دوو وتارەکەی بابل ی عودەی*
Sunday, 07/01/2024, 23:06
لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمی١٩٩٣، هاوڵاتییەک بە ناوی (ع.ا. ع )، بە نوسراوێکەوە رووی کردە ژوورەکەی (کەمال محێدین)ی**، بەڕێوەبەری ئەمانەی عامە (شارەوانی بەغداد)ی پایتەخت، دوای مۆڵەتی، لە ئەمانەی عامەی بەغداد کرد، بۆ ئەوەی بواری پێ بدەن، باڵەخانە سێ نهۆمیە کەی بروخێنێ لە شەقامی مەنسوور و لە شوێنەکەی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی نوێ دروست بکات.
کەمال محیدین بە پێ ی یاسای ئەمانەی عامە، بە ئیمزای خۆی، رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە نیشان دا.
(ع.ا. ع ) هەموو کرێچییەکانی باڵەخانەکەی ئاگادار کردووە:
- لە ماوەیەکی دیاری کراودا، دوکانەکانی هەرسێ باڵەخانەکەی بۆ چۆڵ بکەن.
یەکێک لە کرێچییەکانی، ژنێکی عەرەبی بەعسی بوو،، پێڵاوی ئیتالی ژنانەی، لە دوکانێکی نهۆمی خوارەوە باڵەخانەکە دەفرۆشت، زۆربەی ژنە بەعسی و دەوڵەمەندەکانی پایتەخت، پێڵاویان لای ئەو دەکڕی. ئەو ژنە بە بڕیارە کەی ئەمانەی عامە، چاوی چووە پشتی سەری وتوڕە بوو، وتی :
- نابێ، ئەم بڕیارە من بگریتەوە، دوکانەکەم بۆ هیچ کەس، چۆڵ ناکەم.
بە خیرایی بە سکاڵایەکەوە، خۆی گەیاندە (دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق). بڕیاری روخانی باڵەخانەکە ودوکانەکانی پێ ڕاگەیاندن. دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، پشتگیری داوای ژنە بەعسییەکەی کرد، دژی بڕیارەکەی ئەمانەی عامە وەستانەوە.
لێرەدا دووبڕیاری جیاواز، لە نێوان(بڕیاری یاسایی ئەمانەی عامەی بەغداد) و(بڕیاری نا یاسایی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق)سەری هەڵدا.
ئەمانەی عامەی ىەغدا، بە رەچاکردنی یاسایی بڕیاری دا : - باڵەخانەکە بڕوخێنن.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بە رەهای دەسەڵاتی باڵای عیراق، بێ رەچاو کردنی یاسا بڕیاریان دا : -نابێ باڵەخانەکە بڕوخینن.
ئەم کێشەیە ئاڵۆزتر بوو، بوو بە هۆی ئەوەی، کرێچی دوکانەکانی هەرسێ باڵەخانەکە، لە بەردەرگای ئەمانەی بەغداد خۆپیشاندانن دژ بە بڕیارەکەی ئەمانەی عامە بکەن.
ژنە بەعسییەکە و کرێچییەکان، پارێزەرێکی بەعسیان گرت، ئەو پارێزەرە، دوو وتاری لە سەر دوو بڕیارە جیاوازەکەی نیوان، (ئەمانەی بەغداد و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق)، لە رۆژنامەی بابل ی (عودەی سەدام حسین )، بڵاوکردەوە.
وتاری یەکەمی بابل :
لە ٨ / ١٢ / ١٩٩٣، لە ژمارە (٧٧٥)ی رۆژنامەی بابل، لە مەلەفی ژمارە (٢٠٨١ )، بە ناونیشانی (لماذا تصر امانة بغداد علی دعم الموقف اکخاطیء)، بڵاو کردەوە. بە واتای: (بۆ ئەمانەی عامە بەغداد، سوورە لە سەر پشتگیری هەڵویستی هەڵە ).
وتاری دووەمی بابل:
لە ١٦/ ١٢/ ١٩٩٣، لە ژمارە (٧٨٢)، رۆژنامەی بابل، لە مەلەفی ژمارە (٢١٣٩)، بە ناونیشانی (دیوان الرئاسة...یآمر...وامانة بغداد لا تنفذ)، بڵاو کردەوە. بەواتا ی :(دیوانی سەرۆکایەتی بڕیاری داوە، بەڵام بەڕێوەبەری ئەمانەی بەغداد، بڕیارەکە جێ بەجێ ی ناکات) هەردوو وتارەکەی رۆژنامەی بابل لە بەغدا هەژانێکی گەورەی دروست کرد، بوو بە مشت و مڕی دانیشتوانی بەغداد.
بابل بە رەقی وتوندوتیژیی هێرشیان کردبووە، سەرکەمال محیدین، هانی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمارو ئەمانەی عامەیان دەدا:
کەمال محێدین وتویەتی :
-من سوورم لەسەربڕیارە (یاساییەکەی ئەمانەی عامە )ی بەغداد، دەبێت باڵەخانەکە تێک بدرێت.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆمای عێراق، پێنج بڕیاری دژبە بڕیارەکەی ئەمانەی عامە دەرکرد، لە دوا بڕیاری دا، لە ٦ / ١١/ ١٩٩٣بە ژمارەی(٣٠٢٧٦)، دەڵێن
-بڕیارەکەی ئەمانەی عامە یاسایی نین و جێ بەجێی ناکەین.
لە ناوەڕاستی وتاری دووەمی بابل، پارێزەری ژنە بەعسییەکە دەڵێت:
-سووربوونی بەڕێوبەری یاسایی، لەسەر ئەوەی کە مۆڵەتی خاوەن باڵەخانەکە یاساییە، ئەوە دەخاتە روو:
(دەستی بەڕێوەبەری یاسایی ئەمانەی عامە چەور کراوە) واتا: (رەشوەتی وەرگرتووە).
جگە لە هەڵبەستتنی دەیان درۆو بوختیانی ناڕەوا و دزی بۆ کەمال محێدین.
لە لایەکی ترەوە، ژنە بەعسییەکە دیوت: (جەنابی ئەمینی عامە بەغداد ئاگات لە خۆت بێت، پارێزەری نهێنییەکانت و چاوی یاسایت، درۆت لە گەڵ دەکات).
دواجار، (منذر العوزێم)***ی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی بەعس، هەردوووتارەکەی خوێندەوە لە گەڵ ئەمینی بەغداد داوایان کرد :
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە نهینی پێک بهینریت، بۆ لێکۆڵینەوەی ورد، لە هەردوو وتارەکەی بابل، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی یاسایی.
لە ١٢/ ١٢/ ١٩٩٣ ئەمینی بەغداد، پشتگیری لیژنەی لێکۆڵینەوەکەی کرد
لە دوو وتارەکەی(بابل ی عودەی)و لە دووبڕیارەکەی (ئەمانەی عامەی بەغداد) و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق).)
دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی یاسایی، لیژنە کە گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی :
(کەمال محدین بەڕێوەبەری ئەمانەی عامەی بەغداد، پەیڕەوی مادە و برگەیی یاسایی عێراقی رێساکانی کردوە و جێ بەجێی کردووە).
گەر لیژنەی لێکۆڵینەوە پەیرەوی(بڕیارە یاساییەکەی ئەمانەی عامەی بەغدادی نەکردایە :
ژیانی کەمال محێدین، لە سەر بڕیاڕی عودەی سەدام ی رۆژنامەی بابل، رووبە رووی(زیندانی هەتا هەتایی و مەرگ) دەبوەوە.
*رۆژنامەی بابل، رۆژنامەیەکی سیاسیی عێراقی بوو، عودەی سەدام حسین خاوەنی رۆژنامەکە بوو، بابەتەکانی بەزمانی عەرەبی وئینگلیزی بڵاو دەکردەوە، لە ٣١ی ئازاری ١٩٩١دەرچووە و لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢رۆژنامەکە وەستا.
**کەمال محێدین ئەسعەد لە ٢١/ ٢/ ١٩٣٦لە شاری کۆیە لەدایک بووە، خویندنی سەرەتایی وناوەندیی و دواناوەندی لە کۆیە تەواوکردوە، لە ١٩٥٣بەهۆی محەمەدسادقەوەبووە بە بەپارتی، لە ١٩٥٣-١٩٥٤ تەتەری عومەردەبابەو عەلی عەبدوڵڵای خاڵی بووە.
لە٢٣/ ٦/ ١٩٦٣بروانامەی لینسانسی لە حقوق لە زانکۆی بەغداد وەرگرتووە، بووە بەپارێزەر لە بەغداد، سێ جار زیندان کراوە، رنوسینگەی پارێزەری لە کۆیە داناوە.
لە ١٩٦٧لێپرسراوی لقی (٥)پارتی بووە لە بەغداد، لە ٢/١١/ ١٩٦٧ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بووە.
دوای هەرەسی١٩٧٥ کەمال محێدین، نەفی کرا بۆ شارۆچکەی (قورنە)ی خوارووی عیراق، دواتر گوێزرایەوە بۆ ئەمانەی عامەی بەغداد تا ١٩٩٧، لە ١٩٩٩لێپرسراوی رێکخستنەکانی یەکێتی بووە لە گەڵ (د.مستەفا زەڵمی، عمید روکن سەردار عەلی، عقید محەمەد ئەمین دەربەند فەقەرەیی)تا روخانی دەسەڵاتی سەدام، دواتر بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی بەغداد و مەکتەبی علاقات و ئەندامی پەرلەمانی عێراق. / کەمال محێدین.
***منذر العوزیم، کەسێتیەکی دیارو ناسراوبوو لە رومادی، سەرەک عەشرەتی العزیم بوو، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست