سەردەشت، رۆژهەڵاتی کوردستان
Thursday, 04/01/2024, 21:22
سەردەشت:
رۆژنییە هەواڵی مەرگ وگرتن وزیندان وئەشکەنجەی تاکی کورد نەبیسین.کۆماری ئیسلامی بڕیاریی داوە تەنیا ڕێگایەکە کە بۆ مانەوەی خۆی هەڵبژاردووە.ترس وتۆقاندنی وهەڕەشە تان وپۆی ئێڕان و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە.لەو بوارەدا رەحم نە بە مرۆڤی پیردەکا ونە مرۆڤی گەنج،نە ژن ونە پیاو.
لەشآری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لاوێک بە ناوی بەرزین هەمزەزادە بە شکەنجەی گران بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژی سێ شەممە ١٢ی بەفرانباریی ساڵی ١٤٠٢( ٢٠٢٤)ی هەتاوی کە خەڵكی شاری سەردەشت بوو،بەناوی بەرزین هەمزەزادە تەمەن ١٥ساڵ،دوای لێذان وئەشکەنجەیەکی دژوارگیانی خۆی لە دەست دا!
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە ناوبراو پاش ئەوەی ١٣ مانگ دەبوو زیندانیی کرابوو،بە هۆی ئازارو شکەنجە گیانی خۆی لە دەستداوە.
ئەو گەنجە کاتی خۆی لە ٢٩ی گەڵارێزانیی ساڵی رابوردوو بە هۆی سەرهەڵدانی ژن،ژیان،ئازادی، بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زینداندا بەند کرابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست