کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنجە مۆر و هەژار موکریانیی و بەڕێز حەسەن رەستگار

Thursday, 04/01/2024, 21:28


مێژووحیکایەتی بن کورسی نییە بە مەیلی خۆت تیف تیفەی بدەیە وبیگێڕیەوە.مێژوو،وەک ئەمانەتێکی دیرۆکیی دەچی کە لە لایان کەسانی ئەمانەتداروشارەزاولێهاتووسنگ بەسنگ دەبێ بڕاوتا نەوەکانی داهاتوومانی پێ تێرئاوبی.لەرۆژهەڵاتی کوردستانمان لە سەدەی رابوردوودا دەیان کارەسات وسەرهەڵدان روویانداوە کە وێنەی ئاوێنەکی چڕژاودەچی کە مرۆڤی کورد خۆی تێدا بەدی ناکا.هۆیەکەش روون وئاشکرایە.
خوڵقاندنی مێژوووسەرخستنی مێژووی نەتەوەیەک کە بە بێ ئیزنی ئەو خاکەکەی دابەشکراوە،کاڕێکی هاسان نییە.زۆر دەوڵەت و نەتەوە لە دووسەدەی رابوردوودا لە سای حەولوتیكۆشانیی بێ وچانی خۆیان گەیشتوونە ئامانجەکانیان،کە چی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تۆفوبەندیی زستانی مێژووییدا گیریی خواردوە ودوای ڕشتنی هەزاران خوێن وزیندانیی وڕاگوێزتنی زۆرە ملێی،هێشتانەگەیشتۆتە ئاواتەکانی.
ئایا خەتای داگیرکەری وڵاتە،یان ئەو حیزب ورێکخراوانەی کە خۆیان بە نوێنەریی چارەسەریی کێشەی کورد دەبینن.لەووتارەدا جوابی ئەو پرسیارە نادرێتەوە.زیاتر ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکرێ کە لە سەردەمی مەلامستەفای بارزانیدابە دەستی ئەو رووی داوە.
پەنجەمۆروهەژارموکریانیی وبەرێزحەسەن رەستگار:
زنجیرە بەرنامەی پەنجەمۆرلە سەرحیسابی پارەی دزیەتییە کە لە ژێرچاوەدێریی بنەماڵەی بارزانی درێژە بە وەشآنی ئەو بەرنامەیە دەدرێ.بە باوەڕی من مەبەستی سەرەکیش لەو کارە ئەوەیە کە بنەماڵەی بارزانی بە حیزبەکانی دیکە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان وخەڵكی ئەو بەشانە لەوڵات بلێن، ئەوە تەنیا ئێـمە نەبوین کە پەیوەندیمان بە داگیرکاریی کوردستانەوە بوووگوێلە مستی ئەوان بوین.
لە زنجیرەی سێی پەنجەمۆردابەڕێزحەسەن رەستگارمیوانی بەرێوەبەریی پەنجەمۆر بوو. من ڕێزدار حەسەن رستگارلە چاوزۆرینەی بەرپرسان وکارگێڕانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،بە کەسێکی رەخنەگروراستگۆدەناسم.لەوناوتێکۆشانی خۆی وئەو حیزبەدازۆر هۆگریی پلە پۆستیی حیزبیی نەبووە،بە پێی توانای خۆی ئەرکەکانی کە پێی سپێرداوە ئەنجامی داوە.بەڵام لەووتووێژەدا/ زنجیرەی سێی پەنجەمۆرخولەکی ٢٢بەولاوە/ خۆی لە پرسیارێک لاداوراستەوڕاست جوابی پرسیارەکەی نەدایە،بەرێوەبەریی پەنجەمۆریش زووباسەکەی وەلاناو چووبۆ سەر باسێکی دیکە.ئاخرئەویش بە شێوەیەک نان لە پەنجەمۆر دەخوا.
مامۆستا هەژار موکریانیی سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێنووس بوو،بەڵام لە کتێبی چێشتی مجێورداکە لە نووسینی خۆیەتی بەرآشکاوی دەڵێ:خۆم بە نۆکەری مەلامستەفا دەزانم وهەرجێیەک ئەو لاقی لەسەر دابنێ من بە قیبلەگای خۆمی دەزانم.هەژار موکریانی لەو کتێبەی خۆیدا راست وڕەوان باسی چۆنەیەتیی ترۆڕکردنی شەهید سلێمان موعینی /فایق/ دەکا،کاتێک ئەو نەمرە بە ئەمری مەلا مستەفا دەچێتە لای مەلا وجوابەجەنگیی دەگەڵ دەکا تا بەزیندوویی رادەستی ساواک وشآی ئێرانی نەکاتەوە،بۆیە مەلای دڵرەق تووڕە دەبێ دەڵێ: ببەن ببەن ئەو سەگبابە بکوژن!هەر لەوێ نەمر فایق دەکوژرێ وتەرمەکەی رادەستی شای ئێران دەکرێ.
هەژاریی نۆکەریی مەلامستەفا،لە کتێبەکەی خۆیدا بە جورئەتەوە باسی ئەو رووداوە تاڵە دەکا،کەچی دوای ئەو هەمووە ساڵانە بەرێز حەسەن رەستگارئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی،خۆی لەو مژارە دەدزێتەوە وتەنیا دەڵێ:دوای ئەو کارەساتە چەند کەسێک بوین کە تەنیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی راگەیاندنێکمان بۆ مەلامستەفا ناردوبەوجۆرە هەستی خۆمان لە ئاست ئەوکارەساتە دەبڕی.
حیزبی سیاسیی یان مرۆڤی سیاسیی نابێ لە تۆمارکردنی بەسەرهاتەکانی مێژوومان ترس دایانبگرێ،چون ئەو رابوردوویە هی نەوەکانی داهاتوومانە ودەبێ زۆر بوێرانە راستەوراست رادەستی ئەوانی بکەین.ئەو کارەش وەک ئەرک وایە نابێ خۆی لێ بدزینەوە.
تێبینی:بەرێوە بەریی پەنجەمۆرکەسێکە بە ناوی کاوەئەمین کە خەڵكی باشووری کوردستانە وئەگەر هەڵە نەبم پاسپۆپۆڕتی وڵاتی سۆئێدیشی دە گیرفاندایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە