ئێمە هەمیشە پێویستمان بەپاڵەوانێکە، کە لە نیوەی ڕێگا جێمان نەهێڵێت
Tuesday, 09/01/2024, 18:27
دوێنی ئیدریسی نانەوا پیاوێکی ماندوو کە ژیان و کار هاڕیبووی، لە بەردەم کامێراکاندا بەهەڵچونەوە قسەی دەکرد، قسەکانی پڕبوون لەخۆبەتاڵکردنەوەی هەوایەک لەچەشنی مەنجەڵی بوخار. بەئامان و زەمان نەدەنیشتنەوە و لێدوانی دەدا.
ئەگەر چاکسازی دەکەیت بڕۆ لە ماڵی خۆت، کوڕت، ئامۆزات، باوک و برای خۆت دەست پێبکە
ئەگەر چاکسازی دەکەیت بڕۆ لە ناو سەرۆک عەشیرەت و جاشەکان بیکە
بۆ واتان لەو میللەتە کرد. ئێمەش هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە نین؟
بەسە. کەنگێ هەولێرێ وا بووە؟ کەنگێ هەولێرێ وابووە؟ هەولێر هۆلاکۆ بەزێن بوو
هەولێر ئێستا بووەتە شوێنی جاش و خۆفرۆش و قە/حبە و کۆیلە
دەبێت یان بمرین یان بژین. ژیان ئاوا ناکرێت
ئەوانە خۆشەویستییان نەهێشت
ئەوانە سیلەی ڕەحمیان نەهێشت
ئەوانە غیرەتیان نەهێشت
پێمان دەڵێن: دەمانەوێ بریستان کەین. دەمانەوێ کوردبوون و نیشتیمانپەروەریتان لەبیر بەینەوە
پێمان دەڵێن: بەس پارەمان دەوێ. دیارە بەتەمایە گوندێک درووست بکات و ئەو خەڵکەی تێبکا
ئێمە تەنها پابەندی بڕیاری خوا دەبین نەک کەسانێک کە بە دڵسۆزی بڕیار بۆ میللەتەکەی خۆیان نادەن
وەرە بمکوژە، دەچمە بەهەشت. بتکوژم دەچیە دۆزەخ
بۆچی خۆمان لە گێلی بدەین و ئەوان هەرچی بڵێن، ئێمەش بڵێین باشە
ئێمە دەبێ هەستینەوە
دوایی ئەم قسانە ئیدریس دەبرێتە بەردەم دادوەرێک، کە لەهەمووشتێک بۆتەوە، چەندین هەڕەشەو گوڕەشەی لێدەکرێت لەنادیاردا.
ئەمە جاری یەکەم نییە کە خەڵکی دێن لەسەر شەقاماکان خۆیان نمایش دەکەن و ڕۆژی دواتر بەزمانێکی شیرین ستایشی ستەم دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕابێت، هەمان تاس و هەمان حەمام بەڵام قسەکان نەرم تر و ئەوسا نەک لەخەمی شار تێدەپەڕێنێ بەڵکو دێت و خەمی هەموو ئومەتی ئیسلام دەخوات و دەڵێت: خوا بمان پارێزێت ڕسقی ئۆمەتەکەمان بدات و من ڕێزم لێ گیراوە پاراستویانم سوپاسیان دەکەم، تەنها هەڵە تێگەشتنێک هەبوو، داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر قسەیەکی بەرزو نزمم کردبێت.
لەماوەیەکی کەمدا تۆڕە کۆمەڵایەتێکان پڕبوو لە وێنەو لێدوانە حەماسیە سادەکەی کاکە ئیدریسی نانەوا، بەڵام خەڵکی ئێمە فێرنابێت و تۆزێک سەبر ناکەن یەک دوو ڕۆژێک بەسەر ڕووداوەکەدا بڕوات. زۆریان دەڵێن ئیدریس هەر نانەوا نییە، بەڵکو قسەی دڵی ئێمەشی کرد. لەخۆی ناپرسێت ئەی خۆ تۆ دەمت نەبەسراوە بۆ قسەی خۆت ناکەیت ؟
من لەجێگەی ئەو هەموو خاوەن پۆستەبومایە گوێم لەدەنگی دڵم دەگرت. چونکە ئەم جۆرە هەڵچونە جگە لەبەتاڵبوونەوە هیچی ترنییە. لەووڵاتەکەی ئێمەدا قەدەغەیە یادەوەرییەکانمان بکەینە خۆڵەمێش، دەنا ئیدریس هەموو ئەو قسانەی دەنا بەتەنورەکەیەوەو دەیسوتاند و لەگەڵ ئاگرەکەدا دایدەمرکانەوە.
من لە مێژە فێربووم کە ئیتر نەوەستم و گوێم لە پاشماوەی بەسەرهاتەکان بێت. من لە مێژە ئەزموون فێری کردووم و ئاشنای ئەم جۆرە چیرۆکانەم کە پڕێتی لەداماوی کڕوزانەوەو بێ شکۆیی، من تامی ئەزمونی تاڵی ئەم جۆرە لە چیرۆکانەم کردووە.
هەڵاتن هیچ نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ شوێنێک کە لێ دەڕۆیت. ئیدریس ئیتر بووە ئەو پاڵەوانەی دیندارەکان نانەکەی بە موفڕک بزانن و لەوێوە ناناوخانەکەی دوای لێدوانی دووهەم وەک مزگەوتەکان تژی دەبێت لەعەوامی برسی و نان کڕ.
لە ئەدەبی کۆنی ووڵاتەکەمدا دەگمەن نین چیرۆکەکانی "فیلەکەت ئەی خاوەن شکۆ".
ئێمە کۆمەڵگایەکین چیتر پێویستمان بەپیاوی ڕوخاو نییە، پارت یو یەکێتیش هەرگیز پاڵەوان دروست ناکەن نایانەوێت سەردەشتێک و کاوەیەک و سۆرانێکی تر نمایش بکەن بۆمان.
ئیدریسی نانەوا ئەو نزایانەی دوایی لەبەردەم کامێرای کافراندا کردت بریا لای مەلای خۆراسانی و لە مینبەرو ماڵی خوا بتکردایە، تا قسە پڕ حەماسێکانت شەرمەزار نەکردایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست