کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومدانی گروپێكی سەربە سایلۆی هەولێر

Wednesday, 27/12/2023, 22:47


سفر بە دەستەوە

چەند رۆژی رابردوو باندەكەی سایلۆی هەولێر، كە 7 كەسێك دەبوون و دوانیان بەرێوەبەری پیشووی سایلۆی هەولێرو، بەرێوەبەری پێشووی كارگەی دروست كردنی دانەوێڵە بووە و، لەلایەن دادگای یەكی تاوانەكانی  هەولێر هەریەكەیان بە سالێك سزا دراون...
نوقتە سەری دێر
بەرای من شكستی ئەم كابینە لەوەدایە، كە دەیان بەرپرس و مەسئولی حكومی تێوە گلاون لە گەندەڵی و تاڵانی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و، مەخابن بە ڕێگەی ناشەرعی و حزبی هەموویان پارێزراون و ، بەرگریان لێ كراوە لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبی ، ئەمە چ لە هەولێرو بادینان بیت، چ لە زۆنی سەوز بیت؟!!
هەر بۆیە بەلای منەوە گرنگ نیە ئەم باندە سزا بدرین، یا نا؟!
لەبەر ئەوەی دزو گەندەڵەگەورەكان وەك شێر لە شەقام و شوینە گشتی و دەزگا حكومی و ئیداری یەكان نەك هاتوو چۆ دەكەن، بەڵكو پاسەوانیش دەكرین و، مانگانە پارەی مۆڵ و شیرینی زیاتریان پێ دەدریت..!
تێناگەم بۆچی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی حكومەت، كابینەكەی و حزبەكەی كردۆتە قوربانی ئەو باندانەو، باندەكانیش گاڵتەیان بە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی وسیاسی و كۆمەلایەتی و حزبی ئەم هەرێمە دەكەن..
بە لیستی ناوی دەیان بەرپرس و مەسئولم لەلایە كە بوونەتە خاوەنی ملیۆنان دۆڵارو، ئیستاش بەردەوامن لە هەمان دیاردەی قێزیون پیادەدەكەن و، لەگەڵ ئەوەشدا بە سامان و داهاتی گشتی شەوە ئەرخەوانی یەكان بەڕێ دەكەن...؟!
چ كارەساتێكە؟!
ئەفەسەری ئاسایش بۆتە خاوەنی دەیان ملێۆن دۆلای
ئەفسەری پۆلیس بە هەمان شیوە خنكاون لە گەندەڵی و سامانی زۆریان كۆكردۆتەوە..
سكرتێری وەزیر بۆتە خاوەنی 40 ملیۆن دۆلار
راویژكاری وەزیر بۆتە خاوەنی 50 ملیۆن دۆلار
فەرماندەی سەربازی بۆتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار
وەزیربۆتە خاوەنی 50 ملیۆن دۆلار
ئەفەسەرێكی سادەی پۆلیس لەم هەولێرە یاری بە حكومەت و وەزارەت و ملیۆنان دۆلار دەكا؟!!
دەپرسین ئیتر سزادانی باندێكی 7 كەسی چی لە كایەكە دەگۆریت؟!
نایشارمەوە دەستم لە حكومەت و حكمران و قیادەی ئەحزاب و سەركردەكانی ئەم هەرێمە شۆردووەو، تاكە شتێك چاوەروانم، ئەویش ئەوەیە كە ئاشبەتاڵێك دەكەم ، پاشان پیك هینانی دادگایەكی میللی نەبیت ، ئەمانە هەرگیز ناتوانن خۆیان راست بكەنەوە...
خەم لە چی دەخۆم؟!
خەم لەوە دەخۆم لە پیناوی ئازادی ئەم میللەتە، هەزاران رۆڵە و گەنجی ئەم وڵاتەی شەهید بوو و، هەزاران قوربانی تری ئەنفال و كیمیا باران و، زیندانی سیاسی و، كاول بوونی 5000 گوند و، خەونی هەزاران رۆلەی ئەم میللەتە زیندە باچاڵ كرا، لە بەر خاتی مشەخۆرو ئینتیهازی و گەندەڵكاران و خیانەتكارانی دوێنێ و ئەمرۆ..؟!!
ئەم مەخلوقانە مێژووی نەك میللەتێك، بەڵكو مێژووی نەتەوەیەكیان شێواند و، ئەتكی خەباتی رۆڵەكانی نەتەوەیەكیان كردووەو، ئیستا كاتیك ئەم پۆستە دەنووسم، منداڵەكەم گووتی: بابە سبەی ئیمە بروانامە وەردەگرین، كە دامەزراندن نەبیت، ئیتر ئیمە چاوەروانی چی لەم دەستەلات و حكومرانە بكەین؟!
هەرگیز تەمەنام نەكردووە، بەری رەنجی شەهیدەكانمان بە هەدەر بروات، بەڵام گەیشتمە ئەو رایەی نەمانی ئەم قەوارە زۆر باشترە لە بوونی سەدان و هەزاران سەركردەو بەرپرس و سەركردەو مەسئولی گەندەڵ و خیانەتكارو داوین پیس وپیسخۆرو، دزو جەردەیەك، كە تا ئەمانە بوونیان هەبیت، هەرگیز و هەرگیز چاوەروانی ئومێد و هیواو تروسكای مەكەن...!!
هەر كورە هەژارو نەدار خاوەنی كەرامەتن و، ئەوانی تر بێ ئەرزش ترین مرۆڤی كۆمەلگان و، لە شەرو هەڵبژاردن هەر هەژاراەكان كاریگەریان هەیەو، بۆ زانیاریتان 40 كورە مەسئول دەناسم، هەرگیز دەنگیان بە حزبەكانی خۆشیان نەداوەو، هەر ئەوانیش باش دەڵەوەرێن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە