لەو پێناوەش قەت درێغیان نەکرد لەبەگژ داچوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لەسەر داخوازی میت. دوا دواییەکەی لەدەمی داهاتنی داعش، ئیتر کوڕرکانی دیشیان لەو نەوە سێیەمە هاتە مەیدان لەوێنەی مەسرور بارزانی و مەنسور بارزانی و ڕەوان بارزانی و سیروان بارزانی، وەک کارەکتەری یەکەم و بێ ڕکابەری فەرمانڕەوایی و فەرماندەیی جەنگەکان. کە لەڕاستی دا هەر هەموو بازرگانی داهات و نەفت و دەست تێکەڵاوکردنی دوژمنان بوون. لەپاڵ ئەوانە کوڕەکانی دی خودی مەسعود بارزانی و سیداد بارزانی و سیهاد بارزانی و نیهاد بارزانی سیروان بارزانی و بابەکر زێباری و ئەدهەم بارزانی و هۆشیار زێباریش هاتنە مەیدان و پشکی خۆیان دەویست. لەناو هەموو ئەوانەش کوڕە گچکەی مەسعود بارزانی بابۆ(مەلا مستەفا)لەسەرەوە وەک غەمخۆرو میڵەت دۆست خۆی نیشان دەدا. بەڵام هەر هەموو کوڕەکانی دی بارزانی ئەو قۆناغە داهاتی سەربەخۆی خۆیان هەیەو و هیچ حیسابەک لەبۆ یاساو حکومەت و خەڵک و خودی عەشیرەتەکەشیان ناکەن. وەک ئەو نموونەی ڕەوان بارزانی و مەنسور بارزانی کەدەستیان بەسەر تەواوی نەفتی دەڤەری بادینان و زاخۆ و موسڵ داگرتیە.
٤- قۆناغی چارەم، مەترسی دارترین قۆنەغەکانی نەوەکانی چارەمی مەلا مستەفای بارزانیە، کە لێرە میڵەت کە لەشێست ساڵی ڕابردوو بەناوی درۆی کوردایەتی نانیان پێ خواردیە، بەتەواوی کۆتایی پێ دێت… هەڵتروکان و هەراش بوونی ئەو ڕەوە منداڵەی نەوەی چوارەمیان لەمنداڵەکانی خودی نێچیرو مەسرورو مەنسورو سیروان بارزانی بەتایبەت ڕکەبەری بەینی وارسەکانی نێچیرڤان و مەسرور بارزانی لە هاتنە مەیدان و نمایش پێکردنیان. کە خۆی لەهەر یەک لەهاتنە پێشی، میر ئیدریس بارزانی و(دڵی کچان چیاڤان بارزانی و برایە لەخۆی گچکۆکەتری)و شازادە ئارین بارزانی کە بەمانگێک بووە ژەنەڕاڵ و برا گچکەکەی ئەویش کەخەریکە تازە سەری لە قۆزاغەی دەتروکێنێ. ئەوانە، بەدەر لەباوانیان و باپیرانیان، هەر لەتەمەنی هەرزەکاری بوونە خاوەن گروپی کۆمپانیاکان و تیڤی و زانکۆ و وەبەرهێنانی شاری خەونەکان. لێرەش لەهەڵتۆقینی ئەو نەوە لەخۆباییەو تێر نەخۆرە کەوەخت و ناوەخت هەندێکیان لێ دەخەنە بازاڕ، دەستەواژەکە ڕێک پێچەوانە دەبێتەوە لەهاتنە پێش و هەڵتۆقین و دەوڵەمەند بوونی ئەو ڕەوە منداڵە دەم تام بەشیری خاو، ئیتر لەوێ میڵەت بەتەواوی دەکەویتە بەر زەبری هێڵی هەژاری و نەبوونی. لەبۆیە ئەگەر لەدەمی بارزانی باوک پێنج دیناری یارمەتیەکەش نەدرابێتە پێشمەرگە. ئەوا لەدەمی نێچیرڤان و دەوڵەت داریەکەی لەئابووری سەربەخۆ سیستەمی عەجایبی چارێگە مووچەی هێنا ئارا. لەدەمی حوکمڕانیەکەی خۆڕاگری براگەورە هەر بەجارەکەی قوڕی پێدادا و بەیەک جار سێ مووچەی هەموو خەڵکی گل داوە. ئەوا بەدڵنیاییەوە لەدەمی پێگەیشتنی نەوە تێرنەخۆرانەی چارەم کەوا ئامادە دەکرێن خەڵک دەبێت لەجیاتی خوا دەست لەوان پان کەنەوە ئەگەر ڕزقیان پدەن. لەبۆیە ئەو دەستەواژە ماتماتیکیەی هاوکێشەی پێچەوانە بەتەواوی دێتە دی، هەتا ئەوان دەوڵەمەند تر بن خەڵک بەخێرایی ڕووەو هێڵی هەژاری مل دەنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست