کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسی بارزانی لەنێوان وەهم و حەقیقتدا

Monday, 01/01/2024, 20:37


رۆژی دووشەممە 25 کانوونی یەکەم 2023 لەبارزان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ریش سپی، پیاو ماقووڵ و نوێنەری عەشیرەتەکانی دەڤەری بارزان کۆدەکاتەوە، بەو مەبەستەی لەهەلومەرجی ئێستای کوردستان، ئەو کەسانە ئاگادار بکاتەوە، کە پارێزەری خۆی و بنەماڵەکەیان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە، بارزانی لەو 80 خولەکەی قسەی بۆ پیاوانی عەشیرەتانی بارزان کردووە،  بەوەهم و ترسێکی زۆرەوە، باسی هەلومەرجی سیاسی کردووە، کە گرینگترینیان ئەمانەن:
یەکەم:
وتویەتی چەند جوڵەیەک لەدەڤەری بارزانی بەدی دەکەم، کە قابلی قبووڵ نییە و لەکەس قبوڵ ناکرێت، لە نزیکەکانی خۆشم، تەنانەت لە نێچیرڤان و مەسروریش قبووڵ ناکەم. وتوشیەتی ئێمە پەیرەوکاری رێبازی نەقشبەندین، خۆشم نوێنەرایەتی و میراتگری ئەو رێبازەم. نابێت دوای کەسی تر بکەوین.
دووەم:
لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان وتویەتی ئەوەی لەناوچە جێی ناکۆکەکان کراوە، هەموو ساختەکاری و تەزویر بووە، دەستی دەرەکیشی تێدا بووە. بە پێداگریەوە وتویەتی باوەڕ ناکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، چونکە ئەگەر بکرێت، وەکو ناوچە جێێ ناکۆکەکان دەبێت.
سێییەم:
بەو گوتەیەبێت کە بارزانی بۆ بارزانیەکانی باس کردووە، گوایە دەڤەری بارزان رووبەڕووی شەڕێکی قورس دەبێتەوە، وتویەتی پێشبینی ئەو شەڕە دەکەم لەم سنورە، کە هەموو کوردستان دەگرێتەوە. بەڵام ئەوەی روونەکردۆتەوە شەڕە لەنێوان کێی و کێ دەبێت!
چوارەم:
بە بارزانییەکانی وتووە ئێمە بەتەنهاین، هەموو حزبەکانی تر دوژنی ئێمەن، کە ئەم جۆرە لەبەگژداکردنی هەمووان، مەسعود بارزانی لەسەری دەژیەت، ئەم وەهمانە کە بارزانی بەهەقیقەت بەگوێ بارزانیەکانی دەدات، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بۆ شەڕی ئەوانی تر ئامادە بکات، شەڕێک کە بارزانییەکان لەپێناو هیچدا دەکرێنە قوربانی.
پێنجەم:
لەباسی بەغدادا وتویەتی محەمەد شیاع سودانی، هیچی لەدەست نیە و هیچ پێی ناکرێت، وتویەتی کارتۆنێکە لەدەست لایەنە شیعەکان، هەر رێکەوتنێک لەگەڵ سودانی بکرێت، هیچ سودی نابێت.
شەشەم:
لە باسی پەکەکەدا بارزانی ئەوەی بەخەڵکەکە وتووە، کە گوایە پەکەکە خەریکە تەواو دەبێت و زۆر لاواز بوون!.
بارزانی کە ماوەیەکە لەترسی دزە پێکردنی زانیارییەکان، ئەو زانیاریانە چوار ساڵ دەبێت، بە دزە پێکردنیان ئەو بنەماڵەی مەلا مستەفای هەراسان کردووە، رێگا نادەت کەس مۆبایل بباتە هەر کۆبوونەوەیەک، لەمەشدا هەروایان کردووە. کارێک کە بوتە وەهمێکی گەورە لەناو دڵی بارزانیدا، بەڵام چونکە دڵی خەڵکی خۆیان و هەموو ئەوانەشی لەگەڵ نەماوە کە فیداکاری ئەوان بوویتە هۆکاری مانەوەی بنەماڵە و پارتی، لێوەرگرتنی مۆبایل، تەنانەت سەعاتە ئەلکترۆنییەکان دادیان نادات و هەرچی ئەوان دەیانەوێت بەنهێنی لەناو ماڵ و خەڵکی خۆیان بکرێت، وەهم بن یان راستی، بەهەقیقەت دەگەن بەهەموو خەڵکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە