عوسمان ئۆجەلان، برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌هه‌ولێر کۆچی دواییکرد
Monday, 15/11/2021, 15:37
کوردستانپۆست، ئەم بابەتەی لە (زەمەن)ـەوە وەرگرتووە و لە ئەرشیفدا دەیپارێزێت.
له‌شاری هه‌ولێر، عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی دیاری كوردی باكوری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
"زه‌مه‌ن" له سه‌رچاوه‌یه‌كی خێزانه‌كه‌یه‌وه زانیویه‌تی كه پێشتر عوسمان ئۆجەلان، بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک باری تەندروستی ناجێگیربوو، چه‌ند رۆژێكه ناوبراو تووشی كۆرۆنا بووه‌و له نزیك كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كه لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە.
عوسمان ئۆجالان برا بچوكی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌و ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە و 17 ساڵه له شاری هه‌ولێر ده‌ژی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه، به‌هۆی ناكۆكییه‌وه وازی هێنا.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنێكی پێشتری " زه‌مه‌ن" له‌گه‌ڵ عوسمان ئۆجه‌لان
عــوسمان ئوجەلان:
خەڵـک چاوەڕێی دەکرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ببێتە زانایەکی گەورەی ئیسلام
سازدانی: ئیبراهیم عەلی و هێمن حەسەن
لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ “زەمەن”ــدا، عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری کوردانی باکوور و پەکەکە، چەندین وێستگەی ژیانی ئۆجەلان دەگێڕێتەوە لەباری خێزانیی و سیاسی و شەخسییەوە.
عوسمان هەرچەندە لەلایەن ئۆجەلانەوە رەتکراوەتەوەو تەنانەت داوای لە خوشکەکانی کردووە کە حاشای لێ بکەن و لە برایی خۆیان دەری بکەن، بەڵام هەمیشە بەڕێزەوە باسی برا گەورەکەی دەکات و ئێستایش پێیوایە سەرکردەیەکی نموونەیی کوردە.
*ئەم دۆخە نوێیەی لەتوركیا هاتۆتە ئاراوە لەوەی كە ئەردۆغان سێ گەورەترین شاری توركیای لە هەدەپە وەرگرتووەتەوە، تۆ چۆن ئەمە دەبینی؟
-هەڵبژاردنی ئەمجارە لە توركیا دۆخێكی نوێی هێناوەتە پێشەوە. جیاواز لە جارەكانی دیكە. پێشتر ئەگەر كورد دەنگی زیاتریشی هێنابێت وەكو ئەمجارە كاریگەری نەبووە، چونكە ئەمجارە كورد بەو دەنگەی هەیەتی توانی گەورەترین شاری توركی لەدەست ئەردۆغان دەربهێنێت. ئەردۆغانیش ئەمەی پێ قبوڵ ناكرێت. ئەمەی ئەردۆغان دەیكات كاردانەوەی لەدەستچوونی ئەستەنبۆڵە، چونكە ئەردۆغان دەیەوێت چۆن لەئاسمان یەك خودا هەیەو تەنیا ئەو خودایە دەسەڵاتی هەیە، ئاواش دەبێت لەتوركیا یەك كەس دەسەڵاتی هەبێت. ئەردۆغان دەیەوێت بۆ خەڵكی توركیا، خودای سەر زەوی بێت، بۆیە فرۆكەی ئەردۆغان لەتوركیاو سوریا‌و عێراقیش بەردەم بەئاسمانەوەیە بۆ كوشتنی كورد. ئەمە تایبەتمەندی ئەردۆغانەو توشی نەخۆشی كورد بووە، بەحیساب دەیەوێت كورد نەمێنێت لەتوركیا، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەمە بكات. چونكە خەباتی كوردان رۆژێك دێت بەرهەمی دەبێت.
ئەردۆغان لەبری ئەوەی پێداچوونەوە بەسیاسەتی خۆی بكات و بێت گوێ لەخواستەكانی كورد بگرێت، دێت بەرێگەیەكی توندوتیژی تۆڵە دەكاتەوە. تەسلیمكردنی شارەوانییەكانی ئامادو وان و ماردین بەقەیومەكان كاردانەوەیەو ئەردۆگان بەحیساب تۆڵەی لەدەستچوونی ئەستەنبۆڵ لەكورد دەكاتەوە. بەڵام هەدەپە كاری خۆیكردو توانی ئەردۆگان لەئەستنەبۆڵ توشی گەورەترین دۆڕان بكات لەماوەی حوكمڕانیدا.
* ده‌توانی باسی ژیانی عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانمان بۆ بكه‌ی له منداڵی‌دا؟
- به‌ڕێز ئۆجەلان منداڵی سێیه‌می خانه‌واده‌كه‌مانه‌و هەر له‌منداڵییه‌وه ده‌یویست دژی ناعه‌داله‌تی بوه‌ستێ و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ئاغایه‌تی و كرده‌وه‌ی ئاغا‌كان ده‌گرت. ئۆجەلان ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نه‌كرا كه تورك ده‌یویست ئه‌و وڵاته ته‌نیا هی توركبێ و كورده‌كانی بێبه‌ش ده‌كرد له‌خوێندن و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستبوون به‌پێشكه‌وتنه‌وه.
بۆ نموونه له‌زۆربه‌ی گونده‌كانی كوردستان قوتابخانه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه ده‌بوو ئێمه بچینه گوندێكی تر تا بتوانین بخوێنین. بۆیه عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی له‌قوتابخانه گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی توركیا ده‌كردو هه‌وڵی ده‌دا ته‌واوی قوتابییه كورده‌كان هۆشیار بكاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌منداڵیدا زانیارییه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌بوو. به‌رده‌وام پێشنوێژی بۆ براده‌ره‌كانی ده‌كرد، هه‌موو خه‌ڵك هیوایان به‌وه هه‌بوو كه به‌رێز ئۆجەلان ببێته زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلام و شاره‌زای زۆرتر په‌یدا بكات. به‌ڵام هه‌میشه له‌ناو براده‌ره‌كانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرا. له‌هه‌موو شتێك‌دا قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی هی ئه‌و بوو، خه‌ڵكی گوندیش زۆر رێزیان له‌بۆچوونه‌كانی ده‌گرت و هیوای زۆریان پێی هه‌بوو.
*خێزانه‌كه‌تان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی “ئاماران” یان ناوچه‌یه‌كی تر‌ی كوردستان؟
- ئێمه خه‌ڵكی شاری ئورفاین، ئه‌و شاره به‌شاری پێغه‌مبه‌ران ناسراوه له توركیا. ئه‌و شاره كه‌وتووه‌ته سه‌ر روباری فورات و گونده‌كه‌ی ئێمه ناوی عه‌مارایه. بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له‌سه‌رده‌می خۆیدا گوزه‌رانمان باش بووه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاغا بووین. به‌ڵام ئێستا دۆخی بنه‌ماڵه‌كه‌مان وه‌ك جاران نییه‌و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی قورس ژیان ده‌گوزه‌رێنین. هه‌رچه‌نده ئێستا بابه‌تی عه‌شیره‌ت و ئاغایه‌تی و ئه‌و شتانه تا ئاستی نه‌مان رۆیشتووه له‌توركیا. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می خۆیدا ئاغا‌كان رۆڵیان زۆربووه. عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئێمه ناوی (بازكی)یه.
*ژیانى کۆمەڵایەتیتان چۆن بوو؟
- باوكی ئێمه دوو ژنی هێناوه، له‌ژنی یه‌كه‌میدا ته‌نیا یه‌ك كچی هه‌بووه، به‌ڵام له‌ژنی دووه‌میدا سێ كوڕ و سێ كچی هه‌بووه. من له‌هه‌موو براو خوشكه‌كانم بچووكترم. به‌ڵام به‌رێز ئۆجەلان منداڵی سێیه‌می خانه‌واده‌كه‌مانه. خوشكی گه‌وره‌مان كه ناوی حه‌وایه له‌گه‌ڵ خوشكێكی ترمان كه ئه‌ویش له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه له‌ئۆجەلان گه‌وره‌تر بوو وه‌فاتیان كردووه. ته‌نیا یه‌ك خوشكمان له‌ژیان ماوه ناوی فاتیمه‌یه‌و ئێستا نه‌خۆشه له‌توركیایه. ئێمه له‌ماڵه‌وه سێ برا بووین، ته‌نیا دوو برا توانیمان بخوێنین و خوێندن ته‌واو بكه‌ین. ئه‌ویش به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و من بووین. من بووم به‌مامۆستای قوتابخانه، به‌ڵام به‌رێز عه‌بدوڵڵا زانستی سیاسی خوێند‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش له‌یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی ئامەد بوو به‌فه‌رمانبه‌ر. به‌ڵام به‌رێز محه‌مه‌د ئۆجەلان نه‌یتوانی خوێندن ته‌واو بكات.
* نازناوی ئۆجەلان له چیه‌وه هاتووه؟
- له‌كاتی خۆیدا به‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی توركیان ده‌وت به‌گ. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردیش پێیان ده‌وترا ئاغا. به‌ڵام هه‌میشه به‌گه‌كان ده‌یانویست زوڵم له‌ئاغاكانی كورده‌كان بكه‌ن و داهاتن زه‌وییه‌كانیان لێ زەوت ده‌كردن، یاخود كاتی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌بوو، ده‌هاتن به‌زوڵم به‌رهه‌می جوتیاره كورده‌كانیان ده‌برد. به‌گی توركه‌كان زوڵم و ته‌عدایه‌كی زۆریان له‌كورده‌كان ده‌كرد تا ئاستی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر ئافره‌تی كورد، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ئه‌وه‌مان پێ قبوڵ نه‌ده‌كراو هه‌میشه باوكم ده‌یوت ئێوه وه‌ك من مه‌بن. چونكه باوكم كه‌سێكی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، كه‌سێكی زۆر هێمن بوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌قێكی تێ هه‌ڵدان ئێوه هه‌وڵ بده‌ن دوو شه‌قی لێ بده‌نه‌وه. ئۆج له‌زمانی توركیدا واتا تۆڵه. ئه‌م نازناوه‌ش له‌تۆڵه‌كردنه‌وه هاتووه، كه هه‌میشه ئێمه ویستوومانە تۆڵه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئێمه به بنه‌ماڵه‌ی حوسێنی ئۆجی ناسراوه له توركیا. بۆیه كاتێك قانوونی پاشناو هات له توركیا، بنه‌ماڵه‌ی ئێمه نازناوی ئۆجەلانیان هه‌ڵبژارد واته تۆڵه‌كردنه‌وه. بۆیه ئه‌و تێكۆشانه‌ی به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستیپێكرد تێكۆشانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت.
* ژیانی تۆ به منداڵیی له‌گه‌ڵ ئۆجەلان چۆن بوو؟
- من و به‌رێز عه‌بدوڵڵا جیاوازی ته‌مه‌نمان نزیكه‌ی 10 ساڵێک ده‌بێ. عه‌بدوڵڵا برای گه‌وره‌ی ئێمه بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌رچییه‌كی بوتبایه ده‌بوو ئێمه جێبه‌جێمان بكردبایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو له‌منداڵیدا ناخۆشی زۆرمان دیت. چونكه ده‌بوو هه‌موو كاره‌كان من بم كردبایه له‌ماڵ. من كه‌سێك بووم ده‌بوو خزمه‌تی ماڵه‌وه بكه‌م. به‌ڵام من یه‌ك خواستم هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ده‌مویست وه‌ك به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان بخوێنم و وه‌ك محه‌مه‌دی برام نه‌بم به‌قوربانی ته‌نیا كار بكه‌م و نه‌توانم خوێندن ته‌واو بكه‌م. له‌وه‌شیاندا باشبوو ده‌رفه‌تی پێدام و هاوكاریشی كردم بۆ خوێندن. من له‌منداڵیدا هه‌میشه هه‌وڵم ده‌دا وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان بم، چونكه هه‌میشه باوكم ده‌یوت ئێوه نابێ وه‌ك من بژین. منیش ناچار ده‌بوو عه‌بدوڵڵا بكه‌م به نموونه بۆ ژیانی خۆم.
*ئۆجه‌لان له یه‌كێك له كتێبه‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات دایكت دیكتاتۆر بووه به‌سه‌ریدا به‌س بۆ ئه‌و وابوو یان بۆ هه‌مووتان؟
- دایكمان له‌گه‌ڵمان زۆر توند بوو، كاریگه‌ری زۆری دایكمان له‌سه‌ر بوو بۆ هه‌موو شتێك بگه‌رێینه‌وه لای ئه‌و، نه‌ده‌بوو هیچ شتێك بێ پرسی ئه‌و بكرێ. بەڵام باوکم وا نەبوو، زۆرجار له‌باوكمم ده‌پرسی بۆ ناته‌وێت ئێمه وه‌ك تۆ بین؟ ئه‌ویش پێی ده‌وتم من مرۆڤێكی هه‌ژارم، زوڵمی زۆرم لێكراوه‌و هه‌ركه‌س هاتووه زوڵمی لێكردووم. عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان زیاتر له 95%ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی له‌دایكم وه‌رگرتووه، ئینجا ئه‌وه‌ی تر‌ی له‌باوكم وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو باوكمان نه‌یده‌ویست ئێمه وه‌ك ئه‌و بین بۆیه به‌ناچاری ده‌بوو چاوه‌ڕێی دایكمان بوینایه بۆ په‌روه‌رده‌كردن. ده‌توانم بڵێم باشترین مامۆستای ژیان بۆ به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان دایكم بووه.
*له‌كتێبه‌كه‌یدا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستمكردووه سیفه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیم تێدا بووه، ئایا ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكێك ده‌رده‌كه‌وت؟
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گونده‌كه‌ی ئێمه قوتابخانه نه‌بوو، بۆیه ئاپۆ له‌گه‌ڵ 10 منداڵی تر‌ی گونده‌كه‌مان ده‌چووه گوندێكی توركه‌كان. بۆیه به‌رێز ئاپۆ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و منداڵانه وابوو هه‌میشه له‌پێشی هه‌موویانه‌وه ده‌رۆیشت و به‌رده‌وام قسه‌ی بۆ ده‌كردن. به‌رده‌وام باسی له‌زوڵم ده‌كرد و هانی قوتابییه‌كانی ده‌دا كه هیچ كات زوڵم قبوڵ نه‌كه‌ن. به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئاینی هاورێكانی ده‌كردو هه‌موو براده‌ره‌كانی فێری نوێژ كردبوو، خۆیشی پێشنوێژی بۆ ده‌كردن. له‌به‌ر ئه‌وه بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وتوو سه‌یرده‌كرا.
*ئۆجه‌لان یه‌كه‌م كوڕی باوكت بووه بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت گرنگی زۆر پێدرابێ ئایا پێگه‌یشتنی ئەو له‌به‌ر ئه‌و گرنگی پێدانه بوو یان خۆی سیفه‌تی سه‌رۆكایه‌تی تێدا بوو؟
- له‌رووی مامه‌ڵه‌وه باوكی ئێمه كه‌سێكی زۆر له‌سه‌ر خۆ و هێمن بوو، به‌ڵام دایكم وانه‌بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سێكی زۆر توندبوو. به‌و توندییه‌ی دایكم ده‌یویست ئێمه بپارێزێت له‌هه‌موو شتێك، بۆیه ئه‌گه‌رچی به‌رێز ئۆجەلان له‌گه‌ڵ دایكم به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌یویست وه‌كو ئه‌و بێت و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و بتوانێ سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵك بكات.. دایكم هه‌میشه به‌ئێمه‌ی ده‌وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نازول بۆ هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن. به‌ڵام جیاواز له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌هه‌موویان بچوكتر بووم، مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ من ده‌كرد. به‌رامبه‌ر به‌من هێنده توند نه‌بوو هاوشێوه‌ی براو خوشكه‌كانی تر‌م. بۆیه ئاپۆش ده‌یویست كه‌سێكی سه‌ربه‌رخۆبێ و له‌ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌سێكدا نه‌بێ. دایكی من ناوی عوێش بوو ناوێكی عه‌ره‌بی بوو.
*دایکت مامەڵەیەکى جیاوازترى لەگەڵ ئۆجەلان دەکرد؟
- دایکم ژنێك بوو خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بوو بۆ ژیان، هه‌میشه هه‌م خۆی ده‌پاراست له‌وه‌ی كه‌س زوڵمی لێبكات، هه‌م منداڵه‌كانیشی ده‌پاراست. بۆیه هه‌موومانی خستبووه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. به‌ڵام جیاوازی عه‌بدوڵڵای برام له‌گه‌ڵ ئێمه‌و هه‌موو منداڵانی تر‌ی هاوته‌مه‌نی كه‌سێك بوو ده‌ستی بكردبایه به‌هه‌ر كارێك سه‌ركه‌وتنی زۆری له‌و كاره به‌ده‌ست ده‌هێنا. بۆیه هه‌مووان وه‌ك كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
*ئه‌گه‌ر بیرتبێ یه‌كه‌مین كاری سیاسی ئۆجەلان چی بوو چۆن ده‌ستی به‌كاری سیاسی كرد؟
- ساڵی 1974 رۆژێك له‌ماڵه‌وه دانیشتبووین. عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان به‌باوكمی وت ده‌مه‌وێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی دابمه‌زرێنم. باوكیشم وتی ده‌ته‌وێ چ بزووتنه‌وه‌یه‌ك دابمه‌زرێنی؟ ئه‌ویش پێی وت ده‌مه‌وێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كوردی دابمه‌زرێنم. باوكیشم به‌و كاره رازی نه‌بوو. عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانیش گفتوگۆی زۆری له‌گه‌ڵ باوكم كرد ده‌یویست بزانێ بۆچی باوكم رێگره له‌و كاره‌ی؟ باوكیشم پێیوت توركیا هه‌موو شتێك قبوڵ ده‌كات، ته‌نیا كوردایه‌تی قبوڵ ناكات. ئه‌و كات شوعییه‌ت زۆر به‌خراپی باسی ده‌كرا، به‌تایبه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه كه باوه‌ڕێكی ئاینیمان هه‌بوو. باوكم پێیوت بڕۆ ببه به شیوعی به‌س كوردایه‌تی مه‌كه. چونكه توركیا قبوڵ ناكات. بۆیه باوكم پێی وابوو له‌كوردایه‌تیدا به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ناتوانێ سه‌ركه‌وتووبێ، چونكه ده‌یوت تورك زۆر دڵره‌قن. باوكم نموونه‌ی شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زای بۆ هێنایه‌وه وتی ئه‌وان هێزی باشیشیان هه‌بوو، به‌ڵام تورك له‌ناوی بردن. به‌ڵام به‌رێز ئۆجەلان له‌سه‌ر باوه‌ڕی خۆی به‌رده‌وام بوو، قه‌ناعه‌تی به‌قسه‌كانی باوكم نه‌هات. ده‌یوت تورك زوڵمێكی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌بێ ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان هه‌بێ.
*یەکەم وێستگەى کاركردنى سیاسى ئۆجەلان لە چى گروپ وو ڕێکخراوێکەوە دەستیپێکرد؟
- لەو سەردەمەدا هەندێک گروپ هەبوون کارى سیاسیان دەکەن بەنموونە گروپی شۆڕشگێڕانی چەپ هەبوو رێگای شۆڕشگێڕان هەبوو، گرووپى رووناهی هەبوون. بەڵام یەكەم گروپ كە باسی پرسى كوردی هێنایە ئاراوە گروپی رووناهی بوو، سەرۆكی گروپەکە دۆغو پەرینچەك بوو كە ئێستا سەرۆكی پارتی وەتەنە کە پارتێكی نەتەوەپەرستی توركە، لەو رۆژگارەدا ئۆجەلان لەناو گروپى رووناهى کارى دەکرد، ئەوان لە نووسینەكانیان باسی كێشەی گوندنشینان و كێشەی كوردیان دەكرد، دەیانگوت كورد بەشێكن لە توركیا، ئەوكات بەرنامەی ئەوان بۆ ئێمە زۆر گرنگ نەبوو، ناو گرنگ بوو. نزیكەی ساڵێك لەگەڵ ئەوان كارمان كرد.
*گروپى ئاپۆچى ساڵى چەند پێکهات؟
- گروپى ئاپۆچى ساڵی 1975 دروست بوو، ئەوکاتە گروپی شۆڕشگێڕانی كوردستان تازە خۆى راگەیاندبوو، گروپەکەش پێکهاتبوون لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، حەقی كارەر و كەمال پیر،هەر ئەوانەش دامەزرێنەری پەكەكەن، ئەو سێ کەسە بە ناوی شۆڕشگێڕی لە ئەنقەرە دروست دەكەن، بڕیاریاندا کە جوڵانەوەیەکى شۆڕشگێڕی بەناوی كورد دروست بكەن. ئەو بزووتنەوەیە سەرەتا بە ئاپۆچی ناسرابوون دواتر ناوەكەیان گۆڕی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.
*یەكەمین روبەروو بونەوەی ئۆجەلان لەگەڵ دەوڵەتی توركیا چی بوو؟
- كۆمەڵێك هاورێی شۆرشگێری بەرێز ئۆجەلان شەهید كران لەلایەن دەوڵەتەوە. ئۆجەلانیش شەهید بوونی ئەوانی قبوڵ نەبوو، بۆیە لەزانكۆ كۆمەڵێك قوتابی زۆری كۆكردبۆوە بۆ خۆپیشاندان و هەڵوێست وەرگرتن، بەڵام دەوڵەت زانی كە ئۆجەلان دەیەوێت چالاكییەكی لەو شێوەیە بكات بۆیە بۆ ماوەی حەوت مانگ زیاتر بەرێز ئۆجەلانییان دەستگیركرد.
*باست له‌وه‌كرد كه ئۆجەلان كه‌سێكی زۆر دیندار بوو، چۆن بۆچوونی گۆڕا له‌كه‌سێكی دینداره‌وه بۆ كه‌سێكی چه‌پ؟
- ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌براده‌ره‌كانی توشی مناقه‌شه بوو، له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت. ئه‌و براده‌ره‌ی ره‌خنه‌ی له‌ئاین گرت و پرسیاری زۆری له‌به‌رێز ئۆجەلان كردبوو. ئۆجەلان نه‌یده‌ویست وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی لا نه‌بێ، بۆیه هه‌ڵسا كتێبێكی خوێنده‌وه به‌ناوی ئه‌لفبای سۆشیالیستی. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بداته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتوكه‌ی خوێنده‌وه ئۆجەلان چوو بۆ لای ئه‌و براده‌ره‌ی و پێیوت قسه‌كانی تۆ راستن. له‌دوای ئه‌وه به‌رێز ئۆجەلان باوه‌ڕی گۆڕا.
* تێروانینی ئۆجەلان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چی بوو؟
- بۆچوونی ئه‌و وابوو نابێ هاوسه‌رگیری بكرێت، چونكه ده‌بێ كوردستان ئازادبێ ئینجا ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت. چونكه ئه‌و ده‌یویست په‌كه‌كه هێزێكی فیداكاربێ نه‌ك سه‌رقاڵی هاوسه‌رگیری و دروستكردنی منداڵ و ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییانه.
* راستی هاوسه‌رگیری ئۆجەلان له‌گه‌ڵ ئافرەتێک بەناوی كه‌سیره چۆن بوو؟
- ئه‌و كچه له زانكۆ له‌گه‌ڵ ئۆجەلان ده‌یخوێند. كه‌سیره یه‌ڵدرم یه‌كێك بوو له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی ئۆجەلان له‌زانكۆ. كه‌سیره ده‌یویست به‌هه‌مان شێوه‌ی ئۆجەلان بێته ده‌ره‌وه‌و خه‌بات بكات، به‌ڵام خێزانی ئه‌وان قبوڵیان نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری بكردبایه ئه‌و كات رێگه‌ی پێده‌درا بێته ده‌ره‌وه. ئۆجەلانیش ده‌یزانی كه‌سیره كه‌سێكی به‌توانا و زیره‌كه بۆیه به‌ناو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردبوو نه‌ك به‌راستی. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كه‌سیره بباته ده‌ره‌وه‌و درێژه به‌خه‌بات بدات. ئه‌گه‌رنا هیچ كاتێك به‌راستی كه‌سیره هاوسه‌ری ئۆجەلان نه‌بووه.
* ده‌وترێت كه‌سیره خۆی میت بووه‌و تێكه‌ڵ بوونیشی له‌گه‌ڵ ئۆجەلان به‌پلانی میت بووه؟
- نه‌خێر ئه‌مه راست نییه، به‌ڵكو كه‌سیره ده‌یویست ئازادبێ. ته‌نیا ئه‌وه بووه كه باوكی كه‌سیره پێشتر كه‌سێكی نزیكی ده‌وڵه‌ت بووه‌و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی كردووه. ئه‌گه‌رنا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه كه كه‌سیره سه‌ر به‌میت بێت. به‌داخه‌وه كه‌سانی باڵا ده‌ستی ناو په‌كه‌كه رۆڵیان هه‌بوو له‌ناشیرین كردنی كه‌سیره‌دا، ده‌یانویست كه‌سیره له‌ئه‌وان نزیكبێ نه‌ك له‌به‌رێز ئۆجەلان. كه‌سیره‌ش ته‌نیا له‌ئۆجەلان نزیك بوو. رووی نه‌ده‌دا به‌ئه‌وانی تر. ئه‌وانیش ده‌ترسان له‌توانای كه‌سیره‌و رۆژێكبێ ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه بگرێته ده‌ست بۆیه ئه‌و تۆمه‌ته‌یان بۆی هه‌ڵبه‌ست.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌وری كه‌سیره‌ی ده‌دا جه‌میل بایك بوو، به‌رده‌وام به‌كه‌سیره‌ی ده‌وت مه‌رج نییه تۆ زه‌واج له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌م بكه‌ی ئه‌گه‌ر بته‌وێ درێژه به‌خه‌بات بده‌ی. چونكه كه‌سیره خه‌ڵكی ناوچه‌ی جه‌میل بایك بوو. ئه‌ویش عه‌له‌وی بوو. به‌ڵام كه‌سیره چاره‌ی جه‌میل بایكی نه‌ده‌ویست.
كه‌سیره كه‌سێكی زیره‌ك بوو، تێگه‌یشتنێكی باشی هه‌بوو. ده‌یویست له‌شۆڕش شوێنێكی هه‌بێ. ژنێكی لێهاتوو بوو، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی په‌كه‌كه چاره‌ی كه‌سیره‌یان نه‌ده‌ویست.
*دواى ماوەیەک كەسیرە وازی لە پەكەكە هێنا بۆچی؟
- کەسیرە لەو ماوەیەدا لەناو پەکەکە باش پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینیى بوو هەندێک لەو پێشکەوتنەى ئەو دەترسان و بە مەترسى بۆ سەر پێگەیان دەیانبینى، ئەوەش وایکرد بوو ئەوانەى هەست بەو ترسە دەکەن تۆمەتى جۆراو جۆریان بۆ دروست دەکرد،زۆر بە ئاشکرا دژایەتیان دەکرد ئۆجەلانیش ئەوەى باش دەزانى، بۆیە بڕیاریدا پەیوەندی لەنێوان ئۆجەلان‌و کەسیرە نەمێنێت.
*واتە ئۆجەلان بەخواستى خۆی نەبوو کە وازی لە كەسیرە هێنا؟
- نەخێر بە خواستى خۆى نەبوو کە دەیبینى ئەو هەموو دژایەتییە دەکرێت و هەر جارەو تۆمەتیکى زۆر دروست دەکەن ئۆجەلان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە کۆتایی بە پەیوەندیەکەیان هێنا، بەڵێ لەژێر كاریگەری دەوروبەر بوو پەیوەندیان نەماو کەسیرەش پەکەکەى جێهێشت.
*ئه‌ی ئێستا كه‌سیره چی ده‌كات؟
- ئێستا له‌سوید سه‌رقاڵی ژیانی خۆیه‌تی و قسه بۆ هیچ كه‌سێك ناكات و هیچ ده‌نگێكی نییه.
*له‌و كاته‌ی تۆ چوویته ناو په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئۆجەلان چۆن بوو؟
- زۆر كه‌م یه‌كترمان ده‌دی، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌یوت نابێ له مامه‌ڵه‌كردندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی عوسمان برای منه جیاوازی له‌گه‌ڵ بكرێت. زۆر دژی ئه‌وه بوو به‌هۆی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تییه‌وه ئاسانكاری بۆ كه‌س بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر جارێك ره‌خنه‌ی له‌كه‌سێك بگرتبا، دووجار له‌منی ده‌گرت.
*له‌وكاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئێوه سه‌ردانی ئۆجەلان ده‌كه‌ن هیچ كات باسی تۆی نه‌كردووه؟
- باسی كردووم، پێیوتوون من له‌ئه‌ندامێتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌ربكه‌ن. به‌ڵام خوشكه‌كانم ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كرد. به‌تایبه‌ت خوشكی گه‌وره‌م حه‌وا. پێی وتبوو ئێمه سێ برامان هه‌یه‌و ئێوه باوه‌ڕتان هه‌ر چۆنێكبێ برای ئێمه‌ن و هیچتان له‌به‌ر خاتری ئه‌ویتر ده‌رناكه‌ین له‌برایه‌تی.
* ئه‌گه‌ر ئێستا ئۆجەلان ئازاد بكرێت پێتوایە بۆچوونی له‌سه‌ر تۆ چی دەبێ؟
- به‌رێز ئۆجەلان له‌وه‌ته‌ی بیرمبێ به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی هه‌بووه. له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ره‌خنه‌ی هه‌بووه. هیچ كات بێ ره‌خنه نابێ. ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئازاد بكرێت یه‌كه‌مین كه‌س ره‌خنه له‌من ده‌گرێت، ئاپۆ به‌بێ ره‌خنه ناتوانێ ژیان بكات. ئاپۆ كه‌سێكه به رەخنه دروست بووه‌و شۆڕشی خۆیشی به‌ره‌خنه پێشخستووه.
*هیچ كاتێك بووه تۆ په‌یامێك بۆ ئۆجەلان بنێری له‌زیندان؟
- به‌ڵێ من له‌رێی محه‌مه‌دی برامه‌وه قسه‌ی دڵی خۆمم بۆی ناردووه. ئه‌وه‌م پێوت كه من شۆڕشم جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵكو ناچاریان كردم بڕۆم. سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه نه‌یانده‌ویست من له‌ناو په‌كه‌كه بمێنمه‌وه. ئه‌وان له‌پێناو پۆست منیان ناچاركرد خه‌بات جێبهێڵم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست