کۆمپانیای نۆکان و ئیدارەی گشتی یەکێتی لە بەڵگەنامەکانی پانامادا
Monday, 01/01/2024, 20:26
- کۆمپانیای نۆکان و ئیدارەی گشتی یەکێتی لە بەڵگەنامەکانی پاناما ، سپیکردنەوەی پارە و خۆ دزینەوە لە باج ..‼️
(بەڵگەنامەکانی پاناما چین کورتەیەک لەسەر بەڵگەنامەکان)
گەورەترین دزەکردنی زانیارییە نهێنییەکانە لە جیهان" دەشکرێت بگوترێت لە مێژووشدا، چونکە قەبارەی ئەو بەڵگەنامانەی ئاشکراکراون زیاترە لە بەڵگەنامە ئاشکراکراوەکانی ویکلیکس و دەگاتە 11.5 ملیۆن بەڵگەنامە
- کۆمپانیای مۆساک فۆنیسکا چییە ؟
کۆمپانیایەکی یاساییە و بنکەکەی لە پەنەمایە، ماوەی 40 ساڵ لەبواری خزمەتگوزاریی یاسایی کاری کرد تا ئەو ساتەی بەڵگەنامەکان ئاشکرا بوون و دواتر کۆمپانیاکە ئیفلاس بوونی خۆی ڕاگەیاند و بەڕێوبەرانیشی دەستگیر کران ، بەشێک لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکات پێکهاتوون لە: تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وڵاتان و ناوچە یاساییە بیانییەکانی وەکو دوورگەکانی ڤێرجین لە بەریتانیا، ئەو کۆمپانیایە ساڵانە لە رێگەی بەڕێوەبردنی ئۆفیسی ئەو کۆمپانیا بیانییانە لە دوورەوە پارە وەردەگرێت. جگە لەوانەش کۆمپانیای مۆساک فۆنیسکا کاری دیکەی وەکو بەڕێوەبردنی سامانی خەڵکی دەکات.
- بنکەکەی لە کوێیە؟
کۆمپانیاکە لقی لە هەموو جیهاندا هەبوو. ئەو کۆمپانیایانەی سەر بە کۆمپانیای مۆساک فۆنیسکان بەردەوام ئەندامی تازەیان وەردەگرت و مافی ئەوەشیان هەبوو نیشانە بازرگانییەکانی بەکاربهێنن.
کۆمپانیاکە لەو وڵاتانە کاری دەکرد کە رێژەی باجوەرگرتنیان زۆر کەمە وەکو: سویسرا، قوبرس، دوورگەکانی ڤێرجین لە بەریتانیا، هەروەها ئەو وڵاتانەی سەر بە شانشینی بەریتانیان وەکو: جێرنسی، جێرسی و دوورگەی مان.
- قەبارەی کۆمپانیاکە چەند بوو ؟
مۆساک فۆنیسکا بە چوارەمین گەورە کۆمپانیای جیهان دادەنرا لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەریاییەکان و لەجێگەی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کۆمپانیا کاری دەکرد و پەیوەندییەکی بەهێزیشی لەگەڵ شانشینی بەریتانیادا هەیە، زیاتر لە نیوەی کۆمپانیاکانی سەر بەو کۆمپانیایەش لەو وڵاتانە تۆمارکراون کە باجی کەم وەردەگرن و سەر بە بەریتانیان و لەنێو شانشینی بەریتانیادان.
- قەبارەی دۆکیومێنتە دزەکراوەکان چەندن؟
قەبارەیان زۆر گەورەیە، ئەمە گەورەترین دزەکردنی داتا و زانیارییە لە جیهاندا و، قەبارەکەی زیاترە لەو دۆکیومێنتە دیپلۆماسیانەی لە ساڵی 2010 لە ویکلیکس دزەیان کرد، هەروەها زیاترە لەو دۆکیومێنتە سیخوڕییانەش کە ئێدوارد سنۆدن لە ساڵی 2013 پێشکەشی رۆژنامەڤانانی کرد. دۆکیومێنتە دزەکراوەکانی مۆساک فۆنیسکا 11.5 ملیۆن بەڵگەنامەن کە دەکاتە 2.6 تێرابایت زانیاری دزەکراو لە بنکەی ناوخۆیی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە.
تا ئێرە زانیاریمان دەستکەوت لەسەر بەڵگەنامەکانی پاناما و کۆمپانیای مۆساک فۆنیسکا کە بەڵگەنامەکان لێوەی دزەی کردوە ، با ئێستا بزانین کۆمپانیای نۆکان پەیوەندی چیە بە کۆمپانیای مۆساک فۆنیسکا؟
کۆمپانیای نۆکان
وەک لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە و بە نۆکان گرووپ خۆی ناو ناوە سەر بە ئیدارەی گشتی یەکێتیە و لە ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن دلێری سەید مەجید ( سندوقە ڕەشەکەی ئیدارەی گشتی یەکێتی) و سەرمایەدار و دۆستی نزیکی تاڵەبانی (کەمال عبداللە نەوزاد ) ئەم ناوەتان بیر نەچێت ..!! هەر ئەو کەمالەی کە کۆمپانیای نالیای بۆ شاسوار عبدالواحید دانا دامەزراوە .
سەرەتا لەگەڵ دوو کۆمپانیای دیکە بوون بە ناوەکانی ( چیا لەگەڵ کوردستان ) بارەگای سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە سلێمانیە و چەند فەرعێکی لە هەولێر و کەرکوک و بەغداد هەیە و هەروەها دوو فەرعی تری سەرەکی دیکەی هەیە لە بەریتانیا لە شاری لەندەن و لە ووڵاتی ئیمارات لە شاری دوبەی ، سەرمایەی ئەم کۆمپانیایە بە ٤٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و نەوەکانی ئەم کۆمپانیایە کە سەرەکین بریتین لە کۆمپانیاکانی ( فاست لاین ) کە لەلایەن ئاسۆز لەتیف کوڕی شاناز ئیبراهیم احمد بەڕێوە دەبرێت هەروەها کۆمپانیای کورد تێل کە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم احمد بەڕێوە دەبرێت ، کۆمپانیای هاما تراڤڵ و ئەزمەڕ ئێر ، هەروەها کۆمپانیای ووزە پەترۆلیۆم کە لەلایەن پەروین بابەکر بەڕێوە دەبرێت ، هەریەک لەم کۆمپانیایانەی سەر بە گروپی نۆکان دەیان کۆمپانیای تریان لە ژێر دەستدایە بەو واتایەی نۆکان بوە بە مێگا گروپ کۆمپانیا یاخوود ئیمپراتۆریەتی کۆمپانیاکان کە دەیان گروپ کۆمپانیا لە خۆ دەگرێت و هەریەک لەو گروپانەش دەیان کۆمپانیای لە ژێر دەستدایە .
لە بەشێکی بەلگەنامەکان باس لە کەسێک دەکات کە بەڕێوبەری کۆمپانیای نۆکانە بە ناوی ( کەمال عبداللە نەوزاد ) کە جگە لە کۆمپانیای نۆکان بەڕێوبەری ٨ کۆمپانیای دیکەیە لە بەریتانیا وەک لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە کەمال کۆمپانیای (مۆساک فۆنیسکا) ی پارێزەری بەکار هێناوە بۆ خۆ دزینەوە لە باج و سپی کردنەوەی پارە بە شێوەیەک لە داتاکانی کۆمپانیا بیانیەکانی بەریتانیا ساڵانە کەمال تەنها ڕوونکردنەوەی لە سەر چەند ملیۆنێک پاوەند کردوە و باقیاتی پارەکانی تری کۆمپانیای نۆکانی شاردۆتەوە و لە ڕێی کۆمپانیای وەهمیەوە سپی کردونەتەوە هەروەها لە بەشێکی تری بەڵگەکان باس لە باجی پارەی گواستراوەی کوردستان بۆ ئەوروپا دەکات لە ڕێی بانکی جۆردان ئینترناشیۆناڵ کە ملیۆنان دۆلارە و لە خوارەوە بەڵگەکان دادەنێم ، ئەوەی سەیرە داهاتی کۆمپانیای نۆکان تەنها لە بە قاچاخبردنی جگەرە و نەوت زیاتر لە ١ ملیار دۆلار داهاتی ساڵانەیەتی لە ڕابردوو ئەوەم بە بابەتێکی تێر و تەسەل باسکردوە کە لە ڕێگای فاروقی مەلا موستەفا و هیوا ڕەئووف لەم دوو بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن خوێنەری بن
هەر لە ڕابردووشدا باسم لە نامەیەکی گەورە سیناتۆرێکی ئەمریکی کردوە کە بۆ دلێری سەید مەجید و جەلال تاڵەبانی ناردوە کە تیایدا بەڵگەی مامەڵەی فرۆشتنی نەوت و گازی کوردستان و نۆکان و ئیدارەی گشتی لەگەڵ داع**ش دەخاتە ڕوو وە داوای دەستبەجێ وەستاندنی مامەڵەی نۆکان و گرووپە تیرۆرستیەکان دەکات لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن خوێنەری نامەکە بن بە کوردی
https://m.facebook.com/story.php
ئەمە لەلایەک و لەلایەکی تر لە بەڵگەنامەکان باس لە کۆمپانیایەک دەکات بە ناوی (دۆم DOOM) کە خاوەنەکەی باڤێڵ احمد تاڵەبانیە کوڕی جەلال تاڵەبانی و هۆکاری لکاندنی احمد بە ناوی خێزانیەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بافڵ لەگەڵ ماڵە باوانی دایکی واتە ئیبراهیم احمد لە بەریتانیا ژیاوە و گەورە بوە هەر بەو هۆکارەش لە داتای کۆمپانیاکان بەو ناوە خۆی ناساندوە ، ئەم کۆمپانیایە کە بارەگاکەی لە قوبرسە و خوودی بافڵ فەرمانی گرتن و قەرەبووی کۆمپانیایەکی بەریتانی بە بڕی ١٨ ملیۆن پاوەن لەلایە بەهۆکاری ساختەکاری لە مامەڵە و پێدانی بەرتیل و سەرانە و داگیرکردنی زەوی و موڵک بە ناوی دانانی وێستگەی کارەبای تەق تەق کە ئەو دەم لەلایەن عمر فەتاح زەویەکانی بۆ دابینکرا و پارەکانی لە موڵکی گشتی پێدرا و تا ئێستاش ئەو دۆسیەیە دانەخراوە و بافێڵیش پارەکانی نەگەڕاندۆتەوە .
بەڵگەنامەکان زیاتر لە ١٤٠٠ بەڵگەنامەیە لەم بابەتەدا تەنها ٦٦ بەڵگەیان دادەنێم و دەیخەمە بەر دیدەتان کە ئەوەلیاتی کۆمپانیاکان و پارەی گواستراوە لەلایەن کۆمپانیای نۆکان بۆ بانکێکی ئەوروپی و خۆ دزینەوە لە باج و لەگەڵ فەرمانی گرتنەکان.
ئێستا دەبێت بپرسین شۆڕش و کوردایەتی بۆ ڕزگاری کوردستان بوو یاخوەد بۆ دزین و دەستڤەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گشتی بوو ؟؟
ئایا تا کەی داهاتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیا وەهمیەکان دەبرێتە دەر و سپی دەکرێتەوە و فەرمانبەران و مووچە خۆرانیش چاوەڕێی دەستی سەرانی گەندەڵی کورد دەبن ؟؟
ئایا کاتی نەهاتووە خەڵک لێپرسینەوە لە ماف و داهاتی وسڵاتەکەی بکات کە بە دەستی کوڕ و نەوەکانی تاڵەبانی دەبرێنە دەرەوەی ووڵات؟
تێبینی :
بەڵگەنامەکان بە شێوەی فایلی PDF دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە بینەری بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست