حکومەتی کاربەڕێکەر و شکستە بەردەوامەکانی
Friday, 22/12/2023, 11:58
پابەندنەبوونیان بە دروستکردنی حکومەتێکی باش
حکومەتە نوێکەی (مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی)
ناتوانێ کوردستانێکی بەهێز و کراوە بە ڕووی جیهاندا پێکبهێنێت لە هەمووشی گرنگتر حکوومەت خۆی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەرخان ناکات.
نەبوونی ڕوونی و (شەفافیەت) لە کارەکانیاندا
لەبەر ئەم هۆکارانە ئەوان گۆڕانکاری لە خزمەتگووزاریە گشتیەکان ناکەن بەجۆرێک دڵنیا نابن کە خزمەتگوزاریەکان بەردەستر و پڕۆفیشناڵتر و ڕونتر و سەردەمیانەتر نین.
پەیڕەونەکردنی کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بەسەر ئابووری کوردستان و زیاد نەکردنی شەفافیەت دڵیانەبوونەوە لە بودجەی تەرخانکراو لەو شوێنانە خەرج دەکرێت کە پێویستن ئەوانەشی پارەکە خەرج دەکەن بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نین لە خەرجکردنی.
بەرەنگارنەبوونەوەی گەندەڵی
بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسیەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەلای هاوڵاتیانەوە پێویستە کاری لەپێشینەی حکومەت بێت ، لەسەر ئەو بنەمایەش حکومەت هیچ هەوڵێک نادات بەسەر ئەو گرفتەدا زاڵ بێت و لەناوی ببات.
مەبەست و هەڵوێستەکان ڕوونە فەرمانبەران بەهۆی پێنەدانی مووچە ناتوانن خزمەت بکەن هەر بۆیە بەردەوام پێگەکانی خۆیان بایکۆت ئەکەن جیا لەوەش پۆستە حکومیەکان لەسەر بنەمای شایستەیی شارەزایی دابەش نەکراون.
ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت کە دەیسەلمێنن لە ڕاپەڕاندن کارامەن و کاری زۆر دەکەن و پابەندن بە کارەکانیانەوە هەوڵی گۆڕانکاری باش دەدەن خەڵات ناکرێن پلەیان بەرز ناکرێتەوە و بگرە موچەکانیشیان دوا ئەخەن.
کارنەکردن بۆ داهاتوو
تەنیا بەوەندە نەوەستان چاکسازی لە سێکتەرە گشتیەکان بە میکانیزمێکی نوێ و وردەوە نەکران بەڵکوو خزمەتگوزاری دیجیتاڵی کەم کردنەوەی بیرۆکراسی کرۆکی کارنامەکایان نەبوو.
ڕاستە ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاتی زۆری ئەوێت بەڵام بەیەکەوە کاریان نەکرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئارام و سەقامگیر و پارێزراو و خۆشگووزەران کەچی داواش لە خەڵکی هەرێمی کوردساتان ئەکەن گەشبین بن لەهەمان کاتدا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان واقیعەکە بە چاوی خۆیان ئەبینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست