خێڵ وه‌ك گه‌وره‌تر له نه‌ته‌وه
Wednesday, 27/12/2023, 22:46
پێده‌چێت پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیداری هه‌موو نه‌یاره‌كانی كورد بێت ڕێگری كردن له دروستبوونی نه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی نه‌ته‌وه له سه‌رو خێڵ و هۆزو بنه‌ماڵه‌وه بێت ، پڕۆژه‌كه ته‌مه‌نێكی دورو درێژی هه‌یه‌و پاڵنه‌ری ناوهخۆییش به‌رده‌وام هاوكارو پشتیوانین ، بۆ كورد وه‌ك نه‌فره‌تێكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام منی خێڵه‌كه‌م ، ئێستاش منی حزبه‌كه‌م له سه‌رو منی نه‌ته‌وه‌كه‌م و منی مرۆڤه‌وه‌یه ، به‌ر له 25 ساڵ له‌و باره‌یه‌وه وتارێكی درێژم نووسی كه دواتر ئازیزێك به خه‌تی خۆی زۆر جوان نووسیه‌وه‌و كردی به نامیلكه‌یه‌ك 25 ساڵ نا 250 ساڵه و زۆر زیاتریش كورد به‌رده‌وام به ده‌وری ئه‌م بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه ، له ده‌ره‌وه نه‌یاره‌كانی خێڵ و عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه‌كانی له كورد بوون به گه‌وره تر نیشانده‌ده‌ن ، عوسمانیه‌كان و سه‌فه‌ویه‌كان به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كورد ده‌كرد هه‌میشه عه‌شره‌ته‌كان له پێشه‌وه‌ی كورد بوونن، تا عهشرهتخاوهنی هه‌بێت مه‌ترسی دروستبوونی نه‌ته‌وه نیه ئه‌مه بۆ نه‌یارانی كورد، نه‌ته‌وه به مانا ناسیونالیستیه كوێر بینیهكهی نا ، نه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی هه‌موو تاكه‌كان له ناو یه‌كه‌یه‌كی ته‌ناهی تر‌و گه‌وره تردا بوونی خۆیان بدۆزنه‌وه ،سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ده‌ره‌كیه‌كان ، كه ئێستا هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه خێڵه‌كان بخاته سه‌روو بیری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، بگره له كوردی خستن ده‌ستی پێكردووه ، به‌و مانایه‌ی دێن پارچه‌یه‌ك له كورد داده‌بڕن و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ده‌ده‌نێ و ئه‌مه‌ش به‌ره به‌ره په‌ره پێده‌ده‌ن تا ئه‌وه‌ی لای وه‌رگر ده‌بێته هه‌قیقه‌ت ، ئه‌مه له باكور له گه‌ڵ زازا و له باشور له گه‌ڵ ئێزدی و له رۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ له‌ك و لوڕ‌و خه‌ڵكانی دیكه‌ش كاری له سه‌ر ده‌كرێت .
پڕۆژه‌ی پهرتكهو زاڵبه ، پڕۆژه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بهریتانیهكانه، به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تر ، ئه‌و وڵاته ئێستاش هه‌مان كار ده‌كات ، له كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه به جۆرێك تۆخكراوهتهوه ، ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیش به‌ره‌و ئاراسته‌ی هۆزگه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی پهلكێشدهكرێن، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و عهشرهتهكانیش له‌وه بچوكتر بكرێنه‌وه كه توانای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان نه‌بێت ئه‌وانیش پارچه پارچه‌و فره كوێخا ده‌كرێن ، به‌ریتانیه‌كان تا ئه‌م چركه ساته له باشوری كوردستان له گه‌ڵ عه‌شره‌ته‌كان كهیفسازترن تا یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره تر ، ئه‌مه بۆ توركیا‌و ئه‌وانی تریش هه‌ر وه‌سایه ، به‌عس له ساڵی 1983 به پشته‌وه ته‌واوی ، یان زۆربه‌ی فه‌وجی جاشه سوكه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای عه‌شره‌ت دروستكرد ، هه‌ر سه‌رۆك خێڵێكی بانگدهكردو ده‌یگوت بڕۆ له عهشرهتهكهت له 500 تا هه‌زار پیاو كۆبكهرهوهو فهوجێكت ده‌ده‌مێ ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید عه‌ڕابی ئه‌م كاره بوو له كوردستان ، ئه‌وه به مه‌رجێك نزیكه‌ی ده‌ساڵ پێشتر هه‌مان به‌عس وه‌ك نه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ كورد كرد‌و، هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ڕاپه‌ڕاندنی كوردستانی به‌و جۆره دانا ، توركیا و به تایبه‌ت ئاكه‌په سودی زۆری له عهشرهتسازی كوردی بینیوه ، یه‌كه‌م بۆ كه‌وی كردنی میله‌ت دوه‌میش بۆ دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه ، یان هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕێگه پێدراوله باكوری كوردستان نمونه‌ی هه‌ده‌پ ، پارتی و یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان له بری ئه‌وه‌ی به په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاكاری میله‌ت له‌و بار‌و دۆخه ده‌ربكه‌ن ، خراپتر لهتوركیاو عێراق مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ خێڵ و عه‌شره‌ته‌كان كرد ، له ناو شه‌ڕی ناوخۆ‌و له هه‌ندێك بار‌و دۆخی ناجۆریشدا عه‌شره‌ت كڕی و عه‌شره‌ت فرۆشی په‌ره‌ی پێدرا.
ئێستا بار‌و دۆخێكی مه‌ترسیداری تر هاتوه‌ته پێشه‌وه كه بریتیه له به خێڵیكردنی بۆنه‌و كه‌سایه‌تی و ناسراوه‌كان ، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئامێر‌و كه‌ل و په‌له‌كانی ڕابردوش ، شت و مه‌ك و كاڵا‌و به‌رگ و پۆشاك و ده‌وارو هتد ، شوناسی خێڵی پێبدرێت ، نالی ، سالم ، گۆران ، مه‌وله‌وی ، مه‌لای جه‌باری ، فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند ، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و هه‌تا دوای به بۆنه‌و بێبۆنه له ڕێی خێڵشانازی و به خێڵیكردنهوه له نه‌ته‌وه دهسهنرێنهوهو ده‌كرێنه موڵكی عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه ،ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاشدا بنه‌ماڵه یان هۆزێك بۆ شانازی ئه‌وه نیشان بده‌ن وه‌ك ڕیشه‌و ڕایه‌ڵه‌ی خێزانی و بنه‌ماڵه‌یی ، ئه‌وا له كۆتایدا دوژمن و نه‌یاره‌كان سود له‌م بابه‌ته ده‌بینن و ده‌یكه‌نه پڕۆژه‌ی پهرتكهو زاڵبه ،گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌یلولی 1961ه‌وه له بری كار بۆ نه‌ته‌وه سازی بكرێت ، كار بۆ ئه‌وه كرا ته‌نانه‌ت شاعیر‌و نوسه‌رو بیركهرهوهكانیش به و شێوازه و به گوێری نزیكی له ئایدۆلۆژێكهوه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت له‌و ڕووه‌وه سته‌مێكی زۆر له دوو شاعیر‌و نوسه‌ری گه‌وره‌ی كورد كراوه ، هه‌ژار و شێركۆ بێكه‌س ، ئه‌م دوونمونهیه بۆیه داده‌نه‌م چونكه هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ردوكیان له بار‌و دۆخێك‌دا حزب له نه‌ته‌وه‌ی داگیر كردون ، هه‌ژار كه‌متر ،لێ شێركۆ بێكه‌س لهدوادواداو به‌ر له مردنی هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قاوغه بێته ده‌ره‌وه ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌شدا نه‌فره‌ت كاری خۆی ده‌كرد ، نمونه‌ی ئه‌و جیاوازی ڕوانینه‌ی له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌یلوله‌وه ده‌رهه‌ق هه‌ژارو هێمن هه‌بوو .
نه‌ته‌وه‌سازی له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌دا ئه‌ركێكی زۆر قورسه ، به‌ڵام نه‌كرده نیه، ئه‌مه پێویستی به خه‌باتێكی گه‌وره‌ی هۆشیاری گشتی هه‌یه ، خه‌باتی متمانه وه‌رگرتن بۆ نه‌ته‌وه‌و بڕوا هێنانی تاكی كورد به‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌یپارێزێت نه‌ك خێڵ ، من هه‌ر جارێك ده‌مه‌وێ جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌و خێڵ نیشانبده‌م چیرۆكی ئه‌و دوو خاتونه كه‌ركوكیه ده‌گێڕمه‌وه ، كه ڕه‌نگه خه‌یاڵكرد بێت و بۆ په‌ند وه‌رگرتن دروستكرابێت ، كاتێك دوو ئافره‌تی كورد و توركمان ده‌بێته شه‌ڕیان توركمانهكه بۆ شكات ده‌چێت بۆ لای دادگا‌و پۆلیس و كورده‌كه‌ش ده‌ڵێت له شۆڕیجه ، یان ئازادی كه‌س و كاره‌كه‌م دێنم واو وا له خۆت و مێرده‌كه‌ت بكه‌ن ، ئه‌مه نیشاندانی ئازاره‌كه‌یه ، مه‌رج نیه هه‌رگیز ڕوویدابێت .
خێلگه‌ری له‌مپه‌ری به‌رده‌م پێكه‌وه‌ییه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له ڕواڵهتیشا یهكهیك بێت بۆ پاراستنی ئه‌ندامانی خێڵه‌كه ، لێ له ناوه‌ڕۆكدا یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌و هۆیه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی تخوبی خێڵ و عه‌شره‌ت له ناو تخوبێكی گه‌وره تری هه‌لا ههلادا ، نه‌ته‌وه سازی و نیشتمانسازی ورد‌و خاش كردنی بیر‌و بۆچونه خێڵگه‌ری و پهرتكهرهكانه له‌ناو یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره تردا كه له بری پارێزگاری خێڵ له تاك ، سیستم و یاسا به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌سێت و تاكه‌كان له مه‌ترسی ده‌پارێزێت .
واتە کۆی گشتی دەرچووانی کۆلێژە ئەهلیەکان لە ٥٠٠ خوێندکاری نێر و مێ تێدەپەڕێت. نمرەی ئەم خوێندکارانە زۆر نزمە و ئاستی خوێندنیان بۆ وەرگرتن لە کۆلێژی پزیشکی ددان زۆر لاوازە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبنە پزیشکی ددان.
هەموو ئەمانەش بەهۆی تەماحی ئەوانەی پارە و کاریگەرییان هەیە و خاوەن کۆلێژەکانە. یان سیاسەتمەدارن یان پەیوەندییان بە دەسەڵاتەوە هەیە لە حکومەتی هەرێمدا.
جیاوازی تاران و هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە تاران ١٦٠ پزیشک و پزیشکی ددان دەرچوون، لە هەرێمی کوردستانیش ٧٥٠ پزیشک و پزیشکی ددان دەرچوون...
چۆن ژمارەیەکی زۆر کەس دادەمەزرێن و چۆن جیاوازی ناکەیت لە نێوان کەسێک کە تێکڕای نمرەی لە سەرووی ٩٦ و کەسێکەوە کە تێکڕای نمرەی تەنها ٨٠ بێت؟ ئەم دەستکارییە گەندەڵە چییە؟
ئەوقسانەی سەرەوە بۆ ھەمووکۆلێژەکانی تریش ھەروایە!
لەوەش خراپتر خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەکۆلێژەکان زۆر خراپ و خراپترە..!
ئەمەش تێکدانی سیستمی تەندروستی و پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیەکی یەکجار زۆری پزیشک و پزیشکی ددان بەبێ هیچ ستانداردێکی ڕوون دەرچوون، هەروەها جیاوازی لە نێوان خوێندکارانی نمرەی بەرز و نزمدا ناکرێت، ئەمەش پرسیار لەسەر ئەو گەندەڵییە دروست دەکات کە ڕوودەدات لە سیستەمەکەدا، و ئەوانەی بۆچوون و بڕیاریان هەیە دەبێت بەدواداچوون بکەن و هەنگاو بنێن.. دەستبەجێ بۆ چاککردنی ئەم دۆخەبێزراوو تێکچووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست