باشووری کوردستان داگیرکراوە
Saturday, 13/01/2024, 1:33
ساڵی ١٢٠٠ی زایینی مەغۆلەکان خۆیان ئامادەکرد تاهێرش بکەنە شآری هەولێروداگیری بکەن.
ساڵی١٢٢١ی زایینی پەلاماری کوردستان وشآری هەولێریاندا.
ساڵی ١٢٢٣ی زایینی هێرش بۆ سەر شآرەزووروهەولێر دەستی پێکرد.
ساڵی ١٢٤٣ی زایینی هیرشیی گەورەی مەغۆلەکان بۆشارەزووردەستی پێكردوئەو ناوچەیان داگیرکرد.
لە هێرش بۆ سەر قەڵای هەولێرخەڵکی بوێربۆ ماوەی ٦ مانگ بەرخۆدانیان کرد.
هۆی ئەوەی کە مەغۆلەکان تامەزرۆی داگیرکردنی شاری هەولێروباشووری کوردستان بون،دەگەڕێتەوە بۆ تەماحی مەغۆلەکان وبونی چەندهێزێک لە ناوچەکەداوستڕاتیژبونی جوغڕافیای هەولێر بۆ ئەوەی دەسەڵاتداریەتیی عەبباسیەکان لە ناو بەرن وبەغداش داگیربکەن،بۆ ئەو کارەش شکستیی هەولێروباشووری کوردستان پێویست بووە.
باشووری کوردستان خاوەنی دووبەرەیە:
دانیشتوانی باشووری کوردستان، دوای رووخانی دەسەڵاتداریەتیی حیزبی بەعس لە سای ئامریکاوهاوپەیمانەکانی،لە ڕێگای بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی داگیرکراوە.ئێستێ دووبەرە لەو بەشە لەوڵات دەژین، بەرەی یەکەم ،زۆرینەیان خەڵكی ئاسایی وداماووچەوساوەی ئەو خاکەیە لە کوردستان.
بەرەی دووهەم بنەماڵە وچەکدارەکانیان کە زۆر هاسان خەڵكی رەخنەگروناڕازیان بۆ دەکوژن وزیندانیکردن پەرە پێدەدەن، بۆئەوەی بنەماڵەی بارزانی دەوڵەمەند ودەوڵەمەندتربن.سەردەمی هێرشیی مەغۆلەکان خەڵك زۆر ئازایانە بە پێی توانا بەرگریان لە خۆیان ولە خاکەکەیان کردوە.لە سەردەمی سەددام وحیزبی بەعسیشدا بەوپەڕی توانابەرەنگاریی دەسەڵاتدارانی بەغدا بون.دوای رووخانی سەددام،خەڵك بیریی لەوە نەدەکردوە،تووشی رۆژگارێک بێ کە ئاوات بخوازێ بۆ سەردەمی حیزبی بەعس.
ئێستێ زۆنی زەردلە لایان بنەماڵەی بارزانی وپیاوەکانیانەوە بە ئاشکراداگیرکراوە.مەسعودبارزانی رۆژ لە رۆژ زیاتر دەوڵەمەندتر دەبێ وخەڵکیش بەرەو هەژاریی ونەداریی ونەهامەتی دەچن.رەمزی مانەوەی بنەماڵەی بارزانی لە چیدایە؟بە هیچ ڕاپرسیەک وەلا ناچن.هەر بێ بەختیەکی کە بەسەرخەڵک دێ،کەس دەنگیی لێوە نایە!
تۆ بڵیی بنەماڵەی بارزانی لە مەغۆلەکان دڕندەتربن؟ لە حیزبیی بەعس دووژمنتربن بۆ کورد؟بەداخەوە جوابی ئەو دووپرسیارە بەڵێ یە.هۆی سەرەکەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بابەتی بنەڕەتی ومێژوویی.یەک لەوانە ئەوەیە کە نابێ کۆمەڵگای هوشیارگلەیی وگازەندی لە داگیرکەری وڵات هەبێ،چون ئەوانە دۆستیی کورد نین،ئەوەی کە لە ماوەی ئەو ٣٣ساڵەدا دەسەڵاتداریەتیی کورد بە سەر خەڵكی باشووری کوردستانی هێناوە،زۆر مەترسیدارتربووە لە هێرشیی مەغۆلەکان وهێرشیی داگیرکار.
دەسەڵات لە زۆنی زەرد،لە سەر حیسابی ئاڵاو سروودی ئەی رەقیب وشەهیدونیشتمان جووڵاندنی هەستیی نەتەوەیی کۆمەڵگایەکی ناهوشیارە کە توانیویە هەرچی نەهامەتیە بەسەر خەڵكی بێتاوانی بێنن.لەسەر پارەی دزیەتی مێدیاوچاپەمەنیی وچەکدارو... بەشێوەیەکی سیستماتیک پێكهێناوە بۆ ئەوەی تەنیا خەڵكی بێ چەک وبێ دەسەڵاتیی پێ بترسێنن.
سیاسەت لەو بەشە لە وڵات بۆتە گاڵتەجاری،هەناردەوهاوردەی بەروبوم وکشت وکاڵی ئەو خاکەش کەوتۆتە دەستی کۆیلەکانی باڵادەستی ئەو دەسەڵاتە وبە هەڕاج رادەستی تورکیە ویان ئێران دەکرێ.بەرهەمی هاوردەی ئەو دوو وڵاتە بەهای زیاترە لە بەرهەمی ناوخۆیی باشووری کوردستان.رۆڵی،تاقمێک لە نووسەروشاعیرومامۆستای زانکۆوبەرپرسیی کۆیلەش بە جێگای خۆی.
سنوورەکانی نزیک لە ئێران وتورکیەش پێڕێیەکن بۆهێنانی ماددەی هۆشبەروسیخۆڕێکردن لەسەر گەلێک کە لەسەر خاکی خۆی بۆتە بیانی.گومان لەوەدانییە کە بەرپرسان وبەکرێگیراوەکانی بنەماڵەی بارزانی وئاگاریی تەواوی ئەوکارەساتانەن کە وەک خۆرە کەوتۆتە جەستەی ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان.باشترین رێکای بۆ ئەوەی خەڵكی وەزاڵەهاتووی باشووری کوردستان لە چەنگ ئەو دەسەڵاتە رزگارییان بێ،ئەوەیە کە، لەکاتی خۆیدا لە وڵاتی ڕۆمانی بە سەر بنەماڵەی نیکۆلای چاوشێسکۆیان هێناوخەڵک شۆڕشگێڕانە کۆتاییان بەوبنەماڵەیە هێنا، بۆیەشۆڕشێکی جەماوەری وچاوەڕوان کراوپێویستە،بە سەر ئەو دووبنەماڵەیە و کۆتایی هێنانە بەو ژیانەی کە تووشی خەڵك بووە.
لە رووداوی دەنگ هەڵبڕینی ئەو نانەوایە بە هۆی گرانی ئاردو غازووەرگرتنی باج،لە لایان مەسروور بارزانییەوە ناڕەزایەتی تاقمێك لە نانەواخانەکانی شاری هەولێریی لێ کەوتەوە.دەستوری بێ جێی لاتێكی وەک مەسروور بارزانی بۆ هەرزانکردنی نانی وشک بۆ خەڵك ئەو پەیامەی تێدایە کە،واتان لێ دەکەین کە نانە وشکەکەش لە دەستی ئێمە / بنەماڵەی بارزانی/ وەربگرن.بۆیە مەسعودی باوکی دەڵێ:بۆ خۆتان هەڵپەڕن وخەبەران بدەن./مەبەستی ئەوەیە وەک مەیمون هەڵپەڕن وبۆ خۆتان جنێوان بدەن،چون هیچتان لە دەست نایە/.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست