کاتێك هونەرمەندێک ئەکەوێتە ژێرپرسیارەوە
Friday, 22/12/2023, 11:19
مرۆڤەکان لە یەک بابەتی گرینگدادەگەنە خاڵی هاوبەش.ئەوخاڵە گرینگە مرۆڤ بونی هەر تاکێکە دەگەڵ تاكێکی دیکە،بەوواتایە کەس نابێ خۆی لە کەسانی دیکەی ناو کۆمەڵگا بە مەزنتروزیاتر پێناسە بکا.مرۆڤ کانگای زانست وکانگای بیرکردنەوەیە،ئەگەرحەولبدائەو ڕێکارە بەرەو گەشەکردن پەلکێش بکا.هیچ گیانلەبەرێکی سەر گۆی زەوی بە بێ جموجۆڵ وتێکۆشآن بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان نابێ لە جووڵە بکەوێ.مرۆڤەکان لە خاڵی مرۆڤ بوندا ئەگەنە یەکتر،وەکی دیکە پڕن لە جیاوازیی دەگەڵ یەکتر،بۆ نموونە.هەیە،هونەرمەندە لە نیگارکێشیدا،هەیە،هونەرمەندە لە موسیقادا، هەیە کە کاری ئەکتەری ئەکا یان شآنۆ کارە و...لەو بابەتەدا باس لە هونەریی نیگارکێشیی وهەڵوێستی ئەو کەسانەی کە لەو بوارەدا وەستان ودەست وپەنجەی رەنگینیان هەیە.
هونەری نیگار کێشیی خاوەنی مێژوویەکی دوورو درێژە،مێژوویەک کە پێش ئەوەی ئەلفوبێ ونووسین بێتە ئاراوە،لە کۆنە ئەشکەوتەکاندا دیرۆکیان خەڵقاندوە.ئێستێش هۆگرانی ئاسەوارناسیی ئەشکەوت بە ئەشکەوت دەگەڕین تا رووپەڕێکی نوێ لە مێژووی مرۆڤەکان ولە نیگارکێشیی بدۆزنەوە.لە دونیای ئاڵؤزی سەردەمدانەتەوەی کورد خاوەنی مێژوویەکی ئاڵؤزوپڕ لە پرسیاریی بێ جوابە.پرسیاری هەرە گرینگ ئەوەیە،هونەرمەندیی کورد دەبێ چۆن هەڵوێست بنوێنێ؟نیگارکێشیی کورد پێویستە چۆن ئەرکی خۆی بە جێ بگەیەنێ؟ئەگەر قەرار بێ نیگارکێشیی بە شیکی بەرچآوبێ لەهونەری شێوەکاریی کورد،تاکی هونەرمەدنیی کورد لەوبوارەداکام بەرپرسایەتیی ئەبێ بگرێتە ئەستۆی خۆی؟ئایا دەکرێ بە بیانووی ئەوەی مرۆڤەکان ئازادن چۆن بیردەکەنەوە،نیگارکێشیی کوردرووی راستیەکانی مێژوومان بشارێتەووە؟حەیفە بۆ ئەم هونەرە ئاواکەڵكی لێ وەربگیرێ.
هونەرمەندێک،ئەگەر لایەنگریی هیچ حیزب ورێکخراوەیەک نەبێ،مافی خۆیەتی.بەڵام لێرەدایەجیاوازیی لە نێوان هونەرمەند وخەڵكی ئاسایی خۆی نیشآن دەدا،خەڵكی ئاسایی دەتوانێ لەو رووداوە دڵتەزێنانەی کە بەسەرگەلەکەمان دادێ،بێ لایەن بێ.بەڵام کەسی خاوەن بەهرەوهونەرناشێ گەمە بە هونەرەکەی خۆی بکا وبۆ بڕێک پارەوماڵی دونیا راستیەکان داپۆشێ یان خۆی لێ گێل بکا.هونەرمەندیی بێ هەڵوێست لەو کاتو سەردەمەداتەنیا بە کەڵكی نەیاری کورد دێ.هونەرێک کە ڕێ نیشآندەرنەبێ بۆ کۆمەڵگانەبوونی ناشترە لە بوونی.
کاتی کێشانەوەی وێنەی مەلامستەفاچۆنت بیرئەکردوە؟
منیش بە مافی خۆمی ئەزانم کە وێنەی مەلامستەفالە ناو هۆدەی ناو ماڵەکەم هەڵاوەسم،بەڵام جیاوازیی من دەگەڵ ئەو نیگارکێشەی کە وێنەی مەلامستەفای کێشاوەتەوە و لە ناو ژووری ماڵەکەی هەڵاوەسیوە ئەوەیە،من رۆژانە کە چآوم بە وێنەی ئەو کوردکوژە ئەکەوێ دەخوازم تف بارانی بکەم.مە لای ئاشبەتاڵ چی بۆ ئەوە نابێ هونەرمەندێک کاتی بۆ تەرخان بکاووێنەکەی بکێشێتەوە،تۆ بڵیی مێشکی ئەو هونەرمەندە چی تێدابێ؟تۆ بڵێی هیچ لە ژیان وژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی ئەزانێ؟کەسێک خاوەنی تۆزێک بیرکردنەوە بێ باش دەزانێ ئەوەی کە تاقمێک سەرکردەوحیزبیی کوردیی بەسەر کوردیان هێناوە،دووژمن بەسەریی نەهێناوین.من لەوکەسە ئەپرسم،هیچ لە قیادەمووەقت وئەو تڕآژیدیایانەی مەلای کورد فرۆش وبنەماڵەکەی بەسەرکوردیان هێناوە،ئەزانی؟
هونەرمەند،ئەگەر خوای هونەریش بێ،بەڵام خاڵی بێ لە ویژدان،خاڵی بێ لە راستیەکان،تەنیا وەک هونەرمەندێکی بەکرێگیراووگێل دێتە بەرچاوان.کێشانەوەی وێنەی مەلا مستەفا،هیچ هونەرێکی تێدا نییە.دیاردەیەکی قێزەونە بۆ هونەریی بیگارکێشیی وبردنە ژێر پرسیاری ئەوهونەرەیە.ئەوکاتانەی کە رووبەروووخەریکی کێشانەوەی دەموچاوی ئەو خایینە بووە،بیری لە هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کوردکردۆتەوە کە بە دەست ئەو جەللادە کوژران وئاوارەبون؟لە کۆتاییشدائاشبەتاڵی کردو هەرچی سامانوپارەی حیزبەکەیان بوو،دزی ودەگەڵ خۆی بردیە ئامریکا،تالەوێ وەک خەیانەتکارێک وەرکەوتومرد.
هونەریی نەتەوەیەکی بن دەستی کوردنابێ راستیە مێژوویەکانی تێدا حەشاردرێ.من نازانم لە چەند رۆژدائەو وێنەیەت تەواوکردوە،تۆبڵێی لە بیرت مابێ کاتێك مەلامستەفا دێتە شآری مهاباد وقازی محەممەد پێشوازییەکی گەرمی لێ ئەکا،دوای شکستی کۆماری مهاباد،مەلا زۆر ناپیاوانە ڕادەکاوقازی جێ دێلێ.
بۆیە گوی هەرچی سەگی شآری سلێمانییە،بە نوکی فڵچەکەتو وبەو رەنگانەی کە بۆ کێشانەوەی ئەو نامرۆڤەت بەکار هێناوە.کێشانەوەی وێنەی سیخوڕێکی ناونەتەوەیی جێگای شآنازیی نییە،بەڵکەم،بۆ شەرمەزاریی ئەبێ.خۆتو هونەرەکەت هەر بارتەقای کەسایەتی بنەماڵەی کورد فرۆشیی بارزانی بایخیان هەیە.بەڕاستی کاتی کێشآنەوەی وێنەی ئەو مرۆڤ کوژە چۆنت بیر دەکردەوە؟نەکا پێت وابێ وێنەی قارەمانێک ورزگاریدەرێکی نەتەوەی کوردت کێشآبێتەوە.
سەرەنج:
وێڕای وتارەکە وێنەی ئەو نیگارکێشە بە ناوی قادری سەمەدی دەبینن کە خەڵكی شاری مهابادەو لەوێ ئەژی،لە چەپی وێنەکە خەریکی کێشانەوەی وێنەی کەسێکە کە من نایناسم.بەڵام لای دەستی راستی نیگارکێشەکە لە سەر دیواروێنەی مەلامستەفای دژە کورد لە دیواردراوە.وادیارە کێشانەوەی ئەو وێنەیەش لە کارەکانی خۆیەتی بەداخەوە.
هونەرمەند ئەگەر کۆیلە بوو،هونەرەکەشی ئەکەوێتە ژێر پرسیار،ئەوهونەرمەندانە کۆیلەی داگیرکەربن باشترە تائەوەی کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی بن.هونەرمەندێک کە لە مێژووی کورد ئاواتێبگا،نەبونی لە بونی زۆر باشترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست